لە شارەزوور فیستیڤاڵی ئەسپی ڕەسەنی کوردی ئەنجام درا

لە پێناو زیندووهێشتنەوەی کولتووری ڕەسەنی کوردی، لە شارۆچکەی شارەزووری سنووری پارێزگای سلێمانی یەکەمین فیستیڤاڵی ئەسپی ڕەسەنی کوردی ئەنجام درا.

ئه‌مڕۆ، له ‌شارۆچكه‌ى شاره‌زوور له ‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى، ڕێكخراوى ئه‌سپى كورد به ‌هاوكارى قائیمقامییەتی شارۆچكه‌ى شاره‌زوور یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى ئه‌سپى كوردى به ‌نمایش و ڕمبازیكردن ئه‌نجامدا.

لە فیستیڤاڵەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە و ئارەزوومەندانی ئەسپسواری تێیدا بەشداربوون، بە ئەنجامدانی نمایشی ئەسپسواران، چەندین ئەسپی ڕەسەنی کوردی نمیاش کرا.

ئەسپسواران جەختیان لەوەکردەوە فیستیڤاڵەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەوەی مۆرکی خۆی لە کولتووری ئەسپواری کوردی دەدات، وە ویستیانە پەرە بە ڕەسەنێتی ئەسپی کوردی بدرێت. هاوکات درێژەدانە بە کولتووری ئەسپسواری کە لە باوپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە.