لە سلێمانی فێستیڤاڵی پیرەمێرد بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری شاعیران و ئامادەبوونی شیعردۆستان فێستیڤاڵی پیرەمێرد بۆ شیعرخوێندنەوە سازکرا.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری شاعیران و ئامادەبوونی شیعردۆستان فێستیڤاڵی پیرەمێرد بۆ شیعرخوێندنەوە سازکرا.
بە مەبەستی ئاشناکردنی شاعیران بە شیعر و بەرهەمە ئەدەبییەکان لە نێوان نەتەوەی کورد و عەرەب، بە بەشداری شاعیرانی کورد و عەرەب لە چەندین پارێزگا و شاری عێراق و کوردستان بۆ یادکرنەوەی شاعیری کورد پیرەمێرد، لە هۆڵی برایم ئەحمەد لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان فێستیڤاڵی شیعری بەڕێوەچوو.
دوای پێشکەشکردنی وتاری کردنەوەی فێستیڤاڵەکە لەلایەن یادە بەرزەنجی، شاعیر و سەرپەرەشتیاری فێستیڤاڵەکە، شاعیرانی ئامادەبوو لە فێستیڤاڵەکەدا دەستیانکرد بە خوێندنەوەی شێعرەکانیان کە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی هونراوبوون.
یادە بەرزنجی، ژنە شاعیر و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە بۆ ئاژانسمان قسەی کرد و وتی: "ئامانجمان لە فێسیتیڤاڵە ئاشناکردنی نەتەوەکانی ترە بە چاند و هونەری کورد، بۆ ئەوەی بزانن کە کوردیش خاوەنی شیعر و شاعیری مەزنن".
بە پێ زانیاریەکانی کە لە ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە وەرگیرا، ئەم فیستیڤاڵە ئەمڕۆ کۆتایی پێدێت، هەر وەها ئەو شاعیرانەیی کە لە شارەکانی ترەوە بەشداربوون بۆ چەند ڕۆژێک لە شاریی سلێمانی دەمێنەنەوە و ئاشنا دەکرێن بە شوێنەوار و جێگە کولتوری و هونەرییەکانی شاری سلێمانی.
هـ . ب