بە دیمەن

لە سێیەمین فیستیڤاڵی چاندی کورد، چاندی ڕۆژهەڵات تاوتوێ کرا

لە دووەمین ڕۆژی سێیەمین فیستیڤاڵی چاندی کورد، د. تەبیبە ڕەزایی دەربارەی چاندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوا و تیشکی خستەسەر گرنگی کرماشان لەم ڕووەوە.

سێیەمین فیستیڤاڵی چاندی کورد

دووەمین ڕۆژی سێیەمین فیستیڤاڵی چاندی کورد  لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ناوەندی چاندی ئەحمەد کایا بە قاوەڵتییەک دەستی پێ کرد. پاشان لەسەر پێکهاتەی جڤاکی-چاندی کوردانی کرماشان پانێڵێک پێشکەشکرا.

لە کوردانی کرماشان د. تەبیبە ڕەزایی دەربارەی چاند و کەلەپووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوا.

ڕەزایی دەربارەی میراتی مۆسیقای کرماشان گوتی: "ڕادیۆی کرماشا لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەشەپێدان و گواستنەوەی چاندی کوردانی ئێران".

هەروەها گوتی ئێمە قەرزاری هونەرمەندانی وەک حەسەن زیرەکین و ئەو بەرهەمانە لای گەلی ئێران بە زۆری دەناسرێن.

هەروەها لە ناوەندی چاندی ئەحمەد کایا دەربارەی گرووپی زمانی هیندۆ ئەوروپییەکان و شێوەزارە کوردییەکان پێشەنگایەک کرایەوە.

پاشان پێشانگایەکی خاڵ‌کوتین کرایەوە و هونەرمەندانی تەڤ چاند بەرهەمی کوردیان پێشکەش کرد.

ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.