لە ڤۆرارلبێرگ کۆمەڵەی چاند و هونەری سارا کرایەوە

لە شاری گۆتزسی پارێزگای ڤۆرارلبێرگ کۆمەڵەی چاند و هونەری سارا کرایەوە.

کوردستانیان لە ڤۆرارلبێرگی نەمسا پاش ٦ ساڵ کۆمەڵەی چاند و هونەری سارایان کردەوە. کۆمەڵەکە لە شاری گۆتزسی هەرێمی فێلدریخی پارێزگای ڤۆرارلبێرگ کرایەوە، کۆمەڵەکە بۆ یادی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینە جانسز (سارا) کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکرا، کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) زوبەیدە زومروت، هاوسەرۆکانی جڤاکی ئازاد ئەحمەد زیرەک و ئۆزگور ماراش و سەرۆکی شارەوانی گۆتزس مانفرێد بۆهموالدێر، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداربوون.

لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوە کرا، کۆمەڵەی چاند و هونەری سارا، ناسنامەی دامەزراوەیی خۆی وەرگرتووە و گوترا: "کۆمەڵەکە وەک نەریتێکی بۆ یادکردنەوەی ژیان و تێکۆشانی سارا، خەبات بۆ چاند و مێژووی کوردستان دەکات".

مەراسیمەکە بە گۆرانی و مۆسیقا کۆتایی هات.