لە ڤیەنا فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دەستی پێکرد
لە ڤیەنا ڕۆژانی فیلمی کوردی سەرچاوان بە فیلمی"رۆژباش " دەستی پێکرد.
لە ڤیەنا ڕۆژانی فیلمی کوردی سەرچاوان بە فیلمی"رۆژباش " دەستی پێکرد.
دەیەمین خولی ڕۆژانی فیلمی کوردی سەرچاوان لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بە فیلمی"ڕۆژ باش" دەستی پێکرد. فێستیڤاڵەکە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵەی جڤاکی کورد لە نەمسا (فەیکۆم) و یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) رێکخراوە و تاکو ١٠ تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکی شارەوانی ڤیەنا سایا ئەحمەد ئەنجام دەدرێت.
بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکە لە ساڵۆنی سینەمای ڤۆتیڤ کینۆ بە بەشداری دۆستدارانی سینەما و نوێنەری (فەیکۆم) دەستی پێکرد.
نوێنەری (فەیکۆم) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گەلی کورد ڕووبەڕووی قڕکردنی کولتووری بووەتەوە و دەستنیشانی کرد کە ئامانج لەم ئەم جۆرە بەرنامانە زیندوو هێشتنەوەی فەرهەنگ و ناسنامەی کوردە.
لە کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا پەرلەمانتاری ویلایەتی ڤیەنا پارتی سەوزەکان بێریڤان ئەسلان قسەی کرد و وتی: "پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم فەرهەنگ و هونەری کوردان کۆتایی بێت. پێویستە لە هەموو ئاستێکدا کۆتایی بە قەدەغە و بەربەستەکان بهێنرێت و هەڵوێستی سیاسی نیشان بدرێت."
لێدوانی دواتر لە لایەن سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ٩ی ڤیەنا سایە ئەحمەدەوە درا کە سەرۆکایەتی فەخری ڕۆژانی فیلمەکان دەکات. ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە میوانداریکردنی چالاکییەکان شانازییە و داوکارین دەرفەتی زیاتر لە بەردەم کولتوور و هونەری کوردیدا بکرێتەوە.
یەلدز گولستان لە ئەکتەرانی فیلمی ڕۆژ باش دەربارەی فیلمەکە زانیاری پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیارەکانی سینەما دۆستانی دایەوە.
یەلدز گولستان، لە وەڵامی پرسیارەکاند ئاماژەی بۆ ئەزموونی خۆیان کرد و وتی: " لە ساڵانی نەوەدەکاندا کە ئێمە دەستمان بە شانۆ کرد هیچ شانۆیەکی کوردی نەبوو. لە بەر ئەوە دەستپێکردنێکی زۆر زەحمەت بوو."
بەشداران پرسیاریان دەربارەی جەردەوانی و سەپاندنی قەیوم کرد.
باس لەوە کرا کە سەپاندنی قەیوم قڕکردنی کولتووری کوردییە و لە هەمان چوارچێوەدا هەموو گرووپەکانی شانۆی کوردیان هەڵوەشاندەوە. ئاماژە بەوەش کرا کە ئەو قەیومانەی کە لە سێ شارەوانی باکووری کوردستان بەم دواییانە سەپێنران، هەمان ئامانجیان هەیە.
فیستیڤاڵەکە بە پیشاندانی چەندین فیلمی جۆراوجۆر بەردەوامە.