لە ئەورووپا ١٥هەمین فیستیڤاڵی خاوەندارێتی کردن لە کولتوور و شوناسی دێرسیم ئەنجام دەدرێت
بۆ فیستیڤاڵی کولتووری دێرسیم لە ئەورووپا کە لەمساڵدا بۆ جاری ١٥هەمینە ئەنجام دەدرێت و پەیامی "هاوشێوەی مونزری شەپۆل بدەین" درا.
بۆ فیستیڤاڵی کولتووری دێرسیم لە ئەورووپا کە لەمساڵدا بۆ جاری ١٥هەمینە ئەنجام دەدرێت و پەیامی "هاوشێوەی مونزری شەپۆل بدەین" درا.
فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا)، فیدراسیۆنی یەکێتی دێرسیمی دیموکراتیک لە ئەوروپا (ADEF) و کۆنگرەی بونیاتنانی دێرسیم (دیک) ١٥هەمین فیستیڤاڵی کەلتووری دێرسیم لە ئەوروپا لە نێوان ٣٠-٣١ی گوڵاندا لە ڕێبستۆک پارکی فرانکفۆرت ئەنجام دەدەن.
فیستیڤالەکە بۆ خاوەندارێتی کردن لە مێژوو، کولتوور و شوناسی دێرسیم ئەنجام دەدرێت.
فیستیڤاڵەکە بە درووشمی 'خۆراسانین نەک تونجەلی، دێرسیمین' لە دژی توانەوە، نکۆڵیکردن، تێکدانی ئیکۆلۆژی، بۆ خاوەندارێتی کردن لە بوونی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کەلتووری دێرسیم ئەنجام دەدرێت.
ئەو دامەزراوانەی کە ڕێکخەری فیستیڤاڵەکەن لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرنجیان خستەسەر سیاسەتەکانی ستەم و زۆرداری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی دێرسیم و لە دژی ئەمەش بانگەوازی بەشداربوونیان لە فیستیڤاڵەکە کرد.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە: "ماددەی هۆشبەر، قومار وەک ڤێرژنێکی نوێی پلانی ئیسلاحاتی شەرقی لە دژی گەنجانی دێرسیم بەکاردەهێنرێت" و ڕاگەیاندراوە لە ڕێگەی بەنداوەکەوە ماددە و ژێرخانە سروشتییەکانی دێرسیم تاڵان دەکرێت.
لە فیستیڤاڵەکەدا بەها کولتووری و مێژووییەکانی دێرسیم باس دەکرێت و چەندین هونەرمەند و ڕۆشنبیر بەشدار دەبن. لە فیسیتڤاڵەکەدا بە زمانی دایک گۆرانی دەگوترێت و میراتی کەلتووری دێرسیم بۆ نەوەی داهاتوو باس دەکرێت.
کۆمیتەی فیستیڤاڵ بانگەوازی لە درێسیمیان و دۆستانی کرد پشتیووانی بکەن و هاوشێوەی مونزری شەپۆل بدەن و لە فرانکفۆرت کۆببنەوە.