لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا لە کۆبانێ چەند شانۆیەک نمایش کرا
لە کانتۆنی فرات لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا دوو شانۆ لە لایەن شانۆکارانەوە نمایش کرا.
لە کانتۆنی فرات لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا دوو شانۆ لە لایەن شانۆکارانەوە نمایش کرا.
ناوەندی چاند و هونەری باقی غبۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆوە، ئەمڕۆ لە هۆڵی نمایشی ناوەندەکەیان دوو شانۆی پێشکەش کرد.
چەندین کەس لە ئەندامەکانی ناوەندی هیلالی زێڕین، چاند و هونەری، دەزگا و دامەزراوەکانی ئیدارەیی خۆبەڕێوەبەری ئامادەی نمایشکردنی شانۆکان بوون.
چالاکییە هونەرییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد و دواتر لە دەستەیی بەڕێوەبەری ناوەندی هیلالی زێڕینی کانتۆنی فرات کوردە خەبات قسەیکرد و گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەت و جیاوازە بۆ شانۆکاران. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ئەنجامدانی کاری هونەری هەستێکی تایبەتە. کاتێک باسی شانۆ دەکەین، ڕۆژانی بەرخۆدان و تێکۆشانمان بیردێتەوە. جێگەی شانۆ لە نێو کۆمەڵگەدایە و هونەرێکی ناونشینی کۆمەڵگەیە. لەبەرئەوە هەر کۆمەڵگەیەک شانۆیی تێدا زیندووبێت ئەوا کۆمەڵگەیەکی زیندووە."
لە دوای قسەکان، سینەڤیزیۆنێکی هونەری پێشکەش کرا، دواتر شانۆکاران شانۆکانیان نمایش کرد. لە کۆتاییدا هونەرمەندانی شانۆکار خەڵات کران.