منداڵانی عەفرین بە گۆرانییەک یادی شەهیدانی هێزەکانی رزگارییان بەرزڕاگرت

سەرباری ئێس و مەینەتیەکانی هەرێمی شەهبا و بۆردومانی بەردەوامی رۆژنانە، منداڵانی کۆچبەری عەفرین بۆ بیرهێنانەوەی شەڕڤانانی هێزەکانی رزگاری عەفرین کە لە گوندی باسلا شەهیدبوون، سرودێکیان ئامادەکرد.

موزیک و ئاواز بوونە ئەو شتەی ئێش و ئازارەکانی کۆچبەرانی عەفرین دەردەبڕن. دانیشتووانی عەفرین ئازار و مەینەتیەکانیان بە گۆرانی و هۆنراوە دەخەنەڕوو و بەم جۆرە یادی شەهیدان بەرزڕادەگرن. بە هەوڵی تاکەکەسی خۆیان پارێزگاری لە هونەرەکەیان دەکەن.

دوو منداڵ بە ناوەکانی یوسف عەبدولرەحمان و یارا عەبدولرەحمان کە خوشک و برای یەکترن، بە گۆرانی و موزیک هەم شەهیدانیان بە بیر دەهێننەوە، هەمیش کولتور و هونەرەکەیان دەپاڕێزن.

منداڵی تەمەن ١٣ ساڵ یوسف عەبدولرەحمان کە خەڵکی گوندی کەرزێلای داگیرکراوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و رایگەیاند، کە گۆرانیەکی بۆ هێزەکانی رزگاری عەفرین و بە تایبەتی شەهیدانی گوندی باسلا کە لە شەڕ و پێکداداندا شەهیدبوون، ئامادەکرد.

یوسف رایگەیاند، کە ئەو گۆرانیە خاوەن واتایەکی گەورەیە و تیادا تێکۆشانی هێزەکانی رزگاری عەفرین و بەرخودانی مێژوویی ئەوان خراوەتەڕوو.

یەسف لە کۆتایی قسەکانیدا بەم جۆرە دوا: "هیوادارین کە بگەڕێینەوە بۆ عەفرین و لە تیرۆر رزگاری بکەین. هێزەکانی رزگاری عەفرین بۆ ئێمە هیوایەکی گەورەن".

هـ . ب