مزگینەکەمان بە دەنگ و بەرخۆدانی خۆی ژیانێکی بێکۆتایی بۆ بەجێهێشتین

هەڤاڵ مزگین بە کار و تێکۆشانی خۆی میراتێکی مێژوویی بۆ بەجێهێشتین. بە هێڵی هونەری شۆڕشگێڕانەی خۆی بوو بە ئەفسانە. مزگینەکەمان ژیانێکی بێکۆتایی بۆ بەجێهێشتین، وەک دەنگ و ئاوازەکانی، وەک خەبات و بەرخۆدانی.

ڕەنگە دەنگێک بتوانێت چارەنووسی زۆر کەس بگۆڕێت. ڕنگە دەنگێک ببێتە لێگەڕینی منداڵێک، ئەو منداڵەی خۆی لە سنگی دایکی دەبێتەوە و چاو دەبڕێتە شاخە دوورەکان. ڕەنگە دەنگێک ببێتە پەپوولە و بەسەر حەوت تەبەقەی سەرو و خوارەوەی گەردووندا بڕوات. لەوانەیە دەنگێک، واتە سیحری ئاوازێکی بێ سنوور، بتوانێت بە جوانترین و ڕوونترین شێوە ڕاستی ژیانی زۆر کەس دەربخات. ئەو دەنگەی بەسەدان ساڵان لە هەست و سۆزی گۆرانیبێژانەوە لەدوی چارەنووسی خۆیدا دەگەڕێت. ئەو دەنگەی لە شەقامەکانی پەنابەریدا دەبێتە شوێن و وڵات. وەک دایکێک، وەک لانکەیەک، لە سنگی مرۆڤایەتیدا جێدەگرێت. دەڵێت ئەی ژیان ئەی مرۆڤایەتی من قەڵغانی ئاواتەکان نیم لە بەختی تۆدا. من خۆشەویستی لەدایک بوونی بیر و هەستەکانتم. بۆیە پێویستە بیتو بەدوای سەرهەڵدان و هەستی ئازاددا بگەڕێیت لەناو دەنگی مندا، ئەوکات بەشێک لە خۆت و بەشێک لە من دەدۆزیتەوە. بۆیە ناوم مزگینی ژیانە، ناوم ڕاستی تۆیە!

بەڵێ ئەو دەنگەی کە هەموو ڕاستییەکانی ژیانمان پێدەڵێت، وەک ڕاستی دەروون لەگەڕاندایە. هەندێک جار دەتوانێت پریشکێک بێت، هەندێک جار گڕکانێک. بەڵام مانای هەمان شتە. بەردەوام بەدوای خەونەکەیدا دەگەڕێت. ئەو خەونانەی کە تەنها لەسەر خاکی کۆن و کۆن دەتوانرێت پێناسە بکرێن. بە واتایەکی تر لەو ناوچانەی کە هێشتا چاویان بەڕووی سنووردا نەکردۆتەوە و قەد سنووریان قبوڵ نەکردووە، هەمیشە بە هەڵوێستێکی ئازادەوە ژیاون. بۆیە خاکێکی کۆنە، ڕەنگی چیرۆک و بەسەرهاتەکانی مێزبۆتامیایە، دەبێتە خۆڵقێنەری ئەم دەنگە شاخاوییە. بەبێ ئەوەی بەربەستەکە بناسێت بێکۆتاییە، لە دڵی ئاهەنگی دۆزی گەلێکدا دەکاتە ستران. بۆ مزگێنی داهاتوویەکی ئازاد دەڕژێتە ناو ئاوازەکانی نەوەکانی ئێستاوە.

ڕۆڵەکانی شاخ خۆیان لەو دەنگانەدا دەبیننەوە. گەشتێک لە دوو ئاوازی چیایی بوو بە ڕێ هەڤاڵ لە دڵماندا. لە شاخەکاندا ئەو نوسراوەی بە ناوی ئەو ئازادییەی بە دەنگی مزگینی شاد و سەرمەست بوو، بۆ ئێمە پەناگەیەک بوو. ئێمە ئەو ڕێبوارانەی کە چێژمان لە ئەفسانەی ئاوازی چیایی وەردەگرین، شوێن ئەو ڕاستییە کەوتین کە دەتوانێت چارەنووسی زۆر کەس بگۆڕێت. هێشتا لە شەقامە تەسک و ئاستەنگەکاندا، کاتێک دەمانویست خۆمان بناسین، گوێمان لە دەنگی مزگینی چیایی دەگرت. جوان و گەشاوە بوو وەک بەدوادا چوونێک ڕۆحی دەدا بە هەرێمە ئازادەکانەدا.

دەمەوێت بڵێم لە هەموو ڕۆحی مندا هاواری ئەو دەنگدەداتەوە. ئەو ڕۆژەی خۆم ناسی، لە گوێمدا، ڕۆحم و ئاسۆمدا وەک ئاوازێکی گەردوونی دەگەڕا. کاتێک لە شەقامە تەسکەکانی شاری ئێلح دا دەڕۆیشتم، ئەو دەنگدانەوەی جیهانی منی گەورەتر دەکرد. دەنگی هەموو منداڵانی کوردستان بوو بە گەڕان بەدوای گۆرانی کوردەواری و چیایی. دەتوانی خۆت لە چاوی ئەم ئاوازەدا ببینیتەوە. بەڵێ هەندێک جار پریشکێکی ئاواز بە مانای ژیان دێت. وەک زۆرێک لە شاعیران دەڵێن، نانووسراێت، بەڵام ژیان دەکات. ئێمەی منداڵ لە شەقامەکانی گوند و شارەکاندا، بە دەنگی مزگینەکان خۆمان ناسیەوە.

ئاخۆ چەند ئاواز دەتوانێت کۆمەڵگایەک بەرەو ژیانی مانادار بجوڵێنێ. ڕەنگە کەمتر، ڕەنگە زیاتر، بەڵام لەسەر خاکی ئێمە دەنگی ناوەوەی وڵاتەکەمان شۆڕشگێڕ، فەرماندە گۆرانیبێژ ڕێ هەڤاڵ شەهید میزگینە. گەنجی هونەرمەند، هۆزان سەرحەد، بە هەمان هەست و دەنگەوە گوتی "مزگینا لەهنگ، مزگینا چەلەنگ". ڕەنگە ئەمە باشترین پێناسە بێت. کەسایەتی هەڤاڵ مزگینی بەم دوو ڕستەیە لە دڵیدا چاندووە.

پێشەنگی هێڵی هونەری شۆڕشگێڕ، هۆزان مزگین، یان غوربەت ئایدین، لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بلەیدەر لەدایک بووە. لە تەمەنێکی گەنجیدا لە شاری ئێلح چاوی بە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە کەوت. هەر لە ساڵی ١٩٧٧ هاوڕێی مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز بووە. ئەو کاتانە ڕێ نیشاندەری ئەوان بوو. لە هاوڕێیانی عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و مەزڵوم فێری کولتوری تێکۆشان دەبێت. دوای ناسینی هەڤاڵانی پێشەنگ و هەستی هاوڕێیەتی، ئیتر ئەو شار و ژیان بۆ دڵی کچە چیاییەکا تەسک دەبێتەوە. جارێک هەناسەی ئازادی هەڵدەمژێ، ئیتر شار بۆ لێگەڕان و چیرۆکەکانی مزگین تێرکەر نییە. وەک برینێکی چارەسەرنەکراو ناتوانێت لە چنگی سیستەمی باڵادەستدا بژی. بۆیە لە ساڵی ١٩٨٠ ڕووی لە گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکات. ئیتر دەبێتە دەنگی خۆشی چیایی، دەنگی کۆمەڵگا. مانای شەڕ و هونەر و ژیانی گەریلا لە نزار و دۆڵەکانی چیاکانی کوردستان تێکەڵاو دەکات و دەهۆنێتەوە.

لە ساڵی 1982 لەگەڵ کۆمەڵێک لەهەڤاڵانی لە لوبنان دەچنە مەیدانی سەرۆکایەتی. دوای پەروەردەی سەرۆکایەتی دەچێتە ئەوروپا بۆ کاری هونەری و ڕێکخراوەیی. بەشداری لە چالاکییەکانی (یەکێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان) دەکات. دوای دامەزراندنی یەژەوەکە، هەڤاڵ مزگین لە بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی ئەوروپادا جێگە دەگرێت. هەم لە بەرپرسی کاری گشتی و هەم بەرپرسی  خەباتی ژناندا. پێشەنگایەتی پێکهێنانی گروپی هونەر و گروپی بەرخۆدان دەکات. بناغەی بەرهەمە هونەریەکان لە ئەوروپا دادەنێت. زۆرێک لەو کارە گرنگانەی بۆ سەردەمی ئێمە ماونەتەوە، هی ئەو سەردەمانەن. بە هەوڵێکی زۆرەوە پەرە بە کولتوور و هونەر دەدات.

لە تەمەنی گەنجیدا بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ و بە کار وچالاکییەکانی کاریگەری زۆری لە کۆمەڵگادا دروست دەکات. بە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و هونەرییەوە، هەمیشە نموونە بووە، لە ناوەندی سیستەمی سەرمایەداریدا، بۆ کولتووری ڕەسەنی گەلەکەی تێکۆشانی بەڕێوە بردووە. بە جلوبەرگی کوردی و دەنگی، هەمیشە لەسەر شانۆ، بە رۆحی کەش وهەوای شاخ ئاوازەکانی دەگەیەنێتە مێژووی گەلەکەی. لە هەموو شوێنێک پشت بە دڵی خۆی دەبەستێت کە بە خۆشەویستی بۆ نیشتمان لێدەدات. بۆیە مزگین لە هەر کوێیەک بێت، چ لە دەرەوەی وڵات بێت یان لە وڵاتدا، بە هەمان سروشت و ڕۆحەوە دەژی و گۆرانییەکانی دەڵێتەوە. ئیتر وەک خۆی دەیەوێت دەنگی خۆی بڕژێنێ بە سەر لوتکەی چیاکاندا. لەو ناوچەیەی کە بە خۆشەویستی وڵاتەکەی دەژیا. ئیتر سروشت بە ناوی مزگینەوە، دڵخۆش وسەرمەستە.

هاوڕێیەکی هەڤاڵ مزگین دەڵێت: "کاتێک هەڤاڵ مزگین لە شاخ بوو، هەندێکجار دەچووە گوندەکان، لەگەڵ ژنان قسەی دەکرد و بەبێ ئەوەی مزگین بناسن، دەیانگوت". هاوڕێکەمان بیستوویانە کە دەنگخۆش مزگین ئەوروپای بەجێهێشتووە و هاتۆتە شاخ. هیچ هۆکارێک نییە گەل بەجێی بهێڵن و قەد نەگەڕێنەوە. مزگین زەردەخەنە دەکات و وەڵامی دایەوە، چۆن ڕوونادات، ئەگەر وڵاتێکی وا جوانی هەبێت. سەیری شاخ و دۆڵ و دار و کانیاوەکانمان بکەن، سەیری کۆمەڵگاکەمان بکەن کە هەموو ئازار و برینەکانمان ساڕێژ دەکات. چۆن ناتوانێ. ژنەکانی ناو گوندەکان بێدەنگ دەبوون و پەشیمان دەبوونەوە لە پرسیارەکەیان.

هەڤاڵ مزگین تەنها ئاوازخوانێک نەبووە وەک دیارە لە زۆرێک لە بەرهەمەکاندا پێشەنگایەتی دەکات. مرۆڤەکان بە ژیان و بەشداری، ڕەفتار و پێوەر و شێوازی تێکۆشانیان لە ژیانی ڕێکخستنیدا سەرەنجی مرۆڤەکان ڕادەکێشن. لە مێژووی بزووتنەوەی ئازادیدا، لە زۆرێک لە هەنگاوەکانی یەکەمدا ناوی هۆزان مزگین هاتووە. یەکەم ژنە فەرماندەی کورد بوو. لە ساڵانی نەوەدەکاندا وەک فەرماندەیەک چووە مێردین. پاشان لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢ بەهەمان بەرپرسیارێت بوو بە ڕێبواری هەرێمی خەرزان.

هەڤاڵ مزگین، ڕووکەن گارزان، سەبارەت بەو کاتانە دەڵێت: "دوای ساڵانی ٩١-٩٢، هەڤاڵ مزگین وەک بڵێ بوو بە سەردەمی سەرەتای نوێ. لە لایەک تاکتیک و چالاکیی گەریلای پێناسە کرد و ڕێکخستنی وڵاتپارێزانی پێکهێنا و گەیاندی بۆ ئۆرگانیزمێکی ڕێکخستنی و لە لایەکی دیکەوە کۆمیتەی گوند و شارەکانی بۆ خەباتی هێڵی پێشەوە پێکهێنا. ئەم هەڵوێستەی ئەو کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاوڕێ و گەلەکەی لەو بوارانەوە هەبوو. ئەو کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕ، فەرماندە و هونەرمەند بوو. زۆر گۆرانی هەیە کە تا ئێستا ناویان تۆمار نەکراوە. بۆ نمونە گۆرانی "بیرلک ڕاکەت لێ لێ" لە بۆتان. چەک بەدەستان چوو گارزانێ'، ئەو ئاوازانە هێشتا لە گوێمدایە. بەڵام کەس نازانێت."

هۆزان مزگین بە گۆرانی و تێکۆشانی لە دڵی هەموو ڕێبوارێکی ئازادیدا، لە دڵی کۆمەڵگاکەیدا ناوی بۆ هەمیشە مایەوە. کچی هونەری شۆڕشگێڕی شاخ، گوند و شارانە. پێشەنگی هونەری شۆڕشگێڕانەیە. فەرماندەی جەنگاوەری وڵاتەکەیەتی. دڵی هەڤاڵەکانیەتی. دەنگ و ڕەنگی مزگینەکەمان بۆ هەمیشە زیندووە. لە سەر لوتکەی هەر شاخێک، لە ژێر هەر دار و چیایەکدا، هەموو کچ و کوڕێک لە شاخ و چیاکان ئەمڕۆ خۆی لە چاوەکانیدا دەبینێتەوە.

بەڵێ هەڤاڵ مزگین بە کار و تێکۆشانەکانی میراتێکی مێژوویی بۆ بەجێهێشتین. لە هێڵی هونەری شۆڕشگێڕانەدا، لەسەر لاپەڕەی ژیان بوو بە ئەفسانە. وەک چۆن ژیانی هەڤاڵ مزگین کاریگەر بوو، شەهیدبوونیشی کاریگەری زۆری لەسەر بزووتنەوەی ئازادیخوازی و کۆمەڵگا هەبووە. لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ لە کانییەکی تاریک و خەمناکدا، لە تەتوان، دوژمن گەمارۆی ئەو ماڵە دەدات کە هەڤاڵ مزگینی لێیە. هەڤاڵ هەموو بەڵگەنامە نهێنیەکان لەناو دەبات بۆ ئەوەی بنەماڵەکە تووشی مەترسی نەبن. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکات و شەهید دەبێت. ئێستا گۆڕی مزگین لە تەتواندایە. وەک شوێنێکی پیرۆزە بۆ گەل. هەڤاڵ مزگین، بە خەبات و ڕەنجی بە دەنگ و کاری ڕێکخستنی بێوێنەی ژیانێکی بێکۆیی بۆمان بەجێ هێشتووە.

هەموو ساڵێ لە ١١ی ئایاردا لە پێکەنینەکانی مزگین ئاواز دەچێنرێت، هەڵبەست دەخوێندرێتەوە، هەڤاڵانی مزگین لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەبنەوە و باسی ژیان و تێکۆشانی هەمیشە زیندووی دەکەن. بەڵێ ١١ی ئایار بوو بە ڕۆژی شەهیدانی کەلتوور و هونەر بوو بە ڕۆژی ژیانێکی هەتاهەتایی.