مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان؛ شوێنێک بۆ پاراستنی کەرەستە مێژووییەکانی کوردستان

مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان لە کەلارە، شوێنکە بۆ پاراستنی ئەو کەرەستە و کەلوپەلە مێژووییانەی ناوچەکە لەو بارەیەوە شوێنەوارناس محەمەد عەلی دەڵێت: "بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەی کە لەم مۆزەخانەدایە بەرهەمی گەڕانی تیمەکانی مۆزەخانەی شارستانیتی گەرمیانە."

مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان لە کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە لە ساڵی ٢٠١٤ وە دروستکراوە کە دەبێتە چوارهەمین مۆزەخانە لە هەرێمی کوردستاندا. محەمەد عەلی شوێنەوارناس لە بەڕێوبەرایەتی شێونەواری گەرمیان باسی لە گرنگی بوونی مۆزەخانەکان کرد کە دەبنە هۆکاری پاراستنی کەلوپەل و کەرەستەکانی کوردستان، چونکە گرنگە بۆ هەر گەلێک خاوەندارێتی لە مێژووی خۆی بکات. ڕۆژانە خەڵک و قوتابخانەکان بەمەبەستی بینینی کەرەستە کۆنەکان ڕوودەکەن مۆزەخانەی شارستانییەتی گەرمیان.

لە سەرەتای قسەکانییدا محەمەد عەلی ئاماژەی بەوەکرد پێویستبوو مۆزەخانەیەک لە گەرمیان هەبێت هەربۆیە لە ٢٠١٤، ئەم مۆزەخانەیە دروستکراوە و دوا: "ئەو کەلوپەلانەی کە تەمەنیان لە ٢٠٠ ساڵ بەرەو سەرەوەیە دانراوە. لە سەرەتادا مۆزەخانەکە لە یەک هۆڵ پێکهاتبوو ئەو کەرەستانەی کە لە ناوییدان کاری تیمەکانی ناوخۆی شێونەواری گەرمیانن.

لە دوای ساڵێک کە کار و چالاکییەکان زۆر بوون و خەڵکی گەرمیان و ناوچەکانی چواردەوری پارچەی شێونەوارییان هەبوو هەڵیان گرتبوو پێیان باشبوو شوێنک هەبێت بۆ ئەوەی پێشکەشی بکەن ئەوە بوو لەگەڵ کردنەوەیدا خەڵکی زۆر کەرەستەی کۆنیان بۆ هێناین. ئەمە بوو بەهۆکاری ئەوەی ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی مۆزەخانەکە بکات."

'لەم مۆزەخانەیەدا کەرەستەی تێدایە دەگەڕێتەوە بۆ هەشت هەزار ساڵ پێش زانیین'

وتیشی: "وەکو کۆنترین ئەو پارچانەی کە لە مۆزەخانەی شارستانییەتی گەرمیان دانراوە، بەشێک لەو پارچانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شارستانییەتی حەلەف شەش هەزار ساڵی پێش زانیینە، لە ناوچەیەکی لە نزیک شارەدێی ڕزگاریی لەوێدا کاری کنە و پشکنینمان بۆ کردووە دۆزیومانەتەوە پارچەکان پێکدێن لە گڵێنەی ڕەنگاوڕەنگ و بە بەردبوو لێرەدا نمیایشکراون.

کەرەستەی تێدایە لەم مۆزەخانەدا تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی هەشتەمی  پێش زانیین، ئەو کەرەستانە ئەوانە کە دەدۆزرێنەوە لە ڕێگەی کاری زانستیی یاخود خۆڕسکی بێت کە هاوڵاتیان لە کاتی کشتوکاڵکردن دەیدۆزننەوە دەهێنرێت بۆ مۆزەخانەی گەرمیان ئەو پارچانەی کە گرنگبن بۆ نمایش و نەشکابن نمایش دەکرێت بۆ ئەوەی خەلک بیبینێت."

'ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردن سەردانی مۆزەخانەکان دەکەن'

لە کۆتایی قسەکانییدا محەمەد عەلی باسی لەوەکرد ناوەندەکانی پەرەوردە و فێکردن بەمەبەستی دیداری زانستی سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن و گوتی: "ڕۆژانە لە کاتی دەوانکردنی فەرمییماندا قوتابخانەکان سەردانمان دەکەن، ڕۆژانە ئەوەی کە دەیخوێنن یا بینویانە لێرەدا بەشێوەیەکی بەرجەستەکراو تەماشای دەکەن.

ئەمە زۆر گرنگە لە زیهنییەتی منداڵدا چونکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی شوێنەرارەکان بناسێت و لە داهاتووشدا بە گرنگ لە شێونەرارەکان بڕوانێت."