ڕەمزییە ئالپارسلان: گرنگینەدان بە زمان، زیان بە کولتووری کوردی دەگەیەنێت

ئەندامی کۆمەڵەی توێژینەوەی زمانی کوردی ڕەمزییە ئالپارسلان پەیوەست بە فشارەکانی سەر زمانی کوردی وتی: "سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی و بە کەم سەیرکردنی کولتوور و زمانی کوردی زیانێکی جدییە بۆ سەر کولتوور و زمانی کوردان."

لەگەڵ دامەزراندی کۆماری تورکیا سیاسەتی تواندنەوە و لەناوبردنی کوردان لە ئارادایە، تاکو ئێستاش دەسەڵاتداری درێژە بەو سیاسەتە قڕکارییانە دەدات. دیارە ئامانج لە قڕکردنی کوردان بۆ سەرکەوتکردنی زمان و کولتووری کوردانە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیستی دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە قڕکارییەکی لەسەر گەلی کورد تاقیکردووەتەوە، نەیتوانیوە زمان و کولتورەکەی سەرکەوت بکات. هەربۆییە لە ڕێگەی ئەسمیلاسیۆن و تواندنەوە هەوڵی لەنابردن و بێ-کاریگەری زمانی کوردی دەدات لە نێو گۆڕەپانە ژیانییەکاندا. لەسەر ئەم بابەتە ئەندامی کۆمەڵەی توێژینەوەی زمانی کوردی ڕەمزییە ئالپارسلان بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەموو هێرشە قڕکاری و سیاسییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زمان و چاندی کوردی کە نوێنەرەوەی گەلی کوردە، ترسە بەرانبەر بە زمانی کوردی.

'ئامانجی هێرشەکان دابڕاندنی کۆمەڵگەیە لە زمان'

ڕەمزییە ئالپارسلان سەرنجی خستەسەر مێژووی سیاسەتی دەوڵەتی کۆماری لە بەردەوامیدان بە سیاسەتی تواندنەوەی کلتووری گەلی کورد لە تورکیادا و وتی: "ئەو پڕۆسەیەی کە بە مۆدێرنیزاسیۆنی دەوڵەتی عوسمانی دەستی پێکرد، ڕێگەی بە ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی نەتەوەیی و ڕەگەزپەرستی دا ڕێگەی خۆی لە نێو ڕۆشنبیران و نوخبە دەسەڵاتدارەکانی ئەو سەردەمەدا بدۆزێتەوە. بەڵام سەردەمی کۆماری تورکیا هاوکات بوو لەگەڵ کۆمەڵکوژی دژی کورد و پێشێلکردنی هەموو مافەکان. لەو ڕۆژانەوە بەرخۆدان و ڕاپەڕینەکانی کورد سەریان هەڵداوە و ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی پانزە ساڵە (لە سەر پرۆسەی ئافراندن و دیاریکردنی نۆرمێکی نوێ) بەردەوام بووە. ئەم نکۆڵیکردن و قبوڵنەکردنە بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیک بە ئامانجی فشارخستنە سەر کورد و پشتگوێخستن و ئاسمیلەکردنی؛ ئەمڕۆش لە سەرجەم دامودەزگا و ڕێکخراوە فەرمییەکان بەردەوامە. بۆیە جۆرە جیاوازەکانی چاپکردن؛ دۆخەکانی وەک قەدەغەکردنی دامەزراوەکانی زمان، قەدەغەکردنی کتێب، دەستبەسەرکردنی گۆرانیبێژان یان ئاهەنگگێڕان دادگای دەکرێ و هەوڵی گرتنەبەری میکانیزمێکی لەو جۆرە دەدرێت.

ئەم هێرش و فشارە نیشانەی سیاسەتی نکۆڵی و هەوڵدان بۆ پاراستنی دەسەڵاتە. ئامانج ئەوەیە کۆمەڵگا بە گشتی و بەتایبەتی نەوە نوێ لە زمانەکەیان دوور بکەونەوە. بەکورتی ئامانج لەم هێرشانە بەتاوانبارکردنی زمان و کولتوور، وە ئستەنگکردنی کار و خەباتی زمانی و کلتووریە لە پێناو زمانی کوردیدا." ڕەمزییە ئاماژەی بە دووڕوی دەسەڵاتداری کرد لەنێوان قسە و کردەوەیاندا و دەسنیشانیکرد دەسەڵاتداری زۆر جار بە قسە دەڵی لەگەڵ زمان و کلتووری جیاوازدام بەڵام لە کردەوەدا بە هەموو شێوەیەک درێژە بە سیاسەتی قڕکاری شوناس، زمان و کلتوور دەدات."

'ئامانجی سیاسەتی تواندنەوە لەناوبردنی ناسنامە جیاوازەکانە'

ڕەمزییە ئەلپارسلان باسی لەوەکرد، ئامانجی سیاسەتی تواندنەوە لەناوبردنی شوناسی گەلانی جیاوازە و وتی: "ئاسمیلاسیۆن هێرشە بۆ سەر بوون و ناسنامە و ئامانجی لەناوبردنی کۆمەڵگا و گەلانی جیاوازە. دەبێت هەڵوێستمان بەرانبەر سیاسەتی تواندنەوە ڕوون و ڕاشکاو بێت. نەناسین و پشتگوێخستنی ناسنامەی کورد زیانی گەورە لە کورد دەدات. هەروەک قەدەغەکردنی زمانی کوردی و بە کەم تەماشاکردنی زیانی گەورە لە کلتوور و زمانی کورد دەدات. دەبێت ئێمە دژی ئەو سیاسەتە بووەستینەوە و بە زمانەکەمان بوونی خۆمان بپارێزین. ناسنامەی کوردی بەرز ڕاگرین و ئازادی خۆمان مسۆگەر بکەین. لەم بوارەوە دەبێت هەڵوێستەکانمان جدی و بە پلان بێت. ستراتیژی ئێمە دەبێت بریتی بێت لە بڵاوکردنەوەی زمانی نووسینی کوردی. لە بەکارهێنانی زمان و شێوازی قسەکردندا دەبێت لە چوارچێوەیەکدا بێت بەرتەسک نەکرێتەوە.

بەڕای من لە زماندا گۆڕان و پەڕینەوەی ووشە بۆ ناو زمانەکان پرسێکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر زمانێک سنووردار بکرێت ئەم پرۆسەیە ڕوو نادات، کە دۆخی زمانی کوردیش بەو شێوەیە. بەو پێیەی ساڵانێکە شتانێک پشتگوێ خراون و لە چوارچێوەیەکی تەسکدا هێڵراوەتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروست کردووە، دەبێت بەشێوەیەکی ڕوون و ڕاشکاو ستاتۆی ناسنامەی کوردی دیاری بکەین."