پەکەکە: هۆزان مزگین جوانترین پێناسەی شەڕ و هونەری ئازادە

کۆمیتەی تەڤ-چاندی پەکەکە هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) و شەهیدانی مانگی ئایاری بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "هۆزان مزگین لە کوردستان جەوهەریترین پێناسەری ژیانی ئازاد، هونەر و شەڕە".

کۆمیتەی کولتور و هونەری (تەڤ-چاند)ی پەکەکە بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان مزگین و ١١ی ئایار رۆژی شەهیدانی بزوتنەوەی کولتور و هونەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی تەڤ-چاندی پەکەکە بەم جۆرەیە:

"مزگین (غوربەت ئایدن) جەوهەری کولتور و هونەری کوردی ئاپۆیی، شۆڕشگێڕێکی ئاگرینی ژنی ئازاد و فەرماندەی نەمری گەریلا، دەنگی وڵاتپاڕێزی واتادار و جوان بە قووڵایی دەچووە ناو دڵەکانەوە؛ تاڤگەیەکی هەست، بریاردارییەکی بەرخودان، هێمای جوانی و نەبەزینە. لە کەسایەتی ئەودا هەموو شەهیدانی مانگی ئایار بە رێز و پێزانینەوە بە یر دەهێنینەوە.

ئێمە لە ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ مزگیندا یادی دەکەینەوە، دەمانەوێت بە بیری بهێنینەوە کە ١١ی ئایار لە هەمان کاتدا رۆژی شەهیدانی بزوتنەوەی کولتور و هونەرە. بەم بۆنەوە سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی کولتور و هونەر بە پەیوەستبوونێکی بێکۆتایی و بە پێزانینەوە یاد دەکەینەوە.

لەو کاتەیدا کە گەلی کورد بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژران و لە کوردستان پێداگری لە سەر مرۆڤبوون هەبوو، رێبەر ئاپۆ گەورەترین بەرخودانی مێژوویی دەستپێکرد و هەڵسەناگندنی ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت کوردیش بە هەمان شێوە بەرخودان بکەن. لەو کاتەوە کولتور و هونەریش گەیشتووەتە خاڵێکی شۆڕشگێڕی.

لەبەر ئەوەش گەلەکەمان بە رێکارەکانی خۆپاراستنی جەوهەری لە هەموو بوارەکاندا شەڕی 'پاراستنی هەبوونی خۆی و پێکهێنانی ئازادی خۆی' بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد.

هەڤاڵ مزگی بە چەکی خۆی هەم بە هونەری خۆی شەڕی کرد و هێڵی ئەمرۆ کولتور و هونەری ئێمەشی دیاریکرد. هەڤاڵ مزگین لە پێناو ئەوەی لە دژی قڕکردن بەرخودان بگەیەنێتە سەرکەوتن هەموو شتێکی کرد، هەموو هەنگاوێکی بە گوێرەی ئەوە هەڵگرت. هەموو کات بەرامبەر هەڵسوکەوتی لەخۆباییانە و بەرژەوەندی پەرستانەی کەسی هەڵوێستی وەرگرت، بەو جۆرەی کە دوژمن هەراسان و شپرز بکات مامەڵەی کرد. ناسکی هەست و قووڵبوونی بێهاوتای جەوهەری وڵاتپارێزی بە تایبەتی بەرامبەر بە فەرماندەی مەزن هاورێ عەگید ، هەمان مامەڵەی بەرامبەر بە شەهیدان نیشاندا، بە ناوازەییەکی رۆح و دەنگ ئەو هەستانەی نیشاندا. دوای شەهیدبوونی کوردەکان ناوی ئەویان لە منداڵەکانیان نا، گەنجان بەهۆی کاریگەری دەنگی ئەوەوە بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلا کرد. لەبەرامبەر قڕکردنێک کە ئامانجی لەناوبردنی کوردان بوو، بە بێ شەڕی گەریلا زمانی کوردی، وێژە، هونەر نەدەهاتە ئاراوە. ئەو راستیەیان بینی، بە تایبەتی هەڤاڵ مزگین و بە هەزاران شەهید، بەرخودانی قارەمانانەی ئەوان و یادکردنەوەی ئەوان و پێویستی رێزگرتن لەوانیان بە پێویستیەکی جەوهەری دانا. لە سەر ئەوە بنەمای داوا لە هەمووان دەکەین کە بە وشیاری پاراستنی جەوهەری خاوەنداری لەو بەهایانە بکەن.

هەڤاڵ مزگین لە بەرامبەر سیستمی کۆلۆنیالیست ئەوەی کە ژیانی ئاڵترناتیڤ و پێودانگەکانی کولتور-هونەر دەبێت چۆن بێت بە پراتیکی خۆی بە ئێمەی نیشاندا. لە ساڵی ١٩٨١ەوە واتە لە بەشداربوونیەوە تا شەهیدبوونی لە ساڵی ١٩٩٢ بووە جەنگاوەرێکی هەمە لایەنەیە پەکەکە، هەم بە هونەری خۆی و هەمیش بە شەڕی خۆی لە ئاستی پێشەنگایەتیدا وێنای جەنگاوەری کرد. کەسایەتی ئەو و شێوازی بەشداربوونی مۆری خۆی لە هەر ساتێکی تێکۆشانمان داوە و ئەو پێوەرانەی کە لە ژیانی خۆیدا بەرزی کردووەتەوە بۆ ئێمە بوونەتە فەرمان و بڕیارێک کە مشتومر هەڵناگرێت.

هەڤاڵ دەریا بەر لە هەموو شتێک لە ناسنامە و کەسایەتی خۆیدا بیردۆزی ئازادی ژنی نوێنەرایەتی دەکرد و لە سایەی ئاوێتەکردنی هونەرمەندی گەل و شەڕڤانی گەلی سەرخست. ئەرک و بەرپرسیارێتی پێویستی تێکۆشانی ئێمەی بە سێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێووەبرد. پەیوەستبوون بە هەڤاڵ مزگین و شەهیدان، هێنانەدی ئامانجەکان دەستەبەر دەکات. ئەمڕۆ گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی ئازادی خۆیان لە ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبیننەوە، ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی کولتور و هونەر لە هەموو کات روونتر و گەورەتر کردووە.

رێگەی سەرکەوتن؛ هەر خەباتێکی خۆی، هەر ساتێکی ژیانی خۆی لە سەر بنەمای هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' رێکخستووە و بەو وشیاریی و بەرپرسیارێتیەوە ئەم جوڵەیە دەگاتە ئەنجام.

لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە لەبەردەم یادی بەنرخی هەڤاڵ مزگین بەژنی خۆمان دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین کە ئەو بەهایانەی ئەو نوێنەرایەتی دەکردن، لە هەموو ساتێکدا لە هەموو شوێنێکدا، لە شەڕی خۆماندا، لە هونەری خۆماندا، لە ژیانی خۆماندا بە بنەمای بگرین".

هـ . ب