پەکەکە؛ خوڵقێنەری کەسایەتی نوێی کورد

ئەندامانی تەڤ-چەند لە یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا باسیان لەو ڕۆژە گرنگەکرد.

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گوندی فیسی ئامەد دامەزرا. ئەمڕۆ پەکەکە ٤٦ ساڵی تێپەڕاند و چووە ناو ساڵی نوێی خۆیەوە. بە بۆنەی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت و پەیام بڵاو دەبێتەوە. هەروەها گۆڕەپانەکانی گەریلا یەکێکە لەو شوێنانەیە کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لەم ڕۆژە مێژووییە دەکرێت. بەو بۆنەوە گەریلاکانی ئەندامی تەڤ چاند هەبوون، بیر و هەستی خۆیان سەبارەت بە دامەزراندنی پەکەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا دەربڕی. بەشێک لەو گەریلایانەی کە قسەیان بۆ ئێمە کردووە، ئەمانەن؛

عەدولێ شاهین گەریلایەکی ژنە و لە تەڤ چاند کار و خەبات دەکات. کاتێک منداڵ بووە لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز گەورە دەبێت ڕاستی کورد و کوردستان و راستی دوژمن باش دەناسێت. هەروەها لە تەمەنی گەنجیدا بڕیار دەدات دەچێتە ڕیزی گەریلاکانی ئازادییەوە.

گەریلا عەدولێ لە جەژنی ٢٧ی تشرینی دووەمدا جۆش و خرۆشێکی گەورەی هەیە و دەڵێت " ٢٧ی تشرینی دووەم وەک ژنێکی کورد لەم چیایانەدا تێکۆشان دەکات، گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆی چونکە بنەماڵەکەی هەموو ئەو ڕۆژانەیان بۆ باسکردووە. بەڵام بەشداربوونی ڕاستەوخۆی لە شەڕدا هەستێکی جیاوازی بۆ دروستکردووە.

گەریلا عەدولێ ئێستا لە چیاکانی کوردستانە و ئێستا ٢٧ی تشرینی دووەم لەسەر ئەو چیایانە پیرۆز دەکات، عەدولێ ئاماژەی بەوەدا کە کاتێک مرۆڤ دەبینێت بیرۆکەی سەرۆکایەتی لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە بۆی زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە چەندە ڕێگای ڕاستی هەڵبژاردووە و وتی: "کاتێک بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ژن و ئازادی ژن لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، مرۆڤ بە قووڵی هەست بە مانا و گرنگی ئەو فەلسەفەیە دەکات. بەو بۆنەوە هەر ساتێک بۆ ئێمە ٢٧ی تشرینی دووەمە. بۆیە هەوڵ دەدەین لەگەڵ ئەو هەستەدا بژین و باشتر شۆڕش هەست پێبکەین.

سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە مانای تێکۆشانی زیاترە

گەریلا عەدولێ باسی لەوەشکرد کە هەم زانیاری و هەم سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هەم پێشکەوتنەکانی ئێستا جۆش و خرۆشێکی پێبەخشیوون و وتی: "سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ مانای کار و تێکۆشانی زیاترە بۆ ئێمە. کاتێک ئاستی تێکۆشان بەرز دەبێتەوە دەبینین کە ئەنجامیش بەدەست دێن. ئەو سڵاوە مانادارترین و بەنرخترین هەواڵی خۆش بوو بۆ ئێمە. گەریلا عەدولێ جەختی لەسەر میتۆدەکانی تێکۆشان کردەوە و وتی: "چ بە نووسین، چ بە چەک، یان بە هونەر، ئاگری تێکۆشان گرنگییەکی گەورەی هەیە. بەو بۆنەوە مرۆڤ دەیەوێت ببێتە بەشێک لەم شۆڕشە. ئەمە پرۆسەیەکی وایە کە ئێمە لەگەڵ هەڤاڵانمان لە تونێلەکانی شەڕدا بە ڕۆژانە لە سەنگەرەکانی شەڕدا دەجەنگین و شەڕ دەکەین."

'ئێمە هەوڵدەدەین ببینە شایانی بەرخۆدانی هەڤاڵان و گەلەکەمان'

عەدولێ شاهین ئەندامی بزووتنەوەی گەریلا سەبارەت بە ڕەوشی گەلی کورد ڕایگەیاند؛ گەلی کورد لە گەمارۆ و گۆشەگیری ڕەهادایە و لە تێکۆشاندایە لەگەڵ شەڕڤانانی خۆیدا بە ئازادی بژیت و لە هەمان کاتدا چالاکیەکانی گەلەکەمان زۆر مانادار و بەنرخ دەبینین. مرۆڤ دەیەوێت ببێتە شایانی ئەم بەرخۆدانە. سەرەڕای ئەو هەموو هێرش و داگیرکارییە بەرخۆدانی جەستەیی، دەروونی، کولتووری و هونەری دەکات و هەوڵ بە هەموو شێوازێک زمان و کولتووری خۆی بپارێزی و لەگەلێ بژیت.

پەکەکە پێناسەی سۆسیالیزم و ئازادی ژنان دەکات

پەکەکە هیوایەکی گەورەی بۆ جیهان خوڵقاندووە و ئێستا بۆ کۆمەڵگا پێناسەی سۆسیالیزم دەکات. گەریلا عەدوڵێ باسی لەوەشکرد: "پەکەکە پێناسەی ئازادی ژنانیش دەکات. چونکە ئێستا پرسی ژنان و کێشەکانی کۆمەڵگا هێشتا لەنێو کورددا لەجیهاندا وەک خۆیەتی، بەو بۆنەوە هەوڵەکانمان تەنها بۆ ئێمە و گەلەکەمان نییە، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان و مرۆڤایەتییە."

هەموو ژنان دەتوانن لە گەڵ ژنانی پەکەکە بەشداری تێکۆشان بن

گەریلا عەدولێ سەبارەت بەو پرۆسەیە دەڵێت؛ بە شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی پەکەکە دەستیپێکرد و بە دەرفەتی زۆر کەمەوە زۆر دەستکەوتی بەدەستهێنا. ئێمە بەڕێزدارییەوە هەڤاڵانی شەهیدمان بە بیر دێنینەوە، ئەم سەرکەوتنانە بەسایەی فیداکاری ئەوانەوە بەدەست هاتوون، بۆیە هەوڵدەدەین ببینە شایانی تێکۆشانی ئەوان. هەروەها بە تێکۆشانی خۆمان هەوڵدەدەین ئازار و ئەشکەنجەکانی سەر ژنان کۆتایی پێ بهێندرێت. لە کۆتاییدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر خەباتی ژنان و وتی: "ژنان تەنیا نین. هەموو ژنان دەتوانن لەگەڵ ژنانی پەکەکە بەشداری تێکۆشان بن."

هەوڵدانی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ: خوڵقاندنی تێگەیشتنێکی نوێ بۆ کورد بوو

ئاگر سەرهەڵدان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە چوارچێوەی خەباتی تەڤ چانددا کار دەکات بەبۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەمەوە کە بە ژیانەوەی گەلی کورد پێناسە دەکرێت بیر و هەستی خۆی بۆ ئێمە باس دەکات، گەریلا ئاگر پەکەکە بە خوڵقێنەری کەسایەتی نوێی کورد دەزانێت و دەڵێت: "پەکەکە لە پرۆسەیەکی وەهادا کە فاشیزم زۆر بەهێز بوو سەری هەڵدا و بە بەرخۆدان سەرکەوت. سەرهەڵدانی پەکەکە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و مێژووییە. دەبێت ئێمە لە مێژووەو دەست پێبکەین. هەوڵدانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بنیاتنانی کوردێکی نوێ، کەسایەتییەکی نوێ و پارادایمێکی نوێ هەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە بوو، لەو هەلومەرجەی کە دوژمن ئێمەی دابەش کردبوو و ئەم دابەشبوونەش لە مێشکی کورددا شوێنی خۆی کردەوە و کورد بە چوار بەش پارچەکرا. ڕێبەر ئاپۆ ئەم چوار پارچەیەی پێکەوە گرێدایەوە ئەمە ئەرکێکی گەورەیە کە دەبێت ئێمەی کورد زۆر بە گرنگی بزانین و بەباشی لە مانا و ناوەڕۆکی تێبگەین.

شێوازی ژیانی پەکەکە سەرنجی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ڕاکێشا

گەریلا ئاگر لەمیانەی قسەکانیدا باسی مێژووی دوورودرێژی بەرخۆدانی کورد دەکات و دەڵێت: "هەرچییەک بێت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، باشوور و باکوور بێت ئەم تێکۆشانە لە پێناو هەبوونماندایە. دەبێت ئەمە هەر لە سەرەتاوە تێبگەین. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەزموونێکی باشمان هەبوو لە شۆڕشدا بەڵام جیاوازی نێوان پەکەکە و ئەو شۆڕشانە لەوەدایە کە بە بیروبۆچوون و ژیانێکی نوێی پێشکەش کردین ئەمە زۆر سەرنجڕاکێش بوو بۆ ئێمە. پێش پەکەکە ئێمە لە تێکۆشاندا بووین هەروەها ویستمان سیستەمێکی نوێ دروست بکەین، بەڵام بە چ شێوەیەک بوایە ڕوون نەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە ئەو هێزی پێداین کە بزانین لە داهاتوودا دەبێت چی بکەین و بە چ ڕێبازێک بەرەو ئامانجەکانمان بڕۆین.

هەروەها بۆ کەسایەتی ناو پەکەکە دەڵێت: "مرۆڤ دەگاتە ئاستێک کە خۆی بناسێت بیر دەکاتەوە و دەپرسێت، من کێم و بۆ چی دەژیم؟ ئەم پرسیارانە زۆر گرنگ بوون کە ڕێبەر ئاپۆ ئاراستەی گەلی کوردی کرد. کەسایەتیەکی خوڵقاندووە کە دەتوانێت لەسەر پێ خۆی بوەستێت وبە تێگەیشتنەوە تێکۆشان بکات. ئەم تایبەتمەندییانە وایکردووە کە گەریلا ئاگر لەناو پەکەکەدا دەست بە لێکۆڵینەوە بکات. پەکەکە چییە و بۆچی دامەزراوە. ئاگر دەڵێت: "پەکەکە ئەو هۆشیارییە پەرتەوازەی کە دوژمن لە ناو ئێمەی کورددا دروستی کردبوو ڕیکی خستەوە. پەکەکە وایکرد لەسەر خۆمان و هەموو شتێک دەست بە لێکۆڵینەوە بکەین. بەراستی بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ لە ژیانماندا ڕووداوێکی زۆر گرنگ دەستی پێکرد. هەرەوەها سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک زۆر سەرنجی ڕاکێشاین. هەموو ئەم شتانە وای لە مرۆڤ کردووە ژیانێکی وەها بخوڵقێنێ و تێدا بژیت. ئێمە پێشتر پێناسەیەکی جیاوازمان بۆ ئازادی هەبوو، بەڵام ئێستا لە ڕاستی ئازادیی تێگەیشتووین."

هەبوونی گەریلاکانی کوردستان بۆ سیستەمی سەرمایەداری لەخۆیدا لێدانێکە

گەریلا ئاگر، ئازادی لە تێکۆشانی گەریلا دەبینێت و بوونی گەریلا لە کوردستان بە لێدانێک هەم دژ بە دوژمنی داگیرکەر و هەم لە سیستەمی سەرمایەداری پێناسە دەکات و دەڵێت کاتێک گەل خۆی لەم تێکۆشانەدا دەبینێتەوە، کاتێک وەک گەریلا هەست دەکات، ئەوکات دەزانن کە بەساڵانە لەگەڵ ئەم دۆخەدا ژیاون بەڵام هەستیان بە جیاوازییەکان نەکردووە. بەڵام کاتێک دەبیتە گەریلا، ئێستا هەست دەکەیت لە دەرەوەی ئەم سیستەمە دەژیت. واتە دەچیتە ناو سیستەمێکی تری ژیانەوە. مەعنەویاتی ئەو ژیانە و هەموو شتێکی جیاوازە. ئەمە ژیانی ڕابردوو نییە و هەیە ئەمە ژیانێکە بە بیرکردنەوە و فەلسەفەیەکی نوێ بنیات نراوە. لە سیستەمێکی وەهادا ئێمە بەردەوام لە خەبات و تێکۆشانداین و لە بەرامبەر دڕندەترین هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر خاکی کوردستان بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبەین.

'ناسنامەی ئازادی کورد: پەکەکەیە'

گەریلا دەلیل دەمهاتیش ساڵانێکی دوور و درێژ لە تیپی کولتووری تەڤ چانددا، هەم وەک گەریلا و هەم وەک هونەرمەندێک لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا خەبات دەکات. دەمهات ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە بەهۆی جینۆساید و وێرانکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە نەیتوانی بە کوردی قسە بکات، بەڵام لەناو پەکەکەدا زمانی دایکی خۆی فێربووە و بە کوردی قسە دەکات.

گەریلا دەلیل دەمهات، پەکەکە بە پارتی شەهیدان پێناسە دەکات و دەڵێت پەکەکە ناسنامەی ئێمەیە بۆ ئازادی، ناسنامەی گەلێکە. پەکەکە لە گروپێکی بچووکەوە دەستی پێکرد، بە پێی تێپەڕبوونی کات تێکۆشانی زیاتر کرد و گەشەی سەند و بوو بە ناسنامەی ملیۆنان کەس.

'ئەگەر پەکەکە نەبووایە ئێمەش نەبووین'

بۆ پرسیاری ئەوەی پەکەکە بۆ تۆ چ واتایەک دەگەیەنێت؟' ئەو دەڵێت؛ پەکەکە ناسنامەی ئێمەیە، هەبوونمانە. ئەگەر پەکەکە نەبووایە، ئێمە لێرە نەدەبووین. لەسەر ڕاستی دوژمن دەڵێت؛ بەبێ ویژدانیەوە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات، وتیان ئەمە دوایین سەرهەڵدانە بەڵام پەکەکە بە تێکۆشان و ئیرادە وبەرخۆدانی خۆی نیشانیدا خەیاڵی دوژمن خاوە و بە میراتی مێژووی بەرخۆدانەوە و تا ئەمڕۆش تێکۆشانی بێهاوتا بەرێوە دەبات.

'ئەم بەرخۆدانەی ئێستا دەکرێت لە هیچ شوێنێکی تر نموونەی نییە'

گەریلا دەلیل دەمهات پەکەکە بە هیوای گەلان پێناسە دەکات و دەڵێت؛ لەسەر دەستی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستارەوە بەسەدان داستانی قارەمانی نووسراونەتەوە کە نموونەیان نییە لە جیهاندا. ئەو گەریلایانەی کە ئێستا لە زاپ و مەتینا شەڕ دەکەن بەم ڕۆحی پەکەکە و سەرۆکایەتیەوە شەڕ دەکەن. بە تێکۆشانی بێوچانی پارتیمان زیندووە، بە تێکۆشان و بەرخۆدانی سەلماندی کە ناشکێ.

دەمهات لەکۆتایی قسەکانیدا دەڵێت؛ ئێمە ڕۆڵەی ئەم گەلەین، بۆیە چ ئەرکێک دەکەوێتە سەرشانمان جێبەجێ دەکەین. بە وەرگرتنی هەواڵی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆک ئاپۆ زۆر خۆشحاڵ بووین. بەراستی ڕێبەرایەتی پێگەیەکی مێژوویی بەڕێوە دەبات. هەموو گەل و گەریلاش لەوە هێز دەگرن. ئێمە بە بڕیاردارییەوە ئەم پرسە بۆ ئازادیی دەگەیەنینە سەرکەوتن و قەد پاشەکشە ناکەین، پەکەکە بۆ ئێمە هەموو شتێکە. زۆر خۆشحاڵین بەوەی سەرۆکایەتییەکی وەهامان هەیە. بێگومان ڕێبەرایەتی و گەلەکەمان ئازاد دەکەین."