پەروەردەی سەمای کوردستان دەستی پێکرد

پەروەردەی سەمای کوردستان کە قوتابخانەیەکی گرنگی کولتووری هونەرییە بۆ کوردان لە ئەوروپا، کرایەوە. لە قوتابخانەکەدا٢٠ مامۆستا وانەی کوردی دەڵێنەوە، هەروەها ١٢٢قوتابی بەشداری پەروەردەکانن.

جلی کوردی بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد و سپی و شین و هەموو ڕەنگەکان، هەروەها هێلەک و پۆشاکی جیاواز هەر لە بۆتانەوە تا بەهدینان لەگەڵ هەموو جۆرە شاڵ و کڵاوێکی ڕەسەنی ناوچەکان، دروستکراو لە ئاورێشم و خوری بوونی هەیە.

ئەم شوێنە قوتابخانەی سەماکانی کوردستانە، لە هەر کوێیەکی سەیر دەکەیت وانەیەکی تر دەکەوێتە بەر چاوان، لێرە هەست بە سروشت، دەشت و دۆڵ و شارەکانی کوردستان دەکەن.

قوتابخانەی سەمای کوردستان لە ساڵی ١٩٩٧ـەوە پەروەردەی سەمای فۆلکلۆری کوردی دەدات. لە کۆتایی هەر ساڵێکدا وانەکانی کۆتایی دەدرێن. وانەکانی کۆتایی هەفتەیەک دەخایەنن. ئەو خوازیارانەی لە ماوەی ٤ ساڵدا بەشدارییان لە پۆلەکانی کۆتاییدا کردووە، کاتێک لە تاقیکردنەوەکانیان سەرکەوتن، بڕوانامەی پەروەردەی سەمای کوردەواری بەدەست دەهێنن. هەروەها دەبێت تێز بۆ بڕوانامەی دەرچوون بنووسرێت. چوارچێوەی تێزەکان کەلتوور و هونەرە. ئەمساڵ لە کۆی ١٢٢خوازیار، تەنها ٧خوازیار دەچنە تاقیکردنەوەکان.

ئەو خوازیارانەی ئەمساڵ بەشداری پەروەردەکان بوونە، لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا، هۆڵەندا و نەمساوە هاتوون. خوازیاران فێری سەمای هەرێم و ناوچەکانی؛ ئاگری، ئامەد، بۆتان، جولەمێرگ، گمگمێ، ئیدر، قەرەجداخ و ڕحا و نزیکەی سەد سەمای جیاوازی ئەم ناوچانە پەروەردە دەبینن.

جگە لەوەش لە پۆلەکاندا پەروەردەی جل وبەرگ، موزیک و زانست جێگیرکراون. هەندێک جار سیمینار لەسەر کولتوور و هونەر پێشکەش دەکرێت. هەندێک جار هەموویان پێکەوە نمایش دەکەن.

سەمای کوردستان گرنگترین ڕێکخراوی سەمای کوردانی ئەوروپایە. لە دەیان ناوەندی جیاواز و لەگەڵ چەندین گروپی سەمای جیاوازدا بەردەوامە لە کارەکانی. سەماکارانی کوردستان بە ساڵانێکی زۆرە لەم بوارەدا خەبات بەڕێوەدەبەن و خولی سەمای فۆلکلۆر بە کۆمەڵەکان پەروەردە دەدات.