پێشانگایەکی کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە
لە شاری سلێمانی، بە بەشداری چەندین دەزگای بڵاوکەرەوە و ڕۆشنبیری، پێشانگایەکی کتێب کرایەوه.
لە شاری سلێمانی، بە بەشداری چەندین دەزگای بڵاوکەرەوە و ڕۆشنبیری، پێشانگایەکی کتێب کرایەوه.
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، لە ماجدی مۆڵ، بەبەشداری زۆرێک لە ناوەند و بڵاوکراوەکانی شاری سلێمانی و هەولێر، پێشانگایەکی کتێب بەڕووی خوێنەرادا کرایەوە.
پێشانگاکە کاتژمێر ١٠ی ئەمڕۆ کرایەوە و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە تاکو ١١ی شەو بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ تا ٢٩-٢-٢٠٢٤ بەردەوامی دەبێت.
لە ناو پێشانگاکەدا هەم بابەتی کولتووری و کاری دەستی، هەم کتێب و یاری منداڵان نمایش دەکرێت.
ڕێکخەرانی پێشەنگاکە کە گروپی کتێبخانەکانی کوردستانن، ئەم پێشەنگایەیان بەشێوەیەکی خۆبەڕێوەبەری ڕێکخستووە و داشکاندنیان بۆ سەرجەم بەرهەمەکانی خۆیان ڕاگەیاندووە.
هـ . ب