پێشوازییەکی گەرم لە پێشانگای کتێبی ئامەد کرا

پێشانگای کتێبی ئامەد، دەرگاکانی بەڕووی عاشقانی کتێبدا کردەوە. نوێنەرانی ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشداری پێشانگاکەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێشانگاکە پەیوەندی نێوان خوێنەران و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە بەهێزتر دەکات.

هەشتەمین پێشانگای کتێبی ئامەد بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد (DTSO) و ناوەندی پێشانگاکان دەستیپێکرد. له پێشانگاکەدا٢١٦ بڵاوکراوه که ٢٦یان بڵاوکراوەی کوردییه بەشداریان کرد.

له پێشانگاکەدا که له ناوەندی کۆنگره و پێشانگای نێونەتەوەیی میزۆپۆتامیا بەڕێوه چوو، چاوپێکەوتن، پانێڵ و ڕێوڕەسمی ئیمزاکردن به بەشداری زۆرێک لە نووسەران بەڕیوە چوو.

بەشدارابووانی ناوەندەکان لە گەڵ ئاژانسەکامان هەواڵی فورات بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنیان کرد؛

ئامەد خاوەن جەماوەرێکی باشی خوێنەرە

دەلیل زەنگار لە (دەزگای بڵاوکردنەوەی ئارام) ڕایگەیاند ئێمە لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠نووسەر و زیاتر لە ٢٠٠ ناونیشان ئامادەی پێشانگاکە بووین. ئێمە کتێبمان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە. بەتایبەتی کتێبە نوێیەکانمان، کتێبەکانی کەماڵ پیر، خەیری دورموش، سەرنجێکی زۆری بۆ بەشداربووان ڕاکێشاوە. خوێنەرێکی بەرچاوی هەیە، و پێشبینی دەکەین زیاتر بێت.

بۆ پێشکەوتنی ئەدەبی کوردی کار دەکەن

ژێهات ڕۆژهەڵات لە (دەزگای بڵاوکردنەوەی پاییز): ئێمە وەک بڵاوکراوەی پاییز بە ٣٥کتێبی نوێیەوە بەشداری پێشانگاکە بووین. زۆربەی بڵاوکراوەکانمان کوردین، وه ک بڵاوکراوه کوردییەکان کار بۆ پەرەپێدانی ئەدەبی کوردی دەکەین، دەمانەوێت ئەدەبیات بگەیەنین بە نەوەی گەنج. بۆیه لەسەر ئەو بنەمایە پارێزگاری له زمان و ئەدەبی کوردی دەکەین.

کتێبی نوێی کورمانجکی هەیە

دەنیز گۆندۆز لە (دەگای بڵاوکردنەوەی ڤەتە) ڕایگەیاند ئەوان وەک تاکە دەزگان کە بە شێوەزاری زازاکی (کورمانجیکی) لەگەڵ نووسەرانیان بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە، ڕایگەیاند؛ کتێبی نوێ و بەرهەمی نوێیمان هەیە. ئەم پێشانگایانە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، لەبەر ئەوە لەگەڵ خوێنەران کۆدەبینەوە.

پێشانگا خوێنەران لە گەڵ نووسەران لەدەوری یەک کۆدەکاتەوە

خەلیل سەمەد لە(گرووپی چاپ و بڵاوکراوەی پۆڵا): قەرەباڵغیەکی باش و بەرچاو هەیە، لە هەمان کاتدا خوێنەران سەرنجێکی زۆریان لەسەر بەرهەمەکان هەیە. ئەمەش وەک چانسێکە بۆ خوێنەران لە دۆزینەوەی ئەو کتێبانەی لەدووی دەگەڕێن و ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بیانبینن و قسەیان لەگەڵ بکەن.