'پێویستە گەنجان ڕۆژانە و کار و چالاکی هونەری ئەنجام بدەن'
سەبارەت بە هونەر و فۆلکلۆری کوردی هونەرمەندانی گەنج، وتیان: "ئەرکی ڕێکخرا و گەنجەکانە کە گرنگی بە هونەر و فۆلکلۆری کوردی بدەن و گەلەکەمان زیاتر ئاشنا بکەن بە هونەری کوردی."
سەبارەت بە هونەر و فۆلکلۆری کوردی هونەرمەندانی گەنج، وتیان: "ئەرکی ڕێکخرا و گەنجەکانە کە گرنگی بە هونەر و فۆلکلۆری کوردی بدەن و گەلەکەمان زیاتر ئاشنا بکەن بە هونەری کوردی."
سەبارەت بە هونەر و فۆلکلۆری کوردی لە کۆمەڵگەی باشووری کوردستان و گرنگی هونەری کوردی لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگە و نەتەوەدا، هەریەک لە هونەرمەندان؛ دانیار یەحیا و سەروەر جوامێر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF)) قسەیان کرد.
هونەرمەندان تیشکیان خستەسەر گرنگی هونەری کوردی، چونکە هەموو گەلێک بەشێک لە زیندوومانەوەی گرێدراوی کلتوور و هونەرەکەیەتی، هەربۆیە گرنگە گەنجان و ڕێکخراوەکانیش هاوکاری گەنجان بکەن و ئاشنایان بکەن بە هونەری کوردی، لە ئێستادا هونەری بییانی زۆر گرنگی پێ دەدرێت ئەمەش بووە بە مەترسیی لەسەر هونەری کوردی.
'پێویستە گەنجان ڕۆژانە و کار و چالاکی هونەری ئەنجام بدەن'
دانیار یەحیا دەربارەی هونەری کوردی و شێوەکاری گوتی: "پێویستە گەنجان بە گرنگییەوە کار و چالاکی هونەری ئەنجام بدەن بە مەبەستی بە کلتوورکردنی هونەر و بەرەوپێش بردنی لە کۆمەڵگەدا.
وەک شێوەکارێک هەمووکات هەوڵمداوە لە شاری کەلاردا هونەر و شێوەکاری پێش بخەم بەمەبەستی مانەوە و بە کلتوورکردنی هونەر لە کۆمەڵگەدا."
'ئەرکی گەنجانە گرنگی بە فۆلکلۆری کوردی بدەن'
لای خۆیەوە سەروەر جوامێر ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستادا هونەری بییانی گرنگی پێ دەدرێت، ئەمەش مەترسییە لە سەر هونەر و فۆلکلۆری کوردی، گوتی: " فۆلکلۆری کوردی بۆ مانەوەی کورد و نەتەوەکە گرنگە بۆ ئەوەی ئەم نەتەوەیە بمێنێتەوە پێویستی بەوەیە فۆلکلۆرەکەی زیندوو بمێنێتەوە. ئەرکی تەواوی ڕێکخراوەکانی وڵاتە کە گرنگی بە هونەر و فۆلکلۆری کوردی بدەن.
دەبێت ڕێکخراوەکان گرنگی بە گەنجان بدەن بۆ پێشخستنی هونەر و فۆلکلۆری کوردی، گۆرانییە ڕەسەنەکانی کورد بپارێزن و بە گەنجەکانیشی ئاشنا بکەن."