'پێویستە هونەرمەند لە هەمووان زیاتر خاوەنداری لە کولتوری کوردی بکات'

ئەندامی کۆمیتەی تەڤ-چاند، ئارگەش دەلیلا ئاماژەی بەوەدا لە بەرامبەر زیاتربوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا پێویستە هونەرمەندان زیاتر خاوەنداری لە کولتوری کوردی بکەن.

ئەندامی کۆمیتەی تەڤ-چاند، ئارگەش دەلیلا پەیوەیست بە هێرشە قڕکاری و ئاسیمیلاسیۆنیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر کولتور و زمانی کوردی و هەڵوێستی هونەرمەندان لەدژی ئەو هێرشانە چۆن بێت، بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا ئارگەش دەلیلا ئەوەی ئاشکرا کرد کە کولتور بە ڕەنج و فکری مرۆڤ بونیاتنراوە و وتی: "لەگەڵ تێپەرینی کاتدا بۆ ئەوەی کولتور ببێتە ناسنامەی کۆمەڵایەتی، پێویستە کۆمەڵگە تێیدا بژیت. لە میژوودا هەر وا هاتووە. بەڵام بە هۆکاری بارودۆخی سەخت هەندێک جار گۆڕانکاریی کولتوری دروست بووە. لەگەڵ گۆڕانکارییەکانیشدا مرۆڤ بە کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتیبوونی خۆیەوە دەناسرێتەوە."

'دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەی کولتور سیاسەتی قڕکاری کولتوری هێنایە ئاراوە'

هەر لە قسەکانیدا ئارگەش دەلیلا باسی لە هەوڵەکانی سیاسەتی تواندنەوە 'ئاسیمیلاسیۆن'ی دەوڵەتی تورک کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "پرسە کولتورییەکانمان هەمیشە هەر هەبوون و لە ئێستاشدا لە ئاستی ترسناکدایە. لە دوای سەرهەڵدانی شیخ سەعیدەوە، دەوڵەتی تورک سیاسەتی تواندنەوەی کولتوری خۆی دەستپێکرد، بەمەبەستی لەناوبردنی کولتوری کۆمۆنیزم، زۆر بە تایبەت ئەمەی لەبەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەبرد. یەكێک لەو پلانانە پلانی چاکسازی رۆژهەڵاتە (ئیسلاح شەرقی) پێویستە هەموو هونەرمەندێک زۆر بە باشی ئاگاداری ئەو پلانە مێژوویە بێت. وە هەروەها لەو سەردەمەوە کوردستان دابەشی چوار پارچەکرا. وێڕای پلانی داگیرکای خاک بوو، لە گەڵیشدا بۆ لەناوبردنی کولتوری کوردی بوو. چونکە داگیرکەران دەیانزانی بۆ لەنابردنی گەلێک بە تەنها داگیرکردنی خاک بەس نیە، بەڵکو تواندنەی ڕۆحی کولتوریش زۆر کاریگەرە، بەتایبەت بۆ گەلی کورد کە پێناسەی خۆی لە کولتوردا دەکات.

'هونەرمەندان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لەسەر شانە'

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئارگەش دەلیلا باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی هونەرمەندان کرد و وتی: "ڕاستە زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەرخۆدانی کولتوری ئەنجام دەدرێت، سەرکەوتنی گەورەش بەدەستهینراوە، بەڵام تا ئەمڕۆش هێرشەکان بە شێوەیەکی ترسناک بۆسەر کولتوری کوردی بەردەوامە. دەبینین گۆڤەندێکی کوردی قبوڵ ناکرێت. پێویستە هونەرمەندان باش لەم بابەتە تێبگەن. ڕێبەر ئاپۆ هۆشیاری کردینەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئیدی وەک پێشوو ناژین، تەنها شەڕکردن نیە. ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەرکی سەرشانمان فرە ڕەهەند و فرەلایەنەیە. پێویستە هونەرمەندان وەک پێشەنگی کۆمەڵگە دەرکەوێت. پێویستە سەرەتا خۆی هۆشیاربکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە خەباتی کولتوری بکات و تێبگات لەوەی چۆن لە ناو شەڕی کولتورییدا ئەرکی خۆی بەڕێوەبەرێت. لە کورستان و هەر جێگەیەک کوردی لێ دەژیت، لەگەڵ دۆستەکانیشماندا ڕێکخستن بکات."

لە کۆتایی قسەکانیدا ئارگەش دەلیلا بانگەوازی لە هونەرمەندان کرد بەوەی پێویستە هونەرمەدان لە هەموو کاتێک زیاتر لێکتر کۆببنەوە و کاری هاوبەش پێکەوەبکەن. بە بەهێزکردنی خەباتی سازکردنی سیمینار زیاتر بچنە ناو کۆمەڵگەوە و کۆمەڵگە هۆشیار بکەنەوە.