بە دیمەن

شانۆکارێک لە کەرکوک: بە شانۆ دەتوانین کوردبوونمان زیندوو بهێڵێنەوە

شانۆکاری کەرکوکی ئەژین حەسەن گوتی: "پێویستە زیاتر کوردبوونی خۆمان بناسین، زیندوو بیهێڵینەوە. ئەمەش لە ڕێگەی هونەرەوە بە تایبەت شانۆەوە دەتوانین ئەنجامی بدەین. هاتنم بۆ ڕۆژئاوا بەشێکە لەم ویستە."

سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی هەڵوەشاندنەوە و چەوساندنەوە لەلایەن دەسەڵاتە هەژمونگەر و داگیرکەرەکانەوە، بە درێژایی مێژوو هەمیشە توانیویانە کولتوورەکەیان بپارێزن و ئەمەش بگەیەننە نەوەی نوێ. شانۆکاری شاری کەرکوکی باشووری کوردستان ئەژین حەسەن، بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە کەلتووری کوردەواری، پەرەپێدانی و یەکەمین هاتنی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باس کرد.

'ڕۆژئاوا لە بواری شانۆدا لە کەرکوک پێشکەوتووترە'

ئەژین حەسەن ئاماژەی بەوەدا یەکەمجارە دێتە ڕۆژئاوای کوردستان و شێوازی کەلتوور و هونەری ئێرە دەبینێت و گوتی: "لە ڕۆژئاوا هونەرێکی دەوڵەمەند هەیە. چونکە ئازادی ژنان هەیە. ژنان دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد کار بکەن و لە ناو کاری کەلتوورییدا جێی خۆیان بگرن، بەڵام لە کەرکوک ئەمە کەمترە و ژنان ناتوانن بە گشتی لە ناو و کار و تێکۆشانی کۆمەڵگەدا جێ بگرن. ڕۆژئاوا خاوەن کەلتوورێکی زۆر ‌هێژایە. کوردبوونێکی زۆر مەزن نیشان دەدات. بەداخەوە کەرکوک لە ڕووی شانۆییەوە وەک ڕۆژئاوا نییە."

'چەندە هونەرەکەمان پێشکەوتوو بێت ئەوندە دەتوانین خۆمان بناسین'

ئەژین حەسەن لە بەردەوامی قسەکانییدا دەڵێت تاوەکو کوردان هەموو نەبن بەیەک، ئەوا هەرگیز پێشکەوتن لە کۆمەڵگەی کورییدا هەرگیز دروست نابێت و گوتی: "پێویستمان بەوەیە زیاتر کوردبوونی خۆمان بناسین، زیندوو بیهێڵێنەوە. ئەمەش دەتوانین لە ڕێگەی هونەرەوە بە تایبەت شانۆوە بکەین. چەندە هونەرەکەمان پێشبکەوێت ئەوەندە دەتوانین خۆمان بناسین. کاتێک دەڵێین کوردانی باشوور، ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵات بەو مانایە نایەت لەیەک دابڕاوین. هەموومان کوردی یەک بەشی کوردستانین. دەبێت پشتگری یەک بکەین و بە ئاستی هونەریمان کوردستان فراوان بکەین."

'هەنگاوی سەرکەوتن هونەری ئازادی ژنانە'

ئەژین حەسەن لەسەر هەنگاوەکانی دەستپێک بۆ پێشکەوتنی شانۆ دەڵێت: "دەبێت ژنان لە شانۆدا ئازاد و سەربەخۆبن. لە ڕێگەی شانۆوە دەتوانین سیستەمی پیاوسالاری لە ناوبەرین. لە کەرکوکدا دەمانەوێت تێکۆشانێکی بەمجۆرە ئەنجام بدەین کە ئەم زیهنیەتی ڕەگەزپەرەستییە بە تەواوی لە ناوببەین.

بە ڕاستی هاتنم بۆ ڕۆژئاوا زۆر دڵخۆشی کردم. زۆر سوپاسیان دەکەین و هیوادارم ئەمە نەبێتە کۆتا سەردان. بۆ ئێمە دەبێت بە یەکەم سەردان و هیوادارم چەندجارێکی دیکەش بەشداری کار و هونەری ڕۆژئاوا ببین."