شەهید دڵگەش زیلان: گەریلا لە مێژووی شەڕدا سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد

گەریلای هەپەگە، فەرهاد ئاکدەنیز (دڵگەش زیلان گوزەڕەش) بەر لە شەهید بوونی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، "هێزەکانی گەریلا لە شەڕی تونێلەکاندا ئیرادەیەکی بەرزیان نیشان دا و لە مێژووی شەڕدا لاپەڕەیەکی نوێیان ئافراند".

گەریلای هەپەگە، فەرهاد ئاکدەنیز (دڵگەش زیلان گوزەڕەش) بەر لە شەهید بوونی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، گەریلا بە ئیرادەیەکی نائاسایی شەڕ دەکەن. ھەروەھا باسی بەرخۆدانی ناو تونێلەکانی شەری کردبوو.

شەهید دڵگەش زیلان ئاماژەوەی بەوە کردبوو، "لایەک بە تەنیا بە کڵاشینکۆف و نارنجۆک شەڕ دەکات، لایەکی دیکەش هەموو تەکنیک و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، لە ڕێگەی ئامێری ھەواوە گاز ئاراستەی ناو تونێلەکان دەکەن، بە چەندین تۆن بۆمب دەروازەکانی تونێلەکان بۆردومان دەکەن. ئەو دوو دۆخە لە یەک ئاستدا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، یەکەم: ئەم بەرخۆدانە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بەرخۆدانێکی زۆر جددی و بەرفراوانە، بۆ نموونە، ئێمە بەرخۆدان لە زیندانەکان لە ڕێگەی ستەمەکانی ئەسەد ئۆکتای شرۆڤە دەکەین. بە شێوازی ئەشکەنجەدانی زۆر گەورە شیدەکەینەوە. بۆ ئەوەی بتوانین نیشانی بدەین کە بەرخۆدان لێرە چەند گرنگە، باسی ئەو ستەمە دەکەین، کاتێک ئەوەمان شرۆڤە کرد، لەبیرتان نەچێت چەند گازی کیمیایی و هەموو جۆرە بۆمبێک دەتەقێندرێتەوە، واتا هەموو شێوازەکان لەسەر تونێلەکانی شەڕ تاقیدەکرێتەوە. سەرەڕای ئەوەش ھەڤاڵان لەوێ شەڕ دەکەن. ئەوەش ئیرادەیەکی بەرزە، پەکەکە و کادیرانی پەکەکە خاوەنی ئیرادەیەکی زۆر بەرزن. بەڵام ئیرادەی ھەڤاڵانمان لەوێ لە ئاستێکی زۆر جیاوازدایە."

'کەس وەک پەکەکە شەڕی نەکردووە'.

دڵگەش زیلان باسی لەوەش کردووە، "تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی دوژمن بە ئیرادەیەکی نائاسایی گەریلا تێکشکێنرا" و وتی: بە شەڕی تونێلەکان باڵادەستی تەکنەلۆژیایان ڕاوەستاند، دوژمنیش دۆخی خۆی ھەڵدەسەنگێنێت. ئامانجیان ئەوە بوو کە لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی پێبێنن، بەڵام بەرخۆدان شکستی بە ئامانجەکەیان هێنا. بۆ نموونە، لە زەندورا بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ خۆڕاگرییەکی گەورە و بێ وێنە نیشاندرا. لێکدانەوەکانی دوژمن سەروبن بوون، دەرکەوت بەو ئیرادەیە دەتوانرێت ڕووبەڕوویان ببینەوە، شەڕەکەمان بۆ نەوەی داھاتوو نموونەیە. نموونەیەکی نوێیە.

وتیشی: 'نە سپارتاکۆس وەک ئێمە ژیا، نە چێ گیڤارا وەک ئێمە شەڕی کرد'، ئەم وتانە بەسە بۆ نشاندانی دۆخەکە. بەڕاستی کەس وەک ئێمە شەڕ و خۆڕاگری نەکردووە. ھەربۆیە نموونەیە بۆ نەوەکانی داھاتوو. تا ئێستا شەڕی گەورە ڕوویانداوە. بەڵام ئاستی شەڕی ئێمە مەزندە ناکرێت. شەڕی ئێمە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە. پێویستە بەم شێوەیە شرۆڤەی بۆ بکرێت. چۆن لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو شەڕ کرا، چۆن سەرکەوتنێک بەدەست هات.

جەختیشی کردبووەوە، "هیچ هێزێک بوونی نییە کە بتوانێت ڕووبەڕوومان ببێتەوە. ئەگەر ئاستی کەسەکان بە مرۆڤایەتی و گیانبازی پێوانە بکرێن، ئەوا لەو رووەوە کەس وەک ھەڤاڵانمان نییە. ھەم لە ڕووی باوەڕ و ئایدۆلۆژیا و ھەمیش لە ڕووی بەرگری و تەکنیک کەس وەک گەریلا نییە. هەندێک کەس هەن کە تەکنیک و هونەری شەڕ دەزانن، بەڵام ڕۆحی لەگەڵدا نییە. بەڵام گەریلاکانی پەکەکە خاوەنی ھەڵوێستی بڕوادارانە و ئایدۆلۆژیکن".

ژ.ن