شلەی قوڕاو خواردنێکی نەریتی کوردەوارییە
شلەی قوڕاو خواردنێکی نەریتی کوردەوارییە و لە ناوچەکانی باشوری کوردستان ئامادە دەکرێت.
شلەی قوڕاو خواردنێکی نەریتی کوردەوارییە و لە ناوچەکانی باشوری کوردستان ئامادە دەکرێت.
قوڕاو خواردنێکی کوردەوارییانەی باشوری کوردستانە، لە گوندەکانی دەوروبەری شاری ڕانیە و قەلادزێ زیاتر ئامادە دەکرێت و گەرچی بەهۆی پێکهاتەکانی ناوییەوە زیاتر بە خواردنێکی بەهارییانە هەژمار دەکرێت، بەڵام لە ئیستادا هەندی کات لە وەرزەکانی تریشدا لێدەنرێت.
پێکهاتەی سەرەکی قوڕاو پێکهاتوە لە گۆشتی گیسک و ماستی مەڕ و پەلکە پیاز و جاترە، خوێ و ڕۆن و ئاویش بۆ لێنانەکەی بەکاردەهێنرێت.
چۆنییەتی ئامادەکردنی:
سەرەتا گۆشتەکە ورد دەکرێت و لە ناو مەنجەڵێکدا رۆنی بۆ دەقرچێندرێت و پیازەکەی تێدا سوردەکرێتەوە، پاشان گۆشتەکەی تێدەکرێت ولەناوی سوردەکرێتەوە، دواتر ئاو و خوێی بە پێی پێویست تێدەکرێت و سەری دەندرێتەوە تا گۆشتەکە بە باشی دەکوڵێت.
لەدوای کوڵانی گۆشتەکە ماستەکە تیایدا خاو دەکرێتەوە و لەگەڵ گۆشتاوەکە تێکەڵ دەکرێت، بۆ ماوەی پێنج بۆ حەوت خولەک تا کاتێک ماستەکە دەکوڵێت بەردەوام تێکدەدرێت ( مای دەهێندرێتەوە) و پاشان گیای جاترەی تێدەکرێت و بۆ ماوەی پانزە خولەک لەسەر ئاگرێکی هێواش جێدەهێلدرێت و ئامادە دەبێت.
بە وتەی خەڵکی ناوچەکە لەبەر خۆشی خواردنەکە زیاتر بۆ میوانی و بۆنە و ئاهەنگەکان ئامادە دەکرێت.
هـ . ب