تەڤ-چاند پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئاپێ شێخموس بڵاوکردەوە
بزوتنەوەی تەڤ-چاند لە ئەوروپا بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند شێخموس دەمیر پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەو هونەرمەندە لەپێناو کولتوری کورد کردووە.
بزوتنەوەی تەڤ-چاند لە ئەوروپا بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند شێخموس دەمیر پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەو هونەرمەندە لەپێناو کولتوری کورد کردووە.
بزوتنەوەی تەڤ-چاند لە ئەوروپا بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند شێخموس دەمیر، کە لە شاری گیسەنی ئەڵمانیا بە هۆی نەخۆشییەوە ژیانی لەدەستدابوو. پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی تەڤ-چاند بەمجۆرەیە:
"هونەرمەندی کورد شێخموس کە بە ناوی ئاپێ سێخموس ناسرابوو، لە شاری سیسەنی ئەڵمانیا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. هونەرمەند شێخموس لە ژیانی خۆیدا بەهۆی داهێنانی هونەرییەوە بووە پایە و کۆڵەکەیەکی کولتوری کوردی. بە گۆرانییەکانی وەک "شەنگال"، "باری بارانەک باری"، "شەهید مامەد" و گۆرانییەکانی وەک "دێرسیم" گێڕانەوەی هەستی کوردەواری بڵاوکردەوە. جگە لە بڵاوکردنەوە گۆرانی وەک دامەزرێنەری گروپەکان خزمەتیشی بە هونەری کوردی کرد. یەک لەوانە گروپی زەردەشتی کاڵ بوو کە ساڵی ١٩٩٤ رۆڵی گرنگی لە هونەری کوردیدا گێڕا. هونەرمەند شێخموس دەمیر خاوەن ئاست و پێگەیەکی گرنگبوو. هەروەها چەندین کەس لە بنەماڵەکەی خۆی لەسەر هونەر پەروەردە کرد و ویستی ببێتە بناغەیەک لە هونەری فولکلۆر. بە رێزەوە یادی هونەرمەند شێخ موس دەمیر دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هۆگرانی دەکەین".