تەڤ_چاندی ئەوروپا لە ڕۆژی شانۆدا هونەرمەندانی شەهیدی بیرهێنایەوە
تەڤ_چاندی ئەوروپا بەبۆنەی ٢٧ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی شانۆوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە کەسێتیی یەکتا هەرەکۆل (ئەردۆغان قارەمان)ـدا هەموو هونەرمەندانی شەهیدی بیرهێنایەوە.
تەڤ_چاندی ئەوروپا بەبۆنەی ٢٧ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی شانۆوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە کەسێتیی یەکتا هەرەکۆل (ئەردۆغان قارەمان)ـدا هەموو هونەرمەندانی شەهیدی بیرهێنایەوە.
تەڤ_چاندی ئەوروپا لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "مانگی ئادار مانگی زیندووبوونەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییە بۆ گەلی کورد. جەژنی نەورۆز کە گوزارشت لە ژیانێکی ئازاد دەکات و هەفتەی قارەمانێتی شەهیدەکانمان کە ئافرێنەری ئەم ژیانەن، لەم مانگەدا جێ دەگرن. بۆ گەلانی جیهانیش ٨ی ئادار وەک ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار و ڕۆژی جیهانی شانۆش لەم مانگەدا پیرۆز دەکرێت".
تەڤ_چاند تیشک دەخاتە سەر گرنگی ٢٧ ی ئادار، ڕۆژی جیهانی شانۆ، دەڵێت: "ئەم ڕۆژە بۆ گەلی واتایەکی جیاوازتری هەیە. ئەو کەسەی ئەم واتایەی ئافراندووە یەکتا هەرەکۆل (ئەردۆغان قارەمان)ـە. هەروەها ٢٧ی ئادار، ڕۆژی جیهانی شانۆ، ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ یەکتا هەرەکۆلە. وەک خەباتکارانی تەڤ-چاندی ئەوروپا، لە کەسێتی شەهید یەکتا هەرەکۆلدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و سەرجەم هونەرمەندانی دەکەینەوە دەکەینەوە. ٢٧ی ئادار ڕۆژی جیهانی شانۆ پیرۆز دەکەین.
شەهید یەکتا هەرەکۆل، لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٠٤ لە شاری حەلەبی سوریا، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گۆشەگیری سەپێنراو بەسەر ڕێبەرێتیمان و هێرشەکانی سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و نەبوونی هەستیاری بەرامبەر بەو هێرشانە، ئاگری لە جەستەی بەردا و هەڵوێستی هونەرمەندی شۆڕشگێڕی نیشان دا. شەهید یەکتا هەرەکۆل گوزارشتێکی هونەرییە لەو هەڵوێستە کۆمەڵایەتییەی کە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ئافراندوویەتی، بە چالاکییەکەی لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا بووەتە سیمبولی هێڵی هەموو چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکانمان. بۆیە ئەرکی ئێمەی هونەرمەندان و خەباتکارانی کەلتووری کۆمەڵگەیەی دیموکراتیک ئەوەیە، لە میراتی هاوڕێ یەکتا تێبگەین و بیگوازینەوە بۆ نەوەی نوێ".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شانۆ کە کۆمەڵگەیەکی بچوکە، ژیان نیشان دەدات. شانۆ بۆ کۆمەڵگە، چالاکییەکە بۆ ئازادی و یەکسانی و دیموکراسیی. زمانی شانۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەردەم سیاسییە. ناتوانرێت لە کۆمەڵگە داببڕێنرێت. شانۆی کۆمەڵگەپارێز ناتوانێت بێ پاراستنی کۆمەڵگە خەبات بکات. بۆیە دەبێت شانۆی ئێمە دژی هێرشەکانی قڕکردنی کەلتووری خۆی بنیات بنێت و بەرخۆدانی کەلتووری بئافرێنێت و گەل هۆشیاربکاتەوە.
بەبۆنەی ڕۆژی شانۆوە، لە کەسێتی شەهید یەکتادا، شەهید ساریا و شەهید هێڤی و شەهید ڕێزان و شەهید داغستان و شەهید عوسمان و شەهید جومعە خەلیل (باوکی تەیار) و هەموو هونەرمەندانی شەهید و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بیردەهێنینەوە. دژی ژیانی مادەگەراییانەی سەرمایەداری کە مرۆڤەکان و ژیان لەناودەبات، دەڵێین بەڵێ بۆ شانۆ. بانگەواز لە هەموو هونەرمەندان دەکەین بڵێن نا بۆ قڕکردنی کەلتووری، وە کەلتووری کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەهێز بکەن".