ڕوحی هونەری هەرگیز دان بە ئاستەنگییەکاندا نانێت

لە عەفرینی داگیرکراوەوە کە ناچاربووە ماڵ و حاڵی خۆی جێبهێڵێت، وێڕای ئەوەی نابینایە بەڵام بە ڕوحێتی گەنجی و خۆشەویستی وڵاتەکەیەوە دەستبەرداری هونەر نەبووە.

خەلیل خدۆ

لە مێژووی مرۆڤایەتییدا چەندان گۆرانیبێژ و دەنگبێژی بە پاکترین هەستەوە بوون بە دەربڕی سەردەمەکانی کۆمەڵگەی خۆیان، حەقیقەتییان گەیاندووە بە کۆمەڵگەکەیان و بوون بە دەنگی گەلەکەیان. هونەرەیەکەیان هەموو کاتێک هەستی مرۆڤایەتی پاراستوە و  خاوەنداری کردووە. یەکێک لەو هونەرمەندانە خەلیل خدۆیە. خەلیل حەقیقەتەکانی سەردەمەکەی بە گۆرانییەکانی دەردەبڕێ و هەوڵدەدات درێژە بە میراتی مێژووی گەلەکەی بدات.

خەلیل خدۆ خەڵکی عەفرینە. هەرچەندە بینایی چاوەکانی لە دەستداوە، بە ڕوحی گەنجێتی و خۆشەویستی وڵاتەکەیەوە هیچ کاتێک دەستبەردای هونەرەکەی نەبووە، بە دەنگبێژییەکەیەوە لە دژی ستەماکانی زەمانە وەستاوەتەوە.

خەلیل دوای بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەی داستانی عەفرین، ناچاربوو لەگەڵ گەلەکەیییدا کۆچی شەهبا بکات. لە شەهبا وێڕای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک دەستبەرداری هونەرەکەی نەبوو. هیچ کاتێک دەەستبەرداری چاند و هونەری گەلەکەی نەبوو. خەلیل خدۆ هەموو ساتەکانی تەمەنی بە حەسرەتی گەڕانەوەی بۆ عەفرین بەسەردەبات. خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەی لە هونەرەکەیییدا ناونشین بووەتەوە.

لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر شەهبا، خەلیل ناچار دەبێت جارێکی دیکە ڕێگەی کۆچ بگرێتەبەر و ڕووبکاتە ناوچەکانی دیکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. لەگەڵ هەموو سەختییەکاندا ئەم کۆچبەرکردنە بە مەبەستەی داگیرکەران، هەرگیز خەلیلی دانەبڕاند لە خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەی. لەگەڵ هەر ڕۆژێییکیدا لە دڵی خەلیلدا توڕەی و تاسەی تۆڵەسەندنەوە مەزنتر دەبێت.

خەلیل خدۆ لە کاتە هەرە سەختەکانییشدا دەستبەرداری هونەرەکەی نەبووەو و بە هەڵبەستەکانی هەڵوێستی توندی لە دژی داگیرکەران نیشان دەدات. خەلیل لە ئێستادا لە کەمپێکی کۆچبەرانی عەفرین لە ڕەقە دەژیت.

خەلیل بۆیی گێڕایینەوە وێڕای هەبوونی هەموو زەحمەتییەکان هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نابێت و گوتی: "تا دڵۆپێک خوێن لە گیانمدا مابێت، دەستبەرداری تێکۆشانمان نابین."

خەلیل بە دەنگە ناوازەکەی هەموو گۆرانییەکانی خۆی پێشکەشی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات کە زیاد لە مانگێکە لە تێکۆشان و بەرخۆدانی پاراستنی بەنداوی تشریندان و لە دژی داگیرکەران وەستاونەتەوە.