ئەمساڵ ژن پێشەنگایەتی میهرەجان دەکات

بە پێشەنگایەتی ژنان ٣٥ـەمین میهرەجانی گۆڤەندە کوردستانییەکان بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ ١٨ گرووپی هەڵپەرکێ لە سەر ستەیج زیاتر لە سەد جۆری هەڵپەڕین و سەمایی کوردی نمایش دەکرێ.

میهرەجان بەردەوامە

ڕۆژی ١٨ی گوڵان کە ٣٥ـەمین میهرەجانی گۆڤەندە کوردستانییەکان لە شاری ئەسلینگینی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێکی نەریتی دەستیپکردبوو. دوای ڕێپێوانەکە هەموو ئاهەنگێڕان، مامۆستایان و ئەڤیندارانی گۆڤەندی کوردی ڕۆشتنە هۆڵی نەجکار فۆروم.

لە هۆڵی نەجکار فۆروم کە ١٢٠٠ کورسی لێیە، لە کاتژمێر ١٤:٠٠هەموو کورسییەکان پڕبوونەوە و دەستپێکی پێشکەشکردنی میهرەجانەکە بە خولەکێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر ١٨ گرووپی هەڵپەڕکێ بە جل و بەرگی کوردی و کۆنەوە چالاکیەکانیان پێشکەشکرد.

فیراز بارانی نووسەر دەربارەی میهرەجانەکە وتی، "ئەم چالاکیانە دەرخەری تێکۆشانی ژنانی کوردە لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگەدا. لەمرۆشدا ئەبینین ژنانی کورد لە گۆڕەپانی چاندی و هوونەرییدا پێشەنگایەتی دەکەن. ئەمەش دەرنجامی خەباتی شەهیدانە. ژنانی کورد لەسەر ڕێگەی ساکینە جانسز و ئارین میراکان بەرەوپێشەوە دەڕۆن و بەهاکانی وڵات دەپارێزن.

شایەنی باسە لە میهرەجانەکەدا چەندین وێنە و نمایشی جوانی هونەری وەک هەڵپەڕکێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و هەڵپەڕییەنە زۆر کۆنەکانیش نمایش کران.