ئەنجامنامەی وۆرکشۆپی ئیکۆلۆژی ڕاگەیەندرا
ئەنجامنامەی وۆرکشۆپی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئە، ڕاگەیەندرا و دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی کوردستان لە ئەوروپا (تەڤ-ئەکۆ) ڕاگەیەندرا.
ئەنجامنامەی وۆرکشۆپی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئە، ڕاگەیەندرا و دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی کوردستان لە ئەوروپا (تەڤ-ئەکۆ) ڕاگەیەندرا.
ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەی وۆرکشۆپی ئیکۆلۆژی کە لە ٢١-٢٢کانوونی یەکەم لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندرا.
وۆرکشۆپەکە بە سەرکردایەتی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئێ بە دروشمی "بەرخۆدانی ئیکۆلۆژی بەرامبەر بیناسازی"، بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و یادی ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون، بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی کوردستان- ئەوروپا-TEV-EKO ڕاگەیەندرا. لە ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەکەدا دیاری کرا کە سەدەی ٢١ هاوکات کە تێکۆشانی ئازادیی ژنە، سەدەی تێکۆشانی ئیکۆلۆژیە.
لە درێژەی ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەی وۆرکشۆپەکەدا هاتووە:
• وۆرکشۆپەکەمان دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەی کە ٢٦ ساڵە بەسەریدا سەپێنراوە ئیدانە دەکات. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە پارادایمی ئیکۆلۆژی بە گەورەترین دەستکەوتی تێکۆشانی ئازادی پێناسە دەکات، بنەمای هەموو چالاکییەکانە و داوای بەهێزکردنی پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.
• هێرش و قەیرانی ئیکۆلۆژی لەسەر بنەمای سیستەم سەری هەڵداوە. هێزی سەرمایەداری و دەوڵەتپەرەستی مۆدێرنیتە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک داگیرکاری، جینۆساید و قڕکردنی ئیکۆلۆژی ئەنجام دەدەن، جیهانیان ڕووبەڕووی ئەم کارەساتە فرەلایەنەیە کردووتەوە. کارەساتی ئیکۆلۆژیک، لەناوچوونی جۆر و ئیکۆسیستەمەکان، شەڕی وزە، دەستێوەردانەکان دژی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دیکە، بەدوای خۆیدا هەژاری، برسێتی وکۆچبەری هێناوە. زیادبوونی فشاری ڕژێمە تۆتالیتەر و ڕەگەزپەرستەکان، هەموو ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ئاشکرا دەکات. لە دژی ئەم سیستەمە دژ بە سروشت و کۆمەڵگا، وۆرکشوپەکەمان ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکە لەسەر بنەمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن.
* شەڕ لەسەر مرۆڤ، کۆمەڵگا، سروشت و گەورەترین کۆمەڵکوژی ئیکۆلۆژی بە هۆی شەڕەوە ڕوودەدات. ئامانجی کاری زلهێزە دەسەڵاتدارەکان وێرانکردنی کۆمەڵگای ئیکۆلۆژیکە، لەبەرئەوەی بودجەی شەڕ و بەرهەمهێنانی چەک لە زیادبووندایە، قەیرانی ئیکۆلۆژی بەو بۆنەوە قووڵتر دەبێتەوە، دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی دژ بە شەڕ پەرە بستێنێ.
٭ ئەو قڕکردنە ئیکۆلۆژییەی کە لە ڕۆژی ئێمەدا گەیشتووەتە ئاستی کارەساتی ئیکۆلۆژی، دەبێت بە هەموو شێوەیەک تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادیی ژن ئەنجام بدرێت. بەو شێوەیە تێکۆشانی ئازادی ژن دەبێتە سەدەی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی.
* پێوەرەکانی ژیانی ئیکۆلۆژی و تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بە دەوڵەتە نەتەوەکان، کەم نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕەکانەوە سنووردار نامێنێت. بەڵکوو هەموو جیهان، ئینترناسیۆنالیست و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت. بۆیە پێویستە تێکۆشانی ئێکۆلۆژیک خۆی لە عەقڵی نوخبە و دەوروبەر بەدوور بگرێت و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە.
• لە کوردستاندا سیاسەتی قڕکردنی ئیکۆلۆژی بەدەستی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێرشەکانی سیستەم لە چوارچێوەی چەمکی لەناوبردنی ستراتیژێکی جەنگ ئەنجام دەدرێت. جینۆسایدی ئیکۆلۆژی وەک چەکێک بۆ ڕاگرتنی بەرخۆدانی کوردستان بەکاردەهێنرێت. بۆ نموونە بەسەدان بەنداو بە داگیرکردنی ئاو و خاکی کوردستان دروستکراون ئەمەش کۆمەڵکوژی ئیکۆلۆژی قووڵتر دەکەنەوە. لەو ڕێگەوە گەلی ڕۆژئاوا بێ ئاو ماونەتەوە، دەریاچەی ورمێ وشک دەکرێت، سروشتی عەفرین و دار زەیتونەکانی لەناو دەبرێت، دارستانەکانی کوردستان بەهەمان شێوە لەناو دەبرێن. بەوشێوەیە دەیانەوێت کۆمەڵگای کوردی و بەها کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی لەناو ببەن. بۆیە دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا پەرەی پێ بدرێت.
• بە شێوەیەکی سەرەکی لە باکووری کوردستان، دەوڵەتی تورک بە هاوکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، هێرش دەکاتە سەر سروشتی کوردستان. لە هەموو ناوچەکان بە گەڕان بەدوای نەوت، کانگاکانی، بەعەقڵیەتی داگیرکاری، خاک، ئاو و دارستان لەناو دەبات. هەروەها دەیانەوێت گەلی کورد کە بە بێکاری و هەژاری مەحکوم کراون، وەک هێزێکی کاری هەرزان بەکار بهێنن. بەهەموو شێوەیەک لە بواری کۆمەڵایەتی، ئابووریی و کولتوورییەوە جینۆسایدی ئەنجام دەدات. بۆیە دەبێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لە کوردستاندا دژی داگیرکاری، سەرمایەداری وەک ئەرکێکی وڵاتپارێزی بەڕێوە بچێت.
• سیاسەتی شەڕ و داگیرکاری کە دەوڵەتی تورک بەبێ پچڕان لە ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بەڕێوەی دەبات، کۆمەڵکوژییەکی هەمیشەیی لە سیستەم و سروشتدا بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆردومان و هێرشەکان بە چەکی کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن و لە ڕۆژئاواش هێرشە هەمە لایەنەکان و چەتەکانی دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا، جینۆسایدی ئیکۆلۆژی، کۆمەڵایەتی و کولتووری کە بە پشتیوانی هێزە باڵادەستەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ناتۆ ئەنجام دەدرێن، قووڵتر دەکاتەوە.
• زاڵبوون بەسەر سروشتدا لە ئەنجامی زاڵبوونی پیاوسالاری بەسەر ژندا ڕوویدا. بۆیە پاراستنی سروشت لەسەر بنەمای دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن بەدی دێت. ئێمە دژی هەموو ئەو هەژموونانە دەوەستینەوە کە بوونەتە هۆی جینۆسایدی ئیکۆلۆژی و دەڵێین پێویستە ڕێز لە مافی ژیانی هەموو بوونەوەرەکان بگیرێت. لەم چوارچێوەیەدا ئامانجی وۆرکشۆپەکەمان نەهێشتنی هەر جۆرە دەسەڵاتی داگیرکارییە.
• هۆشیاری ئیکۆلۆژی ئێمە ئایدۆلۆژی داگیرکاری، ڕەگەزپەرستی، نەتەوەپەرەستی، ئایینی، دەوڵەتپارێزی، گەشەپێدانی پیشەسازی وەک پێوەرێکی بنەڕەتی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی قبوڵ ناکات. پێچەوانەی پلانەکانیان دژ بە کۆمەڵگا و سروشت ئەنجام دەدرێت و پشتگیری لە دەوڵەمەندی هەمەلایەنەی کۆمەڵگا دەکات.
* هۆشیاری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە سەرمایەداری بە ڕەها و پێشکەوتوو دەبینێت، ڕێگە نادات تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک بە شێوەیەکی هەمەلایەنە بەڕێوە بچێت و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاریگەریی جینۆسایدی ئیکۆلۆژی لێکۆڵینەوە بکرێت. وۆرکشۆپەکەمان ئەو عەقڵیەتەی کە نکۆڵی لە بەهاکانی کۆمەڵگای سروشتی دەکات ڕەتدەکاتەوە، ئەمانە بە بەها بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی دەزانێت و دەیەوێت لە ڕوانگەی ئیکۆلۆژیای کۆمەڵایەتییەوە بپارێزرێن.
• کشتوکاڵ لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە یەکێکە لە لایەنە گرنگەکانی گەلی کورد. بۆیە ئەو سیاسەتانەی زەوی و ئاو کە لە چوارچێوەی ئیکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیدا پەرەی پێدەدرێت، خاڵی ستراتیژیکی پاراستنە لە داگیرکاری و پەرەپێدانی پرۆسەی ئازادییە. ئامانجی ئێمە پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی نوێیە بەپێی پارادایمی ئیکۆلۆژی، ئابووری کۆمەڵایەتی و هاوسەنگی لەگەڵ سروشتدا دەپارێزێت.
• تێکۆشانی ئێمە دژی داگیرکاری بەڕێوە دەچێت، پاراستنی سروشت و خاک و گەلەکەمان وەک پێوەرێکی سەرەکی تێکۆشانی ئازادی سەیر دەکرێت و ئەمەش ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسییە و به ئامانجی هەنگاونان بەرەو کۆنفیدرالیزمی کۆمەڵایەتی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیکە.
* بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئازاد بە زانستی ئیکۆلۆژیەوە بەدی دێت. بەم پێوانەی پارادایمی ئیکۆلۆژیمان، پێویستە کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک و ژیانی ئیکۆلۆژیک لەسەر بنەمای بەها کۆمەڵایەتییە دیموکراتیکەکان بنیات بنرێت.