ئەنستیتوی کوردی ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد

بەڕێوەبەری ئەنستیتوی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و زانست لە ئەڵمانیا، ڕۆژی ١٥ی ئایار کە بە ڕۆژی زمانی کوردی دەناسرێت پیرۆز کرد و داوای گەشەدانی زمانی کوردی کرد.

بەڕێوەبەری ئەنستیتوی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و زانست لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە

"زمان لە ژیانی گەلان و نەتەوەکانی دیکەدا هێمانەیەکی بنەڕەتییە.

بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناسنامەی گەلانە، بۆیە هەر گەلێک بە زمانی خۆیەوە دەناسرێت و ناو دەبرێت. ئەو کەسانەی زمانیان لەدەست دەدەن، ناسنامەیان لەدەست دەدەن و لەناو دەچن. هەر زمانێک لە پڕۆسەی هەزاران ساڵدا دروست بووە، بۆیە هەموو بەهاکانی گەلان لە ناوەڕۆکی خۆیدا هەڵدەگرێت و دەبێتە سیمای ئەو گەلە. زمان لە ڕێگەی قسەکردن، نووسین، پەیوەندیکردن و بیرکردنەوە گەشە دەکات. لە ڕابردوودا ئەو هێزەی زمانەکەی بە زیندووی هێشتەوە، ئاواز و چیرۆکگێڕان و نووسەرانی شارەزا بوون.

لەم سەدانەی دواییدا دامەزراوە و ئەرکەکانی پەروەردەی نووسین و ڕاگەیاندنی ئەرکی گرنگیان بە گەشەکردن و مانەوەی زمانەکان گرتۆتە ئەستۆ. ئەم دامودەزگا بنەڕەتییانە بۆ پێکهێنانی زمانێکی یەکگرتوو و بەهێزکردنی هەستی نەتەوەیی ڕۆڵی جەوهەری دەگێڕن. لە هەندێک وڵاتدا ڕێنووسی وشە و ڕستەی زمان لەسەر بنەمای دەقی ڕۆژنامە و ئەدەبیەوە شوێنی خۆی گرتووە.

لە مێژووی ئێمەدا دوو سەردەمی سەرەکی ڕاگەیاندنی کوردی هەیە. یەکەمیان بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستانە. لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە ڕێوەبەی مێقداد متحەت بەدرخان بە پیتی ئارامی-عەرەبی بڵاو کراوەتەوە. لە بواری ڕۆشنبیرییەوە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبووە.

دووەمیان لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ لە دیمەشق بە ڕێوەبەری جەلادەت عەلی بەدرخان بڵاوکردنەوەی گۆڤاری هاوار بە پیتی لاتینی چاپ کراوە. ئەم هەڵوێستە بەنرخە بوو بە بنەمای نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان.

کەنەکە بەم تێگەیشتن و بەرپرسیارێتیە نەتەوەییەو لە کۆبوونەوەی ١٤-١٦ی ئایاری ٢٠٠٩دا وەک ڕۆژانی فێستیڤاڵی زمانی کوردی دەست نیشان کرد. ئەم بڕیارە بەنرخە لەلایەن هەموو گەلی کوردەوە قبوڵ کرا. دوای کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە، بۆ یەکەمجار بەم بڕیارە کۆدەنگییەکی یەکگرتووانەی نەتەوەیی دروست بوو. هەمووان بە کۆی دەنگ ئەم بڕیارەیان پەسەند کرد و ئەم بڕیارە وەک جەژنی زمانی کوردی لە سەرتاسەری کوردستان پیرۆز کرا. ئەم بڕیارە و خاوەنداری لە زمان، ڕێبازێکە بە هەستی نەتەوەیی و یەکگرتوویی، بە ڕۆحی گەلی کوردا بڵاوبووەوە.

بەداخەوە هەم لە (باکوری کوردستان) و لە دەرەوەی وڵات  لەبواری زمانەوە کەم کاری هەیە، ئەم پشتگوێخستنە وەک کارەساتێکی گەورە دەبێ ببینرێت. ئەم پرۆسەیە لە جیهاندا بینراوە و ئەزموون کراوە: 'ئەگەر منداڵەکانمان بە زمانی دایکی خۆیان فێر نەبن و زمانی دایکی خۆیان لەبیر بکەن، ئایندەی منداڵەکان و گەلەکەشمان لەناو دەچێت.

بەو هیوایەی کە هەموو کوردێک لە هەموو بوارەکانی ژیان و پەروەردەدا بە بەرپرسیارێتی و هەستی نەتەوەییەوە بۆ ئایندەی زمانی کوردی خاوەنداری لە زمانی کوردی بکات، دەبێ هەموو کاتێکی ژیانمان بە زمانی کوردی تێپەڕێت!

بە تایبەتی پێویستە هەر کوردێک بە هەستی نەتەوەییەوە هەموو دەرفەتێک بۆ پەرەپێدان بە زمانی کوردی لە پۆل و قوتابخانە کوردیەکان وەک ئەرکێکی کوردانە و مرۆڤبوون بەکار بهێنێت!

بە کوردی قسە بکەن!

بە کوردی بنووسن!

بە کوردی بخوێنن!

بە کوردی بیر بکەنەوە!

پێویستە هەموو کوردێک خاوەنداری لە زمانەکەی بکات!

بەم هەستەوە، با پێشوازی لە ڕۆژانی زمانی کوردی بکەین و ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەین!"