بە دیمەن

ڕەزان ساڵەحی ژنە شانۆگەر: فیستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆل هێز دەداتە شانۆگەران

ژنە شانۆگەر ڕەزان ساڵەح کە لە شاری سلێمانیەوە بەشداری فیستیڤاڵی شانۆیی شەهید یەکتا هەرکۆڵ بووە، ئاماژەی بەوەدا فیستیڤاڵەکە کاریگەری ئەرێنی هەیە بۆ شانۆ و هێزی لێوە وەردەگرین.

فیستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ

لە ساڵی ١٩٦١ەوە هەموو ٢٧ی ئادارێک وەک ڕۆژی جیهانی شانۆ دیاری کراوە، بۆیە لەم ڕۆژەدا هەمووساڵیک لەسەر ئاستی کوردستان و سوریا فیستیڤاڵی شانۆیی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ ئەنجام دەدرێت. حەوتەمین میهرەجانی شانۆی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ، بە ناوی 'بابی تەیار'ەوە لە ناوەندی چاند و هونەری محەمەد شێخۆ لە شاری قامیشلۆ بە بەشداری گرووپە شانۆییەکانی کوردستان و سووریا ئەنجام دەدرێت.

لەم فیستیڤاڵەکە دەر‌هێنەری شانۆیی و شانۆکارانی شاری سلێمانیش لە باشووری کوردستانەوە بەشداری فیستیڤاڵەکەیان کردووە. ئەم گرووپە شانۆییەیی شاری سلێمانی سێ ساڵە خواستیانە بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن، بەڵام فشارەکانی دەسەڵاتداری باشووری کوردستان ڕێگربووە لە بەشدارییان. بۆیە لەمساڵدا هاوشانی چەندین گرووپی شانۆیی دیکەی کوردستان بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون.

'هاوپیشەکانی ڕۆژئاوامان هێزمان پێ دەدەن'

شانۆگەر و هونەرمەند ڕەزان ساڵەح لە بارەی کارەکانیان و کاریگەری ئەرێنی میهرەجانەکە لەسەر شانۆکاران بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و دوای دەربڕینی هەستی دڵخۆشی خۆی لە هاتنە رۆژئاوا و بەشداربوون لە میهرەجانەکە گوتی: "لە باشووری کوردستانەوە، وەک کۆمیتەیەک لەگەڵ مامۆستا سەردار عەبدوڵا و مامۆستا گەزیزەدا هاتووین. تا گەشتنمان بە ئێرە توشی ئاستەنگی زەحمەتی زۆر بووین. بەڵام وێڕای هەموو ئەمانەش خواستی بەشداریمان گەیاندنی بە میهرەجانەکە. هەر لە دەروازەی سمێلکاوە هاوڕێیانمان بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان کردین و دڵخۆشیان کردین. لەو کاتەدا هەستمان کرد بە تەنها نیمان و هاوڕێ و هاوپیشەکانی ڕۆژئاوامان پشتگیرمانن و هێزمان لێوە وەرگرتن. پێیان گوتین خۆتان بۆ میهرەجانەکە ئامادەبکەن و ئەمەش دڵخۆشی کردین. هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووین ڕۆژێک بێتە پێشەوە بەشداری میهرەجانی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ ببین و ببینە بەشداربوویەکی شانۆکاری."

'لە سایەیی میهرەجانەکەوە شانۆکارانی کوردستانمان ناسی'

هونەرمەند ڕەزان ساڵەح لە بەردەوامی قسەکانییدا دەڵێت فیستیڤاڵی شەهید هەرکۆڵ هێزێكی نێونەتەوەییە بۆ تەواوی کوردستان و وتی: "فیستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرکۆڵ هێزێک بۆ شانۆکاران بونیات دەنێت، هێز لەم میهرەجانەوە وەردەگرین. لەم میهرەجانەدا هەموو شانۆکارانی کوردستان کۆدەبنەوە و یەکتر دەناسین. داواکارم ئەم فیستیڤاڵە هەموو ساڵێک ئەنجام بدرێت. چەندین نمونە دیکە لەسەر فیستیڤاڵی شانۆ دەتوانم باس بکەم بۆ نمونە فیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک کە چەند ساڵە بەردەوامە. ئەمەش زۆرباشە. لە ڕێگەی ئەم فیستیڤاڵانەوە هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆدەبنەوە."

'هاتنمان دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی ڕۆژئاوا بناسین'

ڕەزان ساڵەح ئاماژەی بەوەدا سێ ساڵە دەیەوێت بەشداری میهرەجانی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ ببێت بەڵام بەهۆی فشارەکانی ئێستاوە نەیتوانیووە دەرباز ببێت و گوتی: "لەم سێ ساڵەدا زۆر هەوڵماندا، دوای سێ ساڵ توانیمان خۆمان بگەیەنینە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری میهرەجانی شەهید یەکتا هەرکۆڵ بووین. هیوادارم کە ڕێگە لە نێوان چواربەشی کوردستاندا باشببێت و لە کاتی تێپەڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگی نەبینەوە."

لە کۆتایی قسەکانییدا ڕەزان ساڵەح وتی: "هاتنمان دەرفەتێك بوو کە زۆر شوێنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگەڕێین. لە دێرک و قامیشلۆ گەڕاین. ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام پەیمانگای باڵای هونەری بوو. سەردانی هونەرگەی وڵاتیشمان کرد و زۆر بە بەرهەمەکانیان دڵخۆشبووین.

هیوادارین ئەم میهرەجانە ببێتە نێونەتەوەیی و بۆ ئەوەی ببێتە دەرفەت تاوەکو هەموو ساڵێک بێنە ڕۆژئاوای کوردستان. لەبەر ئەوەی ئێمەی گەلی کورد زۆر سەختی و ئەشکەنجەمان لە ژێر دەستی عەرەب، فارس و تورک بینیووە. بەڵام ئێستا دەگەیەنە سەرکەوتنی خۆمان و ژیانێکی ئازاد دەئافرێنین."