بە دیمەن

ژمارەی نوێی گۆڤاری ژنانی گەنج کرایە دیاری شەهید بیشەنگ و سارا

ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆمەڵەی ژنانی گەنج (کەژەجە) کرایە دیاری ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە شەهید بیشەنگ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە شەهید سارا هۆگر.

گۆڤارەکە بە ناونیشانی "وەک سارا و بیشەنگ تێدەکۆشین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ یەکدەگرین" لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەردوو ژنە شەڕڤانەکە ڕادەوەستێت.

گۆڤارەکە بە نووسینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "شەهیدانی تێکۆشانمان، خاوەنی ڕاستەقینەی پێشکەوتنن" دەست پێ دەکات.

هەروەها وتاری ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو بە ناونیشانی "بەدوای ڕێچکەی پێشەنگانی ژنانی گەنجی تێکۆشەری کوردستان، شەهید بیشەنگ و شەهید سارا"، هەروەها نووسینی لێگەڕین ئارتما بە ناونیشانی "سەرهەڵدان بەرامبەر دوژمن، بەرخۆدان و گەیشتن بە حەقیقەت" لەخۆدەگرێت.

هەروەها لە بەشی کورمانجی گۆڤارەکەدا نووسینەکان دەربارەی شەهید و تێکۆشان و بوێری جێ دەگرن، لە بەشی سۆرانیدا نووسینی زمناکۆ باڵامبۆ دەخوێنرێتەوە.

ئەم ژمارە تایبەتەی گۆڤارەکە وردەکارییەکان دەربارەی تێکۆشانی شەهید بیشەنگ بروسک و شەهید سارا هۆگر ڕحا دەخاتەپێشچاو، هەروەها زیندووڕاگرتنی میراتی ئەوان بەئامانج دەگرێت.