ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵ بە جۆشەوە دەستیپێکرد

ڕۆژیی دووەمینی فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێ کوردییەکان دەستیپێکرد.

ڕۆژیی دووەمینی میهرەجانی هەڵپەڕکێ کوردییەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بە جۆش و خرۆشەوە لە هۆڵی نەجکار فۆرمی شاری ئەسلینگینی ئەڵمانیا دەستیپێکرد.

لە سەرەتا گرووپەکانی هەڵپەڕکێی ئاڕ، گرووپی هەڵپەڕکێی ئاریا مارا و هەڵپەڕکێی سیپان ئامارا نمایشە هونەرییەکانی خۆیان ئەنجام دا.

گرووپی هەڵپەڕکێی ئارای مارا کە لەچەندین ژن پێکهاتبوون کە جۆرە هەڵپەڕینەکانی 'ماما'، 'کۆفی'، 'سلێمانی'، 'کنێ'، 'سێ پێی'، کۆچەری' و 'پاپووری'ی هەرێمی ئیدرییان پێشکەشکرد.