ژیانێک ئاوێتەی هونەر: پەناگەیەک و شێوازێک لە دەربڕین

سوزان عەباس به کردنەوەی ناوەندێکی هونەری له تربەسپی میراتی کەلتووری گەلی کورد به زیندوویی دەپارێزێت ئەو بە هونەرەکەی خزمەت بە شۆڕش و کۆمەڵگا دەکات و پەروەردەی خۆبەخشانە دەدات.

سوزان عەباس وەک ژنێکی گەنجی تربەسپی گەشە دەکات و ئیلهام لە دەوڵەمەندی کەلتووری وڵاتەکەی وەردەگرێت. بەهرەی زگماکی ئەو لە پیشە و وێنەکێشان، حەز و گرێدراویەتی بە هونەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە ڕۆحیدایە. سوزان عەباس هەستەکانی خۆی لە ڕێگای وێنەکێشان و کاری دەستی دەستپێدەکات و لەگەڵ هەر فڵچە لێدانێکدا، بە زمانی ڕەنگەکان گوزارشت لە قووڵایی کۆمەڵگاکەی دەکات. سوزان بە پەرۆشەوە بەهرە و هونەرەکەی لە گەڵ کەسانێکی خوازیاردا هاوبەش دەکات و یارمەتی قوتابیەکانی دەدات تواناکانیان دەربخەن و گەشە بکەن. چیرۆکی ئەو لە ڕاستیدا چیرۆکی هێز و ئازایەتی و ئارەزووی ژنێکی گەنجە بۆ بەشداریکردن و خزمەت بە کۆمەڵگا.  لە هەمووی گرنگتر گەشتێکی داینامیکیە کە ژیانی دیاری دەکات.

هونەرەکەی له گەڵ سروشت تێکەڵ کردووە

سوزان عەباس پیشە دەستییەکان و وێنەکێشانی لە تەمەنی گەنجیدا سەرنجی ڕاکێشاوە و وتی: "لە تەمەنی گەنجیدا توانای ئەوەم هەبوو لە هەر یارییەک بەرهەمێکی هونەری دروست بکەم. دەچووم بۆ گوند سەمبۆلی گەنمم دەهێنا و زیاتر لەبەرهەمێک چەندین بەرهەمم بە بەرد و دار دروستکرد. دواتر هەوڵم دا ئەم بەهرەیە پەرە پێبدەم بنەماڵەکەیشم پشتگیریان کردم.

سۆان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کاتێک چوومە قوتابخانە، ئەلفوبێم بە کاغەز و دار و توێکڵی هێلکە و بەرد نووسی و هەوڵم دا وێنەی ڕەنگاوڕەنگ دروست بکەم. بەمشێوەیە هەوڵمدا تێڕوانینی خۆم بۆ ژیان لەگەڵ هونەر بگونجێنم. چووم بۆ کۆلێژی هونەرە جوانەکان و وەک مامۆستای هونەر لە قوتابخانەکانی ڕژێم دەستم کرد بە وانە وتنەوە، زۆری نەخایاند شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێکرد. منیش بەشداری ڕاپەڕین بووم و دواتر لە تربەسپی ناوەندێک کرایەوە و من لەوێ دەستم بەکاری هونەری و بە جۆرێک ڕەنگدانەوەی مێژووی کوردم کرد. ئێستا بەردەوام لە خەباتی هونەری و وانە وتنەوە بە منداڵان درێژە بە پرۆژەکانم دەدەم.

ئاواتی گەلی کورد زیندوو ڕاگرتنی مێژوو، داب و نەریتی خۆیەتەی منیش لەو بوارەوە خەباتم بەڕێوە دەبەم. بەکارەکانم مێژووی گەلی کورد و بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان دەگێڕمەوە، بەم شێوەیە خزمەتی شۆڕش دەکەم. سەرەنجی خەڵک ڕادەکێشم و خۆبەخشانە چالاکی پەروەردەییان پێشکەش دەکەم.

سۆزان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە نیگارکێشان، شانۆ و مۆسیقا و... گوزارشت لە هەست و بیری کۆمەڵگا دەکەن، دەبێت بتوانین بە ڕێگەی هونەرەوە ببین بە زمان و دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵگا. چونکە هونەر ئامرازێکە بۆ کۆمەڵایەتیکردن. لەدەرەوەی ئەوە هونەر مانای نییە لەبەر ئەوە هونەر و کۆمەڵگا لە یەک دانابڕدرێن. ئێمە گەلەکەمان بۆ چەندین سەدەیە لە کەلتوور، هونەر، زمان و ناسنامەی خۆی بێبەش کراوە، بۆیە دەبێت ئێستا لەو بواراندا کۆمەڵگاکەمان پێشبخەین و پەرەی پێ بدەین."