كولتوور-هونهر
دوایین ھەواڵ
-
قوتابییەکانی هەرێمی فرات لە پێشانگای وێنەکان هەستەکانییان نیشاندان
چوارەمین پێشانگای وێنەکێشان لە ١ ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی فرات، بەدروشمی 'ئێمە چەندە جیاوازیش بین لە سەر نەخشەی وڵات دەبینە یەک ڕەنگ' بەڕێوە چوو. -
ژین و ژیان لە کەمپی مەخمور
منداڵانی ھونەرمەندی گروپی 'ژینم، ژیانم'ی سەر بە ئەستێرەی زێڕینی کەمپی مەخمور، بە هونەر و گۆرانیەکانیان لە کەمپەکە سەرنج ڕادەکێشن. -
لە بەرلین پێشانگای 'دڵی رۆژهەڵات' کرایەوە
پێشانگای 'دڵی رۆژهەڵات' کە کەلوپەلی کەلەپوری و ئایینی کورد تیایدا نمایش دەکرێن، تا ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە زیتادێڵ سپانداو کراوەیە. -
هۆزان دیار لە دژی خیانەتی پەدەکە بانگەوازی ڕاگەیاند
هونەرمەند هۆزان دیار داوایەکی ئاراستەی گەلی کورد، بەتایبەتی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد کرد، و وتی: "بە هەڵوێستێکی کوردەواری دەتوانین ڕێگری لە خیانەتی پەدەکە بکەین و بێکاریگەری بکەین. ناهێڵین کەس یاری بە چارەنووسمان بکات". -
کلیپێکی نوێ بۆ ژینا ئەمینی ئامادەکرا
میوزیکژەن، ڕدڤان عیبری بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی گۆرانییەکی بڵاوکردەوە. -
کلیپێکی نوێ لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بڵاودەکرێتەوە
بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، کۆمیتەی کولتور و هونەری بێستون کلیپێک بڵاو دەکاتەوە. -
لە ڕۆژئاوا شەشەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ دەستپێدەکات
سبەینێ شەشەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی شەهید ڕۆناهی باوەر لە شاری ڕمێلان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. -
کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەیتۆجان بڵاوکردەوە
کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند بەیتۆجان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەیتۆجان میراتێکی هونەری لە دوای خۆی بەجێهێشت، لە ئاسمانی هونەریی گەلی کورددا ئەستێرەیەکی گەش و درەوشاوە بوو، خۆشەویستی گەلەکەی و دڵسۆز و خەمخۆری وڵاتەکەی بوو". -
تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ بەیتۆجان بڵاوکردەوە
تەڤگەری چاندی تەڤ-چاندی ئەوروپا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هونەرمەندی گەلی کورد بەیتۆجان. -
هونەرمەندی کورد بەیتۆجان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هونەرمەندی کورد بەیتۆجان کە ماوەیەکی زۆر لە سوید بە هۆی شێرپەنجەوە چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. -
لە یوتۆبۆری فستیڤاڵی کولتووری کوردی سازکرا
لە شاری یوتۆبۆری سوید فستیڤاڵی کولتوری کوردی سازکرا. بە هەزاران کەس بەشدارییان لە فستیڤاڵەکەدا کرد و بە کولتور و هونەر بەرامبەر جینۆساید و تواندنەوەی کولتوری لە کوردستان وەستانەوە. -
بایک: کورد پێشەنگایەتی ڕێنیسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک پەیامێکی ئاراستەی ١٣ هەمین ڤیستیڤاڵی چاندی کورد لە فرانکفۆرت کرد و گوتی: "لەسایەی هەزاران شەهید، ئەمڕۆ کورد ڕێنیسانسی خۆیان ئەزموون دەکەن، پێشەنگایەتی ڕێنیسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن". -
بە بەشداری هەزاران کەس فێستیڤاڵی کولتووری کوردی دەستیپێکرد
فێستیڤاڵی نێونەتەوەی کولتووری کوردی لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە بەشداری دەیان هەزار کەس دەستیپێکرد. -
هونەرمەندان گڵکۆیەکی تایبەتیان بۆ میر پەروەر دروست کرد
گۆرانیبێژان و هونەرمەندانی بزوتنەوەی کولتوور و هونەری دیموکراتیک (تەڤ-چاند)، بۆ هاوڕێ هونەرمەندەکەیان، میر پەروەر کە لە پاریس تیرۆر کرا و دایکی ئەو هونەرمەندە، گڵکۆیان دروستکرد. -
کتێبی "چیرۆکی ژنانی وێژەوان" بڵاوکرایەوە
کتێبی نوێی ڕۆژنامەنووس و نووسەر ڕۆزا مەتینا بە ناوی "چیرۆکی ژنانی وێژەوان" بڵاوکرایەوە. نوسەر دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی ئەرێنیی چیرۆک لەسەر زمان و کۆمەڵگە و وێژە نووسینی چیرۆک بۆ ژنان زۆر گرنگ و تایبەتە". -
هونەرمەندان داوا دەکەن چالاکییەکانی ئۆرکێسترای کەرکوک فراوانتر بێت
لە کۆنسێرتێکی هونەری گەورەدا، دروستبوونی یەکەم گروپێکی ئۆرکێسترای کەرکوک ڕاگەیاندرا و هونەرمەندانیش داوا دەکەن کار و چالاکییەکانی ئۆرکێستراکە فراوانتر بکرێت. -
فیلمی 'نامەکان لە شەنگالەوە' لە خانەسوور نمایشکرا
فیلمی 'نامەکان لە شەنگالەوە' کە باس لە هێرشی کۆمەڵکوژی بۆسەر شەنگال دەکات، لە ئەنجومەنی گەلی خانەسوور نمایش کرا. -
ماوەی داواکاری بۆ پێشبڕکێی حوسێن چەلەبی درێژکرایەوە
ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەشداری لە پێشبڕکێی چیرۆک و هەڵبەستی حوسێن چەلەبی تا ٩ ی ئەیلول درێژکرایەوە. -
دەستگیرکردنی گۆرانیبێژێکی بەرھەڵستکار لە ئێران کاردانەوەی لێکەوتەوە
دەستگیرکردنی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەھدی یەراحی دوای بڵاوکردنەوەی گۆڕانی 'لەچکەکەت'، بە فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێدانە کرا. -
فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن" خەڵاتێکی تری بەدەستهێنا
لە سوید، لە ڤیستیڤاڵی فیلمدا، فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن"، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا. -
درامای تورکی..ئەو ژەهرەی کەناڵە کوردیەکان دەرخوارد بینەرانی دەدەن
"دراما تورکیەکان وەک ژەهرێکن کە کەناڵە کوردیەکان لە باشوور دەرخواردی بینەرانی دەدەن و بەم جۆرەش ئەو ئامانجە ئایدۆلۆژییە بەدیدێنن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵی بۆ دەدات". -
عومەر سۆفی: کولتوری کوردستان هاوشێوەی جوگرفیای کوردستان داگیرکراوە
عومەر سۆفی هونەرمەندی شارەزا لە بواری فەرهەنگ و مەقاماتی زاگرۆسی دەڵێت:" کولتوری کوردی هاوشێوەی جوگرافیاکەی داگیرکراوە." -
هەفتەی چاندی کورد لە بروکسل دەستی پێ کرد
هەفتەی چاندی کوردی بە سەرپەرشتی کۆنسەی جڤاکە کوردستانییەکان (ناڤ-بەل) و گەلانی کوردستانی لە بروکسل دەستی پێ کرد. -
گۆرانی نوێ نوێی بەربانگی رۆژئاوا بڵاوکرایەوە
گۆرانی نوێی 'لە نیشتمانی کوردستان' کە بەربانگی کوردستان پێسکەش بە گەریلا و کۆمۆنیستە پێشەنگەکانیان کردووە، بڵاوکرایەوە. -
فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن" لە کۆڵۆمبیا خەڵاتکرا
فیلمی "کاتێک شەتڵەکان گەشە دەکەن" لە دەیەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی مافی مرۆڤی کۆڵۆمبیا، خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی نێونەتەوەیی وەرگرت.