٢١ ساڵ پێش ئێستا لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا ڕژێمی ڕووخاوی بەعسی سووریا لە شاری خۆشەویستی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دا. لەو کۆمەڵکوژییەدا بە دەیان گەنجی کورد شەهید و بریندار بوون.
ڕژێمی بەعس کە هانی شۆفینیستییەکانی خۆی دەدا، لە یارییەکی تۆپی پێدا لە بەرانبەر بەهاکانی گەلی کورددا هێرشەکانی دەستپێکرد. هاوکات هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی بەعس کە پێشوەختە خۆیان ئامادەکارییان کردبوو، ڕژانە گۆڕەپانی یاریگاکەوە و لەگەڵ شۆڤێنییەکاندا هێرشییان کردە سەر گەنجانی کورد.
گەلی کورد لە ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای تێکۆشانە بێهاوتاکانی چەند ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، هۆشمەندی و هۆشیارییەکی مەزنی بەدەستهێنابوو، لەبەرانبەر کۆمەڵکوژییەکاندا سەری دانەنواند. لە هەموو گوند، ناوچە و شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا شەپۆل شەپۆل لە سەرهەڵداندا بوون لە دژی فاشیزی بەعس دەنگی هەڵبڕی. هێزەکانی دەوڵەت لە دژی ڕاپەڕینەکانی گەلی کورد ناچا بە خۆکشانەوە بوون. دەوڵەت کە بە سوپا، تانک و زرێپۆشەکانییەوە بەرگری لە خۆی دەکرد نەیتوانی لە بەرابنەر ڕاپەڕینی گەلدا شتێک بکات.
دەوڵەت لە بەرانبەر گەلدا کشایەوە و تێگەشت لەو ڕاستییەی کە بە کۆمەڵکوژی و ڕێبازەکانی دووبەرەکی نانەوە لە نێوان گەلاندا ناتوانێت بگات بە ئەنجام، ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت کە دوای چەندین ساڵ بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە گەیشتە ئاستی ئازدییەکانی. ڕاپەڕینی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ بووە بناغەی ڕاپەڕینی گەلان، دامەزراندنی شۆڕشی رۆژئاوایی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
گەلی کورد لە ڕۆژئاوا لە تێکۆشانی ئازادییدا هەزاران گەنجی خۆی بەخت کرد. ئەو گەنجانە لە ڕێگەی ئازادییدا بوونە سیمبوڵ و پێشەنگ. لە ئیسماعیلەکانەوە تا محێدینەکان، لە شیلانەکانەوە تا دیجلەکان، لە رۆستەمەکانەوە تا گوڵبەهار، بەروار و خەباتەکان... بوونە بە ئافرێنەری ژیانی ئازاد. زانا، ژیرێتی و جیهانی بوونەوە. بوون بە سەرچاوەی ژیانی شکۆمەندانە لە وڵاتی خۆردا.
لەمڕۆدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت کوردستان پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیان و کۆمەڵگەی خۆیان بە ڕووناکی شەهیدان، بە ڕامان و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ دادەمەزرێنن، بە جۆش و ئیرادەن. ئیدی کۆشک و تەلاری سەروەر و داگیرکەران داڕووخا کە کوشتن و ستەمییان بەسەر گەلاندا دەسەپاند. گەلانی هەرێمەکە لەم پرۆسە گرنگەدا لەسەر بنەمای خۆسەری دیموکراتیک ژیانێکی یەکسان و ئازاد بونیاد دەنێن.
ژیانی ئازاد لە چیاکانی کوردستان لە لایەن شەڕڤانانی ئاپۆییەوە لە ڕوونترین کانییەوە هەڵدەقوڵێت. لە ئازار و ژانی گەلی کوردەوە هیوای هەزاران ساڵەی گەلی کورد دەنەخشێندرێت. نیگاکان بە هەموو خاکەرای و شکۆی خۆیەوە لە ئاسۆکان دەڕوانێت. لە ئێستادا چاوەکان لەسەر بیرکردنەوە لە داهاتوو جێگیرن. ستران و هەڵبەستەکان لە تیشکەکانی بەهاردا کە هیچ دەستێکی پیس ناتوانێت بیانگاتێ، لە ئاوازەکاندا هاوشێوەی ئاسمانی بێ پایان وشەکان دەهۆننەوە.
گەلی کورد بە هەموو شکۆ، جۆشوخرۆش و ئیرادەیەی خۆیەوە لە ئازادی خۆی نزیک دەبێتەوە. ڕابردووە پرشنگدارەکەی بووە بە هەنگاوی پشتیوانی لە داهاتووەکەی. نەوەی نوێ لەسەر بنەمایی تێکۆشانی چەند ساڵەدا کە سات بە ساتی شایەنی یادکردنەوەیە، بە هەزاران ساڵ بە شێوەیەکی ئازاد، یەکسان لە باخچەی گەلاندا دەژین. هەرچەندی ئاستەنگی و بارگرانییەکی بکەوێتە سەرشانیش ئەوا هەرگیز شەهیدانی نەمری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەڵهەڵە، سەربڵندی و شکۆدارییەوە یاد دەکرێنەوە.