دەوڵەتی تورک کە قڕکردنی کوردانی کردووە بە ئامانجی بنەڕەتی خۆی و بۆ ئەمەش هەموو جۆرە ڕێ و ڕێبازێک دەگرێتەبەر، لە بەرانبەر ئامانجی ئازادی کۆمەڵگەی چەپگرای تەڤگەرەکانی ڕزگاری نەتەوەی کورد، لە ساڵانی ١٩٦٠ بەدواوە بەچەندین ستراتیژی جیاوازەوە وەڵامدانەوەی هەبووە. بە تایبەت لە دوای ساڵانی ١٩٧٠ ئەو کاتەی کە نەریتی چەپ و سۆسیالیستی لە کوردستاندا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان بە خێرای پێشکەوت و بڵاوبووەوە، بۆیە چەندین ڕێکخستنی کۆنترا-گەریلا بە ڕێگەی دژ بە شۆڕش بەرێکخستنکرد و ئەرکداری کردن. ئەم ڕێکخستنانە بەچەندین دەمامکی جیاوازەوە خرانە نێوگۆڕەپانەوە و هێرشییان کردە سەر بنکی کۆمەڵایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان. ئەم هێرشانە کە تاڕادەیەکی زۆر کاریگەرییان کەمکرایەوە لە ساڵی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە لە لایەن ڕێکخراوی بە دەمامک ئیسلامییەکانەوە پەرەیان پێدرا. لە لایەک هێرشە وێرانکارییەکانی ژیتەم بەردەوام بوو، لەلایەکی دیکەوە ڕێکخستی حیزبولکۆنترا کە لە لایەن دائیرەی شەڕی تایبەتەوە دامەزرێنرابوون، بۆ سەرکەوتکردن، شکاندن و تەسلیمبوونی گەلی کورد ئەرکدارکران.
سولەیمان سۆیلۆ لە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤-٢٨ی گوڵان، لە خەبەرتورکدا گوتی، "لە ژێر کۆنترۆڵی تەیب ئەردۆغاندا هوداپار بۆ ئەو کەسانەی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ڕۆژهەڵاتدا لە ماوەی ٢٠-٣٠ساڵدا لە لایەن سیاسەتی موحافیزکارەوە مانەتەوە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەر کۆدەکانیان، هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت. ئەمە هەنگاوێکی بەهێزی کۆمەڵناسیانە و عەقڵێکی گەورەی دەوڵەتە." جێگەی سەرنجە "هەنگاوی کۆمەڵناسییە" لە قسەکاندا چ مانایەک دەگەینێت؟ "عەقڵی دەوڵەتی" لەم هەنگاوەدا چ پلانێکی هەیە و هیوای لەسەر چی هەڵچنیوە؟ ئەم ڕێکخستن و پێکهاتە تاریکانە کە لەناوبرابوون، بۆچی لەلایەن ناوەندەکانی شەڕی تایبەتەوە جارێکی دیکە ڕێکدەخرێنەوە؟ دیارە دەوڵەتی تورک لە ساتی دامەزراندییەوە بۆ گۆڕێنی و لەباربردنی بنەماکانی کۆمەڵگە و بەها کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان چەندین ستراتیژ و سیاسەتی پەرەپێداوە. دەتوانرێت مەرامی قسەکانی سۆیلۆیش لەم ڕونگەوەیە ببنرێت.
لێرەدا ناساندن و هەڵسەنگاندێک دەکەین بۆ حیزبولکۆنترا، وە باس لە ئامانجی دووبارە ڕێکخستنەوەی دەکەین.
سەرچاوە مێژوویەکانی حیزبولکۆنترا
هەندێک کەس کە هەڵسەنگاندن بۆ حیزبولکۆنترا دەکات، تەنها سەرنج دەخاتەسەر ساڵانی ١٩٩٠. بۆیە پێویستە باش لە سەرچاوە مێژوویەکانی حیزبولکۆنترا تێبگەین، چونکە سەرچاوەکانی ئەم ڕێکخستنە تەنها لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەرنەکەوتووە. دەرکەوتن و دروستبوونی کادرەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٨. هەر بۆیە تێگەشتن لە مێژووی حیزبولکۆنترا زۆر گرنگە. دەتوانین بڵێین چالاکیەکانی حیزبوڵا تا ڕادەیەکی زۆر لە ڕوانگەی جوگرافی و تۆبۆگرافییەوە پشتگوێ خراوە. ئەم ڕێکخراوەی کە پێی دەڵێین حیزبوڵا لە کوێ سەریهەڵدا، لە کوێ کاری دەکرد، لە کوێ توندوتیژی کردووە، ئایە ئەو جێگانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە؟ بۆ نمونە لە فارقین بوونی هەیە، بەڵام بۆچی لە قولپ و لجێ نیە؟ یان بۆچی ناوەندەکەی کەرجوسە نەک هەزۆ؟...
وەک دەزانین توندوتیژییەکانی حیزبوڵا لە ساڵانی نەوەددا بە بەراورد توندوتیژییەکانی دەوڵەت و ژیتەم زیاتر لە بیری مرۆڤدا ماوەتەوە. ژیانی ڕۆژانەیان چۆن دروستبوو؟ حیزبوڵا لە چ قۆناغێکدا ئەم توندوتیژییانەی ئافراند کە ئاوا لە یادەوەری مرۆڤدا ماوەتەوە؟ وە ئەو توندوتیژییە بچوکانە بە چ ئامرازێک درووستبووە و ئافراندوونی بۆ ئاوا کاریگەر بوو؟
ئەم سێ خاڵە پێویستیان بە شیکاری باش هەیە. تا ئەم سێ خاڵە شیکاری نەکرێت و تێنەگەین، ناکرێ لە پێکهاتەی حیزبولکۆنترا تێبگەین و ئامانجەکەی ئەمڕۆ بزانرێت.
بناغە و ستراتیژی دەرکەوتنی حیزبوڵا
لە ئاستی نەتەوەییدا بەتایبەتیش لە چوارچێوەی شەڕی سارددا، بە دەستی دەوڵەت و ناتۆ لە ڕێگەی ناوەندەکانی شەڕی تایبەتەوە، گرووپەکانی دژ بە کۆمەنیزم و یەکێتی خوێندکارنی تورکی میلی (MTTB) بە ئامانجی دژ بە تیکۆشانەکانی گروپە چەپەکان دامەزرێنران و پەرەیان پێدرا. لە گۆڕەپانی کوردیشدا ناڕەزایەتی ئیسلامی- کۆنەپارێزی لە دژی بزووتنەوە دژە-کۆلۆنیالیسی، مارکسیستی-لینیستی و ماویستەکان بوونیان هەبوو. ئەم دۆخە بە زۆری لە دوای کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ و لەگەڵ سەنتێزی تورکی-ئیسلامیدا زیاتر دەرکەوت.
لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا کتێبە ئایدۆلۆژییەکانی ئیخوان موسلمین (حەسەن بەننا، سەید قوتب، سەید حەوا...) وەرگێڕدراون، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئەفغانستان و "موجاهیدییەکان" کە چوونەتە ئەوێ و شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا هۆکاری سەرهەڵدان و دەرکەوتنی نەریتێکی ئیسلامی بوو، وە بزووتنەوەیەک هەم لە ڕۆژئاوای تورکیا و هەم لە کوردستان دروستبوو. کاتێک بیر لە حیزبوڵا دەکەینەوە، دەبێت ئەم دینامیکیانەمان لەبیر بێت.
حیزبوڵا لە لایەن ناوەندی شەڕی تایبەتەوە دامەزرا و حوسێن دورماز (وەلیئۆغلۆ) وەک سەرۆکی ئەو حیزبە دەستنیشان کرا. وەلیئۆغلۆ کوردێکی خەڵکی کەرجەوس بوو لە ئێلح. تەمەنی منداڵی لە گونددا بەسەر دەبات. کاتێک قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات دەچێتە ئێلح. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ خوێندنی زانستی سیاسی چووە ئەنقەرە. لە منداڵیدا خوێندنی مەدرەسەی وەرگرتووە، پاشان پەیوەندی بە MTTB کردووە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ئاکنچی سەر بە پارتی ئەرباکان (MSP)هەبووە. لە ناو کۆمەڵگەی ئیسلامیدا شێوە و شکڵ وەردەگرێت لە تاقیکردنەوەی پارێزگار لە ئەنقەرە دەرنەچووە. کاتێ گەڕایەوە بۆ باتمان هێڵێکی نوێی بۆ خۆی کێشا و هێڵێکی سیاسی نوێی ڕێکخست. وەلیئۆغلۆ کە لەم پڕۆسەیەدا سیخوڕی لەسەر کرا، لەلایەن ئیدارەی شەڕی تایبەتەوە هێنرایە سەر حیزبوڵا. لەو کاتە بەدواوە ناوەکەی دەگۆڕدرێت و دەبێت بە وەلیئۆغلۆ.
بۆ دژایەتیکردن و ڕێگریکردنی تەڤگەری ئازادی کورد، ڕۆڵدرا بە حیزبولکۆنترا
ساڵی ١٩٧٠ کاتێک حوسێن وەلیئۆغلۆ گەڕایەوە باتمان، لە هەمان کاتدا ئەو قۆناغە لەلایەن جیهانی سێهەمی دژە کۆلۆنیالی و دژ-سەرمایەداری کاریگەری لەسەر کوردستان دادەنێت، کوردیش خواستی بەرنامەیەکی دژە کۆلۆنیالی هەبوو. لەو قۆناغەدا هێنانە پێشەوەی وەلیئۆغلۆ وەک بزاوتێکی ئیسلامی پەیوەندی هەبوو بە دژە بزوتنەوە کۆمەنیستییەکانەوە. بەم شێوەیە دەیانەوێت ڕێگری لە تەڤگەری ئازادی کورد بکەن کە لەو سەردەمەدا بەخێرای گەشەدەکات . بۆ لاوازکردنی بناغەی کۆمەڵایەتی تەڤگەری ئازادی، حیزبولکۆنترایان ئەرکدارکرد.
حوسێن وەلیئۆغلۆ لە ساڵی ١٩٨٠دا لەبەرامبەر کاندیدی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پەترۆل-ئیش لە ئێلح شکست دێنیت، لە کاتێکدا لە لایەن ڕاستڕە و دەوڵەتیشەوە پشتگیری تەواوەی وەلیئۆغلۆ دەکرێت. لە هەمان ساڵدا هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا کاندیدی تەڤگەری ئازادی کورد ئەدیب سۆلماز لە بەرامبەر کاندینی عەشیرەتی ڕامان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
حوسێن وەلیئۆغلۆ بەو ئەرکەی کە لەلایەن ناوەندەکانی شەڕی تایبەتەوە پێدرابوو لەو کاتەدا لەگەڵ قوتابخانە ئاینییەکاندا دەکوێتە پەیوەندییەوە. لە ساڵی ١٩٧٩دا شۆرشی ئێران دەگۆڕدرێتە شۆڕشی ئیسلامی و لە ژینەگەیەکی لەو جۆرەدا لەگەڵ قوتابخانە دینییەکاندا پەیوەندی دادەنێت و لە ژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامیدا ڕێکخستن دەکات. لەو کاتەوە لە گۆڕەپانە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ یەکەمجار بناغەی ڕێکخراوەکەیان بونیاد دنێن.
پەیوەندی حیزبوڵا لەگەڵ ئێراندا
دەوڵەتی ئێران بۆ بڵاوکردنەوەی شۆڕشەکەی پەرە بە چەندین هەوڵی جدی دەدات. وەلیئۆغلۆ لە ساڵی ١٩٨٠دا چەندین جار هاتوچۆی ئێران دەکات. دوای ئەوەی لەو ساڵەدا لە نێوان گروپی مەنزیلی و عیلمی نوێدا ئالۆزی دروستدەبێ، پەیوەندییەکانی وەلیئۆغلۆ لەگەڵ ئێراندا کۆتایی دێت.
ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئێران لە ڕووی لۆجستیکییەوە زیاتر پشتگیری گونگۆر دەکات بە بەراورد بە وەلیئۆغلۆ، هەربۆیە وەلیئۆغلۆ تێدەگات لەوەی تاوەکو گونگۆر زیندوبێت ناتوانێت پەیوەندی دڵخوازی خۆی دانێت لەگەڵ ئێراندا. وە هۆکارێکی دیکەش سونی و شافیعیبوونی وەلیئۆغلۆیە. لە دوای ساڵی ١٩٨٠ەوە بۆ لەناوبردنی فیدان گۆنگۆر و هاوەڵەکانی، وە بۆ ئەوەی شەڕێکی فرەلایەن لە دژی پەکەکە دەستپێکات، وەلیئۆغلۆ لە ئێران دوورەکەوێتەوە و لەگەڵ دەوڵەتی قوڵی تورک و هەواڵگری تورکدا دەکەوێتە پەیوەندییەوە.
*ڕێکخستن و هەوڵەکانی حیزبوڵا لە بواری ئیسلامگەرای کورد
گروپی هەرە کاریگەری ئیسلامی لە ئامەدا گروپی مەنزەلییە. دوای ئەوەی وەلیئۆغلۆ لە ساڵانی هەشتاکاندا لە ئیلحەوە دێتە ئامەد دەبنێت کتێبخانەی فیدان گونۆر بە ناوی مەنزلی هەیە و لە ڕێکخستنکارییەکی بە هێز هەیە. لە مزگەوتەکاندا زۆر بە باشی خۆیان بە ڕێکخستن کردووە. هەر بۆیە وەلیئۆغلۆش کتێبخانەیەک بە ناوی عیلمی دەکاتەوە و دەست بەرێکخستن دەکات. لە نیوەی دووەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ڕێکخراوەکەی دەستپێدەکات و دەیەوێت ڕێکخراوە ئیسلامییە ڕکابەرەکانی لەناوبەرێت. هەربۆیە لەو قۆناغەوە وەلیئۆغلۆ تا کۆتایی هەشتاکان بەشێکی زۆر لەو قوتابخانە ئیسلامییانە بە شێوە و رێگەی جیاوازی توندوتێژی تەسفییە دەکات، وە بەشێک لەو مامۆستایەنی پەیوەندییان بە گروپی عیلمەوە کردبوو جیادەبنەوە گروپێکیان بەناوی وەحدەتەوە پێکهێنا.
*بۆیەکمجار ناوی حیزبوڵا لە ساڵی ١٩٨٠دا دەبیسترێت
حیزبوڵا لە ساڵانی ١٩٧٨-٧٩ بە ناوی جەمعیەتی عولەمای ئیسلامی دەردەکەوێت. ناوی حیزبوڵا تا دەستپێکی ساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە لایەن حیزبوڵاوە بەکارنەدەهێنرا. بەکارهێنانی ئەم ناوە کە پێكهاتە کۆنتراییەکان خاوەنداری لێدەکەن دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ١٩٩٠. ناوی حیزبوڵا لە سەرەتای ١٩٨٤دا لەو دزیەیی لە شیشلی کرا دەبیسترێت. لە دوای ئەو دزییەوە ئۆپراسیۆن بەسەر ئەندامانی حیزبوڵادا ئەنجامدرا و ئەندامانی دەستبەسەردەکرێن. لە ناویاندا سەرنوسەری ڕۆژنامەی حوریەت چەتین ئەمەچ و عیرفان چاگرجی هەبوون کە بڕیاربوو بە تاوانی کوشتنی ڕۆشنبیران دادگای بکرێن. لەم قۆناغەدا دوو خاڵ هەن کە حیزبوڵا و گروپی وەیلئۆغلۆ بێزار دەکەن. یەکەم: فیدان گونگۆر لە وەیلئۆغلۆ بەهێزتر و خۆشەویستترە. پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران هێشتا لە گەشەکردندایە. وەیلئۆغلۆ دەیەوێت ئەو کوتلە ئیسلامیانە پاشکشەپێبکات و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە لەناویان ببات.
مەترسی دووەم زیادبوونی هێزی پەکەکەیە. لە لایەک تێکۆشانی گەریلا بەرەوپێشچوونی جددی بەخۆیەوە دەبینێت، لەلایەکی دیکەوە زیاتربوونی سەرهەڵدانی نێو شارەکان کە ئیلهام لە لە تێکۆشانی پەکەکەوە وەردەگرن .
ئیدی بە هەزاران گوند، ناوچە و ناوەندی شارەکانی کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی تەڤگەری ئازادی کوردستان. هێزی چالاکی تەڤگەری ئازادی کورد و ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییەکەی ئیدی بۆ کوردان دەربڕینی دەستپێکێکی نوێ بوو بۆ گەلی کورد. بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەلی کورد لە ڕوانگەیەکی نەتەوەییەوە ئامانجی ئازادی خۆی دەربڕی و بە هەزاران گەنجی کورد چوونە چیا و پەیوەست بوون بە تێکۆشانی ئازادییەوە.