خاوەنی ڕێستۆرانتێکی پێنج ئەستێرەی بەناوبانگی تورکی لەگەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر بڕی پێنج ملیۆن دۆلار چەندین ڤیدیۆ و دەنگی بەرپرس و مناڵە بەرپرس و دەوڵەمەندی هەولێر دەبات وڕادەکاتە تورکیا .
بەپێی زانیاریە تایبەتەکەم کەلەسەرچاوەی هەستیارو باوەڕپێکراو پێمگەیشتووەو ناو ووێنەی ڕێستۆرانتەکەم لایە ئەم ڕێستورانتە خاوەنەکەی تورکێکە و بەناوی چێشتخانە و بازرگانیکردن هاتۆتە هەولێر نزیکەی ٦ ساڵە ئەم ڕێستورانتەی دامەزراندووە کاری کردووە، سەرەڕای ئەوەی قازانجێکی باشی کردووە کە موشتەریەکانی کەسی دەوڵەمەند و بەبرس و کوڕی بەرپرسان بوون.
جگە لە کارە بازرگانیەکەی ئەو ڕێستورانتە لە ئەسڵدا بنکەیەکی جاسوسی دەزگای هەواڵگری (می،،ت) بوو لە هەولێر، زانیاری زۆر گرینگیان کۆکردنەوە لەسەر زۆربەی بەرپرسان و کەسانی دیار کە سەردانی ئەو ڕێستورانتەیان کرد, دواتر مانگێک پێش ئێستا خاوەنی ڕێستورانتەکە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ٢ کەسی بەرپرس و بازرگانی هەولێری برد و ڕایکردەوە تورکیا.
پێش ئەوەی ڕابکات هەموو کەل و پەلی ڕێستۆرانتەکەشی فرۆشت و وای پیشاندا کە لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە و ستایلی ڕێستۆرانتەکە ناوەوە دەرەوەی دەگۆڕێت، ڕایکرد و ڕێستۆرانتەکەش بە بەتاڵی بەجێهێشت .
بەپێی زانیاریەکانم ئەو ڕێستورانتە ڤیدیۆیی زۆرێک لە کەسانی دیار و بەرپرسانی لە دەستە و قسەکانیشیان تۆمارن !
هەفتانە خاوەن ڕێستۆرانتەکە کۆبوونەوەی نهێنی هەبوو لەگەڵ خودی قونسوڵی تورکیا لە هەولێر، بۆ دانانی پلانەکانیان.
تێبینی/ زیاتر ناتوانم ئاماژە بدەم لەبەر سەلامەتی گیانی هەندێ کەس.
هـ . ب