بەرچەم ئاڤڕەش؛ لێگەڕڤانی ئازادی وڵات

شەهید بەرچەم ئاڤڕەش یەکێک لە شەڕڤانە قارەمانەکان کە بە ڕەنج و تێکۆشانەکانییەوە میراتێکی واتاداری لە دوای خۆی جێهێشت. لە پەیڤ و نوسینەکانییدا هەست و دڵسۆزی ئازادی دەردەبڕی.

بەرچەم ئاڤڕەش

کاتێک بوێری پێناسەکردن لە مرۆڤدا هەبێت، ئەوکات مرۆڤ دەتوانێت ڕابردوو و داهاتووی خۆی واتادار بکات. هەربۆیە لە لایەن گەریلاکانەوە مرۆڤ ئەمە دەبینێت کە بوێری نوسین یان پێناسەکردن هێندەی ئەنجامدانی چالاکییەک گرنگە. زۆربەی کات ماندووبوون و ئەو هەلومەرجە قورسەکانی کە گەریلا تێیدا دەژی، کات لە نووسینی ساتەوەختە مێژوویییەکان جیا دەکەنەوە. ئەو کاتە مرۆڤ دەگاتە ئەو ئاستەی کە ژیانکردنی تەنها ئەو کاتە نییە. لە بنەڕەتدا بۆ ڕابردوو و داهاتوویەک دەبنە بیری خۆبوون و ئازادی.

شەهید بەرچەم ئاڤڕەش یەکێک لەو قارەمانەی کە بە ڕەنج و تێکۆشانەکانی، میراتێکی بە بەهای لە دوای خۆی بە جێهێشت. لە هەموو پەیڤەکانیدا دڵسۆزی و ئیرادەی خۆی بۆ ئازادی لەم سێ بەشەی تێنوسی ڕۆژانەکەییدا وەها دەردەبڕی؛ "هاتم بۆ ئەوەی بگەم بە خەونەکانم."

ئێستا لە گردی شەهید عەلیشێرم. هەمیشە خەونێکم ئەوە بووە لە نزیکەوە دووژمن ببینم. ئێستا وەک پێشتر بێ بەرگری نیم. چەکێک لە دەستمدایە وڵاتەکەمی پێ دەپارێزم، لە تەنیشتم هاوڕێکانم کە خۆیان قوربانی ئەم دۆزە کردووە و بەو ئیرادە و بوێرییە مەزنەی کە ڕێبەر ئاپۆ بونیاتیناوە، لە بەرانبەر دوژمندا بە تەواوی لەسەر پێیەکانم وەستاوم. ئەرکم ئەوەیە شەو و ڕۆژ لەسەر گردەکە چاودێری دووژمن بکەم. کاتێک لە ماڵەوە بووم بە گومانەوە سەیری ئۆتۆمبێلی سەربازیم دەکرد، بەڵام ئێستا پێکەنینم دەکەم. ئێستا ڕۆڵەکانمان گۆڕاوە. ئێستا ئەو دووژمنەی کە دەیەوێت شاخە ئازادەکانمان داگیربکات بێ گومان نزیک دەبێتەوە. هەرچەندە چەندین جۆر تەکنیکی لە دەستدا هەیە، بەڵام هەرگیز خۆیان لە ئاسایشدا نابینن. کاتێک بە دووربینەوە سەیر دەکەم، ئەمە بە ڕوونی دەبینم. 

ئێستا دەزانین دووژمن لە ناو ئامادەکارییەکی گەورەی هێرشدایە، بەڵام ئێمەش بێ قەرار چاوەڕوانی هاتنیانین. بە سورپرایزێکی وا پێشوازیان لێدەکەین کە پەشیمان بن لە هاتنیان. هەڤاڵان بە بێپچڕان ئامادەکارییەکانیان دەکەن. لەوانەیە ئێمە وەک ئەوان خاوەنی تەکنیک نەبین، بەڵام ئەو شتەی کە ئێمە بەهێز دەکات بیردۆزی ڕێبەرێتیمانە، شەهیدەکانمان و هاوڕێیەتییەکەمانە. لە ناو یەکینەکەدا بێ ئەزموونترینم. وەک شەڕڤان لەوانەیە نەتوانم زۆر شت بکەم، بەڵام هەرچی لە دەستم بێت دەیکەم. لە فێربوونی چەکدا هەندێک زەحمەتیم کێشا، بەڵام ئێستا هەموو چەکەکان دەناسم و دەتوانم بەکاریان بهێنم. بۆ ئەوەی توڕەیی خۆم بەرانبەر دووژمن بە تاڵبکەمەوە، بێ قەرار چاوەڕێی ئەو ساتەم کە چەکەکەم بەکاربهێنم. یەک هۆکاری ئەوەی کە وا لە خۆم دەکات باوەڕم پێی هەبێت، خۆشەویستی و باوەڕم بە هاوڕێکانی ئێرەیە. لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا لە هەموو بارودۆخێکدا یارمەتیان داوم. هەرگیز هەستم نەکردووە نوێم لێرە. وەک ئەوەی ساڵانێک لەگەڵیان دەژیم. بە هیوام کە کاتێک ئەم ڕۆژە هات، ئەم ڕەنجەی ئەوان بەتاڵ نەکەمەوە و شایەنی ڕەنجی ئەوان بم. ئێستا کاتی بە شکۆوە شەڕکردن و سەرکەوتنە.

بەڵێنەکەمان بۆتان ئازادی دەبێت

ژیانی گەریلا وەک ژیانی باڵندەیەک دێتە بەرچاوی مرۆڤ. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'باڵندە هێلانەکانی لە شوێنێک دروست دەکات کە مار نەتوانێت پێی بگات.' هێلانەی ئێمەش بە هەمان شێوەیە. چیاکانی کوردستانە کە سیمبولی ئازادین، لە بەرزترین لوتکەکاندا هێلانەیەکمان دروستکردووە کە تامی ژیانی ئازادمان پێدەبەخشێت، بەڵام حەسرەتەکەمان هەرگیز بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ کەم نابێت ئەم ژیان و تێکۆشانەی بۆمان بونیاتناوە. هەر حەسرەتێک لە دڵی گەریلادا بە هیوایەکەوە یەکدەگرێت. هەرچەند حەسرەتم بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ زیاد دەبێت ئەوەندەش هیوام گەورەتر دەبێت. ئێستا بە چاوێکی پڕ هیوا سەیری داهاتوو دەکەم. لە ناو ڕیزی پارتییدا کە بۆ شەڕکردن هاتبووم، ژیانم بینی. ئازادیم بینی، ڕێبەرێتیم بینی.

 کاتێک هەست بە تێپەڕبوونی کات دەکەم، پرسیار دەکەم لە کوێوم، ئایا کام سنور تێدەپەڕێنم؟ بەبێ ئەوەی بچمە ناو کاتێک کە سەری مرۆڤ دەشێوێنێت، بەبێ گوێدان و بەبێ ئەوەی سەیری داوەوەی خۆم بکەم سەیری ئەم شوێنەم کرد کە لە زستانێکی سەختدا تێیدا جێگریبووم. گەنجینەی هیوای شاراوە، واتای جوانیم لە شەوقی ئەم شوێنەدا بینی. ئێستا بە تەواوی لە ناو ناوەڕاستی وڵاتی ئازادیدام. ناتوانن چاوم بگرن، ناتوانن پێکەنینم بوەستێنن، ناتوانن ڕێگری لە قژم بکەن کە با لێی دەدات. لە شوێنێکم لە کەناری کاتەوە ماوە. من بە تەواوی لە ناوەڕاستی وڵاتی ئازادیدام.

حەسرەتی وڵاتێکی ئازاد سات بە سات لە خۆیم دەگرێت و منیش باوەشی پێدا دەکەم. ئیدی تەنها خەیاڵی بینینی ئازادی نەبوو، بەڵکو دەمویست لەگەڵ ژیانکردنی ئەو ساتانە بەرەو داهاتوویەکی ئازاد بڕۆم. ئیدی هیچ شتێک نەیدەتوانی لەبەرانبەر بە دیهێنانی ئەم خەیاڵە بوەستێت. کات کاتی جێبەجێکردنی ئەم خەیاڵانە بوو. بۆیە بەبێ ئەوەی لەم تێکۆشانە خۆم دوورخەمەوە، یان لەم شەڕە بترسم، هەمیشە ڕووبەڕووی ڕاستیی وڵاتم بوومەوە. بێگومان ئازادکردنی وڵات، بە مسۆگەرکردنی ئازادی ژنان بەدی دێت. لەو کاتەدا ئیرادەی ئازادی تۆ و ئیشقی تۆی وڵات لە هەموو شتێک زیاتر واتادارتر خۆی لە دڵ و ڕۆحی مرۆڤەوە دەگرێت. بۆ ئەوەی ئەم شەڕە بۆ وڵاتیش باسکردن بێت. لەگەڵ ئەم حەقیقەتەدا وەک جەنگاوەرێکی ژن، هەوڵمدا بوونم و شوناسی ژن واتادار بکەم. وەک ژن کاتێک دەگاتە ڕاستی ئەم حەقیقەتە، زیاتر لە ڕووی ڕۆحی و زهینییەوە ژیان دەکات. هەست دەکەیت هیچ دەستێکی پیس بەرتنەکەوتووە، وەک منداڵێکی ئازاد کە بەرەو داهاتوو دەڕوات. هەروەها ئەم ڕاستییەم لەناو خۆمدا هەڵگرت و بە شانازییەوە لە تێکۆشانی ئازادیدا ڕێپێوانم کرد.

بۆ دایکی دەلالم؛

ئەگەر ڕۆژێک هەواڵی شەهیدبوونمت بیست خەم مەخۆ دایە.، فرمێسک لە چاوە جوانەکانتدا مەبارینە. بزانە من عاشقی خاک و وڵاتی شیرینم بووم. شەهیبوون بۆ من شتێکی پیرۆزە. بزانە شوێنکەوتووی شەهیدانم. خۆشەویستییەکی زۆر گەورە لە دڵمدا هەیە، خۆشەویستی وڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی پڕ لە شکۆ. کاتێک پرسیارم دەکرێت، بڵێ بە دوای خۆشەویستەکەییدا چوو. تۆ دەزانی دایکە، لە دڵمدا هەمیشە کوردستانم هەبوو. خۆشەویستییەکەم زۆر گەورە بوو، ئازاری ئەم خۆشەویستییە هەمیشە لە دڵمدا بوو. خۆشەویستییەکەم بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوو، خۆشەویستییەکەم بۆ وڵاتەکەم بوو، خۆشەویستییەکەم بۆ گەلەکەم بوو. تەنها ڕێگایەک بۆ من مابوو، ئەویش ڕێگای ئازادی بوو. شەهیدانی وڵاتەکەم بوونە هۆکاری سەرەکیی ئەوەی کە بچمە سەر چیاکان و تێکۆشان بکەم. بووم بە خاوەنی ڕێگایەکی دوور و درێژ و پیرۆز. برینداربووم برینێکی قووڵ. بە ڕووناکی وڵاتەکەمەوە، بۆ ڕوناکی وڵاتەکەم بووم بە ئاگر. لەوانەیە شەهید ببم، بەڵام خوێنی لەشم دەچێتە ناو خاکی وڵاتەکەم و دەبم بە خاکێکی پیرۆز لە ناو وڵاتەکەمدا. دەزانم تۆ شانازیم پێوەدەکەیت. دەبم بە ئەستێرەیەکی بریسکاوە لە ناو چاوە سەوزەکانتدا. دەبم بە گۆرانییەک لەسەر زمانت. دەبم بە چیرۆکێک لەسەر لێوەکانت. کاتێک شەهید بووم، هەلهەلە لێ دە  گۆرانی بڵێ، چاوی دوژمن بترسێنە. بێژە "شەهیدان نامرن". لێگەڕێکی ئازادی و مرۆڤایەتییم. هەمیشە بە شەهیدبوونم سەرفرازبە و بیەک بە شانازین دایە.