بێریتان هێمای ژیانێکی شکۆمەندانە
ناوێکی درەوشاوە و مێژویەکی پرشنگدار، ژنێکی تێکۆشەر و گیانفیدا، مەشخەڵێک بۆ ڕوناککردنەوەی فکر و بیری ئازادی ژن، گەریلایەک کە بووبە ڕەمزی تێکۆشان و ڕادەست نەبوون بە داگیرکاری و هێڵی خیانەت.
ناوێکی درەوشاوە و مێژویەکی پرشنگدار، ژنێکی تێکۆشەر و گیانفیدا، مەشخەڵێک بۆ ڕوناککردنەوەی فکر و بیری ئازادی ژن، گەریلایەک کە بووبە ڕەمزی تێکۆشان و ڕادەست نەبوون بە داگیرکاری و هێڵی خیانەت.
بەر لە ٣۱ ساڵ دەستی ڕەشی خیانەتی ناوخۆیی، شەهید بێریتانی بەو چارەنووسە گەیاند، کە لە نێوان مردنێکی شەرەفمەندانە و تەسلیمبووندا، بژاردەی یەکەمیانی هەڵبژارد.
٤٠ ساڵ پاش کۆمەڵکوژییەکەی دەرسیم لە ساڵی ١٩٧٠دا، کوردێک بەناوی موستەفا کاراتاش کە دەرسیمی بەجێهێشتبوو، بەهۆی کارەکەیەوە لە سالۆخانی سەربە چەولیک جێگیربوو، هەر لە ساڵۆخان لە ساڵی ١٩٧١ گوڵناز لەدایک دەبێت.
گوڵناز کاراتاش ناسراو بە هەڤاڵ بێریتان، خەڵکی شاری دەرسیمی باکوری کوردستانە، شارێک کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە خەڵکەکەی کۆمەڵکوژکرا، ئەم ستەمە دڕندانەی دوژمن لە خەیاڵدانی شەهید بێریتان دەمینێتەوە و دەبێتە ڕق و نەفرەتی تۆڵەسەندنەوە، ئەم هەستە وڵاتپارێزییە هەر لە سەرەتای لاوێتیدا لە کەسایەتی شەهید بێریتان-دا نەش و نما دەکات.
تەمەنی منداڵی لەوێدا دەگوزەرێنێت، دواتر خانەوادەکەی باردەکەن بۆ خارپێت، گوڵناز خوێندنی سەرەتایی، ئامادەیی و ناوەندیی لە خارپێت تەواودەکات.
لە ساڵی ١٩٨٩دا لە بەشی زانستی ئابووریی لە زانکۆی ئابووریی ئەستەنبوڵ وەرگیرا، لەوێدا ئەستێرەی گوڵناز کاراتاش دەدرەوشێتەوە و لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارە وڵاتپارێزەکانیدا، ڕەوتێکی بەرهەڵستکاریی پێشدەخەن و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن دژی ڕژێمی داگیرکەر، لەو قۆناغەدا ماوەیەک لە زیندانی بایرامپاشا زیندانی دەکرێن.
دوای ئازادکردنی لە ٩ی ئایاری ساڵی ١٩٩١، بڕیاری شۆڕشگێڕانەی خۆی دەدات و لە چیای جودی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، پێش ئەوەی بگاتە چیا لە ژێر کاریگەریی هاوڕێی “بنەفش ئاگال” دا ناوی ئەو هەڵدەگرێتەوە، بەڵام کە دەچێتە چیا دەبینێ، زۆر گەریلایتر ناویان بنەفشە، بۆیە ناوی خۆی گۆڕی بە "بێریتان".
ساڵی ١٩٩٢ دەچێتە شاخی خواکوڕک و بە پێداگریی خۆی بەشداریی شەڕی ئەو کاتە دەکات کە پەدەکە بە فیتی دەوڵەتی تورک لە هەفتانینەوە تا سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خواکورک هەڵیگیرساندبوو دژ بە گەریلاکانی ئازادیی.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم دژواریی شەڕەکە دەگاتە لوتکە، چادرەکەی شەهید بێریتان و هەڤاڵانی لەلایەن دوژمنان و نۆکەرانەوە گەمارۆدەدرێت.
بە بەرخۆدانییەکی قارەمانانە گەمارۆکە دەشکێنن، شەهید بێریتان برینداردەبێت، بەڵام کۆڵنادات و خۆی دەگەیەنێتە سەر تاشە بەردێکی لوتکەی چیای خواکورک، تا دوا فیشەک شەڕدەکات، دواتر داوای لێدەکەن ڕادەستببێت، بەڵام ئەو لەبری ڕادەستبوون بە هێڵی خیانەتی ناوخۆ، بەرخۆدان تا مردنێکی شەرەفمەندانە هەڵدەبژێرێت، هەربۆیە ڕۆحی خۆی دەدات بەدەم بای لوتکە چیاکان، بەدەم وتنەوەی درووشمی “بژی ڕێبەر ئاپۆ” خۆی فڕێدەداتە خوارەوە گیانی خۆی بەخت دەکات.
بەشێک لە پێشمەرگەکان بە گیانفیداییەکەی بێریتان سەرسام دەبن، کاتێک دەچنە سەر جەستەی، نەفرەت لەو فیتنەیە دەکەن کە ئەوانی لەگەڵ برا و خوشكەکانیان کردووە بە دووژمن و قارەمانێکی وەک بێریتانیان لێ سەندونەتەوە.
ڕێبەر ئۆجالان، لە هەڵسەنگاندنێکدا بۆ چالاکیهکهی شەهیدی فەرماندە بێریتان دەڵێت: "بێریتان بۆ ئێمه، وهسیەت، پهیام و بانگەوازییەکە، ئهو بۆ ئێمه ژاندارکێکه، چالاکیهکهی ئهو، چالاکیی عەشق و چالاکیی شکۆدارییه، دهبێت ئێمه ژیانی شههید بێریتان بکهینه هێڵێکی تایبهت بۆ تێکۆشانمان، تا ئهوکاته ئاشتیهکی شکۆدار دێته کایهوه، ئێمه درێژه بهو ڕێبازهی بێریتان دهدهین".
داستانەکەی شەهید فەرماندە بێریتان، یەکەم چالاکی گیانفیدایی ژنە لەناو ڕیزەکانی گەریلادا، هەربۆیە گەریلاش وەک وەفایەک بۆ ئەو چالاکییەی بێریتان، سوپای ژنانیان لە ژێر ناوی “یەژاستار” دامەزراند کە ئێستا بووەتە پێشەنگی سەرجەم شەڕڤان و گەریلاکان لە هەر چوار بەشی کوردستان.
شەهید بێریتان گیانی خۆیکرد بە دروشم و بانگەوازیی ڕێگای تێکۆشان و بەرخۆدان، لە پێناو ئازادییدا و تا ئەمڕۆش ئەو ڕێگایە هەزاران ڕێبواریی بێریتان ئاسای کەمەندکێش کردووە، لە بەرامبەردا هێڵی خیانەتی ناوخۆیی بە سەرمەشقی پەدەکە تا ئەمڕۆش درێژەی بەخۆیداوە و هێشتا دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕان و ئازادییخوازان.
ئێستا ناوی بێریتان لەناو زۆربەی ماڵەکاندا بوونی هەیە، بووە مەشخەڵێک بۆ ئەو ڕێگایەی کە پێویستبوو ڕۆشن بکرێتەوە، لەو شوێنەی کە بێریتان خاڵی کۆتایی دانا، گەریلا بەردەوامی پێدەدات.