ڕەوایەتی دانشجویێک لە دیداری یەکەمی لە گەڵ شەهید ڤیان هەڵۆ کاتێک لە مەریوان خەبات و
تێکۆشانی ئەکرد:
سەڵای سبح بوو،چەن پەڵە هەوری سپی و بایێک فێنک.
خۆرەتاویش لە ناوەڕاستی ئاسمانگی تاقانە ڕۆژهەڵاتەکەی وەڵاتەوە جوانی خوەی نیشان ئەدا.دەمووچاوی زرێبار هێشتا زەلە چڵکن و دڵڕەقەکانی پێوە بوو.دێر زەمانە لەم شارەدا کەس بزەی پێکەنینی لە بێخ دڵەوە نەژنەفتبوو.لە خەڵوەتە سووفیوارەکانی ئەم شارە فرەیێک وەخت گەل بیر و بڕوای سیاسی خەڵک مەجاڵی درکاندنی بەخۆیەوە نەدەبینی و تەنیا بە دەم پچە پچەو ڕاستینەی ئەم گەلە و زام و ئازارەکانی جار و بار سەری هەڵدەکێشا.
.باشە داخۆ چاوێک هەس ئەم گشتە ماتەمین و خەفەتی خەڵک ببیینێ و دڵی پڕنەوێت؟ لە سەر سەنگفەرشەکانی شانۆگای گەڵارێزانی بەردەم زرێوارەوە قامم هەڵئەگرت. چاوێکم بە دزیەوە
دەور و بەری تواشا ئەکرد،چاوی تریشم ئاگای لە خۆرەتاو بوو.ساعەت ٧ی سەرە سبەی لە گەڵ هەڤاڵان
وەختی دیدارم بوو.دڵەڕاوکێ سەر وەخت بوویین تەنیا نیگەرانیم بوو.جگە لەوە سەرتاپام لە دڵخوەشی هاواری ئەکرد.هششش!!بەڵام پێویست بوو لەم ئیحساسە کەس پێ نەحەسێنم لە بەر ئەوەی نەکەومە بەر چاوی سەرشۆڕەکانی زەمانە.وردە وردە لە محوەتەی زرێوار دەرکەوتم و بەرەو دەرەوەی شار ماشینێکم گرت.
پەیکانێکی شڕ بوو.بۆی سگاری توتن و ئودکۆلۆنێکی لەتام بەدەر لە ناو ماشینەکەی کاورا ئەهات.پرسی یەکەمی ڕانندە نەک مەقسەد بەڵکوو هۆکاری دەرچوون لە ناو شار بوو ئەویش بە کاتی بەیانی،دەیگوت پێم سەیرە جوانی ئەم زەمانە ساعەت ١١ بەزۆر لە خەو هەڵئەسن ئەرێ هێشتا خۆرەتاو بەزۆر خەوەری بووگەسەو ئەچی بۆ کوێ؟ بەر لەوەی سوار بم فکرم لە پرس و جواوەکان کردبوو.ئەمن لە تەک دوو ڕەفێقما لەسەر زەوی ئەحمەد کۆڕی عەبدۆڵای خەڵکی کانی سانان کار ئەکەم ئیسەیشە ئەچینە سەر زەوی دیسان و ئیمڕۆ هەتا دوای نیوەڕۆ گوێز جەم ئەکەینەو.خاڵۆ گیان بۆ خوەت باشتر شارەزای کاری سەر زەوی دوانیوەڕۆان ناخۆشە و زۆر گەرم دەبێت و لەبەر مێش کارمان بۆ ناکرێت.
کاورا بە لاچاوێک تواشامی کرد و سگارەکە توتنە شکیاگە نیو دڕیاگەکەی خستە ناو دەمنەکەی و بە فەنەکێک وا گازێکی زۆری تیا نەمابوو پێخست .وتی ئەرێ منیش خەڵکی ئاواییەکان دەور و بەری سەدی گاڕانم هەتا لەبیرم بێ خەڵکی کانی سانان یەکێ بە ناو عەبدۆڵای لێ نییە.لە دڵ خوەما وتم کاورا چ گێچەڵێکە و چ تاقێتێکی هەس بەم سەڵای سبحە!!
منیش خوەم دا لەو بارەکە و وتم کۆڕەکەی وا قاوی لێ ئەکات چازانم بەڵکوو ناوی جیاواز
بێت.خاڵۆ گیان فرە سەری خۆت پێ مەیشێنە.من جار و بار ناوی ڕەفێقەکان خوەمم لێ تێک ئەچێت
چ بگەیتە ناوی باوکیان ڕەحمەتۆ لێ بێ.ئیتر ئاوا بوو بەحسەکەم گۆڕی و پرسی ماڵ و مناڵەکانیم کرد و ئەویش بە تاقەت و وردەکاریێکی فرە دەسی پێکرد و هەتا ئەو جێگەی قەرار بوو پیادە بم دەمی نەوسیا .
وەختێ وتم دەسۆ خوەش بێت لێرەو پیادە ئەوم بە زۆری گەرەکی بوو بمگەینێتە ناو ئاوایی منیش وتم گەرەکی نییە وردە وردە حەز ئەکەم بە پای پیادە بچم کاورا ئاینەکەی دا خوارەو بە برۆە پەیوەستەکانیەو چاوی خستە ناوچاوم بە سەر سووڕیێک و بە لاچاو وتی هیچ شێوەی جوانی ئەم زەمانە ناکەی،هۆشۆ بە خوەتەو بێت و قۆرئانەکەی نگڵ پشت و پەنای خوەت و ڕەفێقەکانتەو بێت .منیش دەسم بەرزەو و کرد و تا دوورەو بووە و وردە وردە وا نیشانم دا کە خەریکم بەرەو ناو ئاوایی ئەچم کە دیم ئیتر دوورەو بووگەسەو ڕووی خوەم گۆڕاو و بە پەلە لە وەسەت جادەیێک خاکیەو و ڕێگەیکم دۆزییەو بەرەو کێفە سەرکەشە پڕ بەڕووکان .باشە فرە دوورەو نەومەوە لە و پاتیقایەی وا بە خاترم سپاردبوو. وردە وردە بەرەو ژوور هەڵمکێشا.لە دڵ خۆما ئەموت داخۆ ئەم جارە کامە هەڤاڵ بەرەو پێشوازیمان دێت.
من سەرەتا هەڤاڵ ئەردەڵان، هەڤاڵ موردەم و هەڤاڵ زاگرۆسم بینی بوو دواجاریش تەنیا هەڤاڵ ئەردەڵان و هەڤاڵ سمکۆ لەوێ بوون و هەڤاڵێکی جوان خاسی عەفرینی بە ناوی هۆزان لە گەڵ یان بوو. دۆڵێک باریک لە دوورەوە خۆی نیشانم دا.دڵم فێنکەو بوو بەدەم پێکەنینەو بە خوەمم وت باشە ئیتر ڕێگەم لێ تێک ناچێت و سەروەخت ئەگەیمە بەرەو.ئاخر لە هەڵسووکەوت و نزیکایەتی هەڤاڵانا ئەوەمە باش بۆ دەرکەوتبوو، هەڤاڵان لەسەر وەعدە و وەعید و کاتێ کوو دیاری دەکەن زۆر حەساسن.قیامەتیش بێت نایڵن وەعدەکەیان بەفیڕۆ بچێت و هەمیشە سەروەخت دەگەینە جێگەی دیدار.لەدوورە و هەڤاڵ ئەردەڵان و هەڤاڵ زاگرۆس هاتن بەرەو پیریم.دیسانەوە بزەی پێکەنینیان لە دوورەو هاواری ئەکرد.منیش بەدەم پێکەنین و ورە بەرزەکەیانەوە قامم هەڵگرت و خوەم نزیکتر کرد.باوەشێکی گەرم وەک جارەکانی تر بۆی بەڕوو و ژینگەی مەریوان لە جل و بەرگی هەڤاڵان ئەهات.ناوچاو و برۆیشیان لە خوێدانا خووسیابوو.لەبەردەم کانیێکا ئاوێک فێنک مان خواردەوەو.هەڤاڵان قومقومە یان بە زوانی گەریلا وتەنی شاشاڵەکانیان پڕ کرد لە ئاوێکی ڕچیاگ و خوەش
.قومقومەکانیان بە پارچە وەک جلوبەرگەکانیان داپۆشیبوو ئەوانیشیانە خووساند بۆ ئەوەی زوو گەرم
نەوێت. دوای قسەو باسێکی خوەش چووین بەرەو جێگەیکی تر.عادەتی هەڤاڵان بوو هەر جار و بەرەو
لایێک ئەچووین.
ئەمجارە هەڤاڵ زاگرۆس بە لەحنە موکریانیە خوەشەکەی خۆی و بە لەحنێکی مەتەڵەکواریەو وتی کۆڕە چاوڕەشی کورسانی ئەمڕۆ خەوەرێک خوەش و دەرفەتی دیدارێک جیاوازمان بۆت ڕەقساندووە.
منیش لە خوەشیا نەمزانی بێژم چە وتم بێشۆخیتە هەڤاڵ؟ هەڤاڵ زاگرۆسیش بە لاچاوێک تواشامی کرد و وتی شۆخی چە کۆڕی خاس.لە جواوا منیش وتم ئەی ئافەرین هەڤاڵ گیان .زیاتر لە ساعەتێک بە ڕێگەو بوویین هەڤاڵ زاگرۆس وتی لێرە بن ئاگرێک خوەشی بۆ بکەنەو ئیسە منیش تێم.تەک هەڤاڵ ئەردەڵانا بە دەم قسە و دارمان جەمەو کردەو و ئاگرێک خوەشمان کردەو و دوایی نیم ساعەتەو هەڤاڵ زاگرۆس تەک دوو هەڤاڵی ژن یەکیان باڵا بەرز و ئەوی تریشیان باڵا بووچک بوو هاتن.دڵم لە مشتما بوو چۆن پێویستە نزیک بمەوە
. سەرەتا ئەو هەڤاڵە باڵا بەرزە فرە نیشتە دڵمەوە.بە خوێن گەرمی و بە دەم پێکەنینەو وتی بەخەیر بی هەڤاڵ و بلافاسڵە خوەی دا ناسین.وتی ناوی من هەڤاڵ سۆلینە).ناوی سازمانی شەهید ڤیان هەڵۆ کاتێک لە مەریوان گەریلایەتی دەکرد سۆلین بوو( منیش لە پێشوازی گەرمی ئەم هەڤاڵانە فرە بە تەسیر بووم.وەک خەوێک شیرین بوو.
نایتەبیرم لە خەویشا چاوم بە گەریلایێک ژن کەوتبێ.چایێکی گەریلایەتی بان ئاگر مان خوارد و وەک عادەتی هەڤاڵان دەستی کرد بە پرسی سەیر سەیر.لە خانوادە و بگرە تا هاوسا و بەرهاوسا.لە کووچە پەس کووچەکان سنە تا ناو جەرگەی قەتارچییان .لە قسەو باسی بان باشگا تا کەمەربەنی و نەبوەت .وازی لە نایسەریش نەهاورد و سەرێکی دا لەینەیشە .سەرم لێ شێویا بوو چاوەڕوانی ئەوەندە شارەزایی هەڤاڵانم لە دۆخی خەڵک و وردەکاری ناو جامعەم ناکرد .لەلایکەو پێم خوەش بوو لەلایێکیشەو ناو ڕوودەرباییسیا بووم لەبەر ئەوەی ناتوانم وەڵامدەرێکی باش بم بۆ ئەو پرسگەلیانە.هەڤاڵانی پیاگ خواردنیان دا نیا و تەکیەکا خواردنمان خوارد.
دوای قسەو باسێکی فرە هەر نەمزانی وەخت چۆن لەکیسم چوو فریای فرەیێک پرسێ کوو گەرەکم بوو لە هەڤاڵان پرسم نەکەفتگم.ئێوارە بوو هەوا وردە وردە تاریک ئەوا هەڤاڵان دوای قسەو باسی کۆتایی ئیتر ڕوانەم
یان کرد.بەر لەوەی بچم هەڤاڵ سۆلین چەن جومڵەی وت پێم ئیسە و ئیسەیشە وا زیاتر لە ٦ ساڵی لێ
گوزەریاگە هەر لە حافزەما ماگەسەو.ئەو ڕۆژە فرەیێک شۆخی خۆیان بە سنەیی و ئەردەڵانی کرد.بۆ خوەم
زانیم شکم کرد کە هەڤاڵ ڤیان خەڵکی سنە بێت،بە دەنگێکی نزمیش جارێک لێم پرسی وتم ئەرێ هەڤاڵ
تۆ خەڵکی سنەی.ئەویش بە لەحنە گاڵتەجاریەکەی خۆیەو وتی نە خەڵک لای سنە نیم وەلێ دەور و بەر سنە فرە گەڕیاگم و چۆن وای وت گشکمان بەیکەو دامانە ژێر کەنینە.خولاسە بەرلەوەی بچم هەڤاڵ سۆلین وتی ئەزانی کارمان فرەس،ئەزانی ئەشێ کووچە بە کووچە شارە داگیرکراوەکانمان لە دەستە چەپەڵەکانی دۆژمن ڕزگار بکەین. ئەشێ لە فەرق قوورسایی بارەکەتا بیت و بتوانی ڕاستی و حەقێقەت ژیانی ئێمە بگەینی بە هەموو جوان گەل دەور و بەرت. دوای ئەوەیشە بە هیوا و تامەزرۆیێکی فرە و وا لە دەمووچاویەو ئەواری تواشامی کرد و وتی ئەشێ تاقەت تان بێت. بە سەور و تاقەت بیر لە شۆڕش بکەنەوە. ڕۆژێک لە ڕۆژان تێت هەموو پایگا چەپەڵەکانی سپای بێشەڕەفی پاسداران دەڕووخێنین و شارەو شار کوردستان ڕزگار ئەکەین.ورەمان بەرزە و هیوا و ئومیدیشمان پێویستە بەرزتر بێت. ئێمە خاوەنداری حەقێقەتی ئەم ئاو و خاکینە ئەمە لەبیرتان نەچێت و ئاوا کۆتایی بە قسەکانی هاورد.
دڵم پڕ بوو نازانم بۆچە بە دڵتەنگی خواحافزیم لێیان کرد.خوەم بەردا بەرەو ژێر و لە مەریوانیشەو و بە ئوتووبووس چوومەو بەرەو تاران.فرەیێک وەخت گەل ناو ئوتووبووسا خەوم لێ ئەکەفت بەس ئەم جارە لە قسەکانی هەڤاڵ سۆلین یان خود شەهید ڤیان شۆکە بووم. بێحەد بە قاتعیەت و باوەڕییەوە باسی شۆڕشی کوردستانی کرد.
لە دڵ خوەما ئەموت ئەیژیتا کوردستان لە دەستی داگیرکەر، جاش و پاسدار ڕزگار بووگە و خەوەری ئێمە لێ نییە.ماندوو بوونی نە ئەناسی،فەداکاری بەشێکی فرە گەوهەری کەسایەتی بوو.کە چاوم کەوت بە نێو ڕەشایی چاوانی هەستم بە دەنگی ڕۆحی کرد کە وەکوو باڵای بەرزی هەڵئەقرچێ، بە هەڵسووکەوت و هەڵسان و دانیشتن یا وەکوو بڵێ لە جۆلانەی ئاگردایە.لە دەمووچاو و ڕووخساریا زەحمەتیێک فرە دیار بوو. بەس کاتێک گوێچکەت بە قسەکانی شەهید ڤیان ئەدا دڵنیا ئەبووی لە ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و هێز و ورەت ئەگرد بۆ ئەوەی بارهەڵگر بی.قسەکانی شەهید ڤیان هەڵۆ ئە منی لە حەقێقەتی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیاند.
کاتێک گەیشتمە تاران ناوبەر چەن ساعەتێکا لە ئەو گەورە شارە و گشک شکڵ و شەمایڵی نەفرەتم ئەکرد.خوەمم گوناحبار دی چۆن و بە کامە دڵێکی ڕاحەت لە ناو ئەم شارە غەریبە ژیان بکەم.لە هەر کات زیاتر هێڵنجم ئەدا وەو .ئەو کاتە بوو سۆزی شاگردی مەکتەبی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆم لە گەڵ خوەم دا.دوای چەن مانگێکیش ئیتر بە دەستپێکردنی شەڕێکی گەرم لە ڕۆژئاوای کوردستان سۆز و بەڵێنی خوەم دا بە هاڤاڵان و بەشدار بووم.
بەناسینی فەرماندەی تێکۆشەر و فەدایی شەهید ڤیان هەڵۆ فرە سەربەزم.بە ڕێگای شەهید ڤیان هەڵۆ ناس کردنی مەکتەبی ئاپۆیی جێگای شانازیە بۆم و لەم نووسراوە دا ویستم باسی پارچەیێک فرە بووچک لە ناسینی بێ سنووری شەهید ڤیان بکەم بۆ ئەو کەسانە وا دەرفەتی ناسینی ئەم هاوڕێیانە نەبووە.ڕێگای شەهید ڤیان هەڵۆ و سەرجەم تێکۆشەرانی ئەم وەڵاتە بەردەوامە و هەتا هەناسەی کۆتاییش لەم ڕێگایەدا قەرزداریانین.
هـ . ب