لە چیاکانی کوردستان شەڕێکی زۆر دژوار لەئارادایە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەپێناو راستی و حەقیقەتدا دەجەنگن. ئامانجی گەریلا روونە؛ دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی و ژیانێکی ئازاد لە وڵاتەکەیان. ئەوەش هەر گیانبازییەکی پێویست بێت، درێخی لێناکەن. ئەوان گەریلای ئازادی، یەکسانی و مۆدێرنیتەی دیموکراتیکن. بەجۆرێک گیانبازی دەکەن، کە لە جیهان هاوشێوەی نییە. لەبارەی ئازادی گەلەکەیەوە دەڵێت، "خۆزگە لە گیانم زیاتر شتێکی دیکەم هەبووایە کە بیبەخشم' یان دەڵێن 'لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنوسن قەرزاری گەلەکەیەتی' و 'هێندە ژیانمان خۆشدەوێت، کە ئامادەین لە پێناویدا بمرین'. بە هەزاران گەنج بەو وتانەوە هەڵوێست و پراتیکی ناسنامەی نوێی کەسایەتی کوردیان ئافراند. بەڵێ، ژیانێکیان هەیە. ئیتر لە مێژوویەکی پێنج هەزار ساڵە دوور دەکەونەوە. چیتر ئەو ژیانەی سیستم بەوانیداوە قەبوڵی ناەن. ژیانی واتاداری ئەوان، ژیانەوەیە بۆ مرۆڤایەتی.
لەبەر ئەوەیە کە ئیتر ڕاوەستان و ژیانێکی بە دوو دڵی بۆ ئەوان مانای نییە. ڕۆژ و مانگ و ساڵ ناژمێرن. بەڵکوو ئەوان دەیانەوێت ژیانێکی ئازاد، مرۆڤێکی ئازاد، مێژوویەکی ئازاد بخوڵقێنن و بیکەن بە میرات بۆ مرۆڤایەتی. بۆ بەدەست هێنانی ئەم ئارمانجە مەزنە پێویست بە هەوڵدان، فیدایی بوون و بوێرییەکی زۆر هەیە. بێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی خۆیان بکەنەوە، لە هەر چوار وەرزی ساڵدا لە سەرما و گەرما لە ژیانێکی وەهادا دەژین کە کەس بەخەیاڵیدا نەیەت. ڕێگا و شاخ و ڕووبار و نزارەکان دەپێون. بە ئومێد و باوەڕێکی بەرزەوە ژیان دەکەن. هاوکات بەو پەڕی بۆێرییەوە بەرامبەر هێرشێکان بەرخۆدان دەکەن و تەنها بیر لە ئازادی و تێکۆشان دەکەنەوە. ئەم ڕاستییە جارێکی تر دەرکەوت. ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ گەلی کورد پێی گەیشتووە، بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکانی گەلی کوردەوەیە. دەبێت کەس ئەمە لەبیر نەکات.
ئەم تێکۆشانە بە سەدان بێریتان و زیلانی ئافراندووە
بێگومان ئەمە لە خۆڕا ڕووی نەداوە، قوربانیدان و تێچوویەکی زۆر درا هەتا ئەم ئاستە خوڵقێندراوە. بە ڕەنج و هەوڵدانێکی زۆرەوە بەدەست هاتووە، هەروەها بە قوربانیدان و خوێن گەیشتووتە ئەم ئاستە. لەسەر هەر بەرد و شاخێک، لە هەر پێگەیەکی بەرخۆدان خوێن ڕژاوە، لە هەر بەشێکی ئەم خاکدا بەرخۆدانی مەزن بەڕێوە چووە. هەروەها بە چەک، نارنجۆک، فکر و قەڵەم بە ئاواز، برسێتی، سەرما و برینداربوون ئەم ئاستە خوڵقێندراوە و بوو بە میراتی مرۆڤایەتی و مێژوو. لێرەدا پیرۆزی، جوانی، باوڕمەندی و ئیرادە، سۆز و تێکۆشان بوونی هەیە. لێرەوە ژیان بە هەر چوار گۆشەی وڵاتدا بڵاودەبێتەوە. ئایا دوژمنێک دەتوانێت لە بەرانبەر ئەم ئیرادەیەدا سەربکەوێت؟ چ نۆکەر و خیانەتکارێک دەتوانێت لەبەرامبەر ئەم ئیرادەیەدا سەربکەوێت؟ ئایا هەرگیز سەیری مێژووی ئەم تێکۆشانە ناکەن؟ بەسەدان بێریتان و زیلان، بەسەدان کەماڵ، خەیری، مەزڵوم خوڵقێندراون و ئێستاش ئەم ڕێبازە بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە. بۆیە گەلی کورد زۆر بەختەوەرە کە خاوەن ڕۆڵەی بەم شێوەیەیە.