چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت

خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد نابێ بە هۆی ئەو هێرشانەی دواییەوە، مۆڕاڵی خۆیان لەدەست بدەن. بەپێچەوانەوە با لە دژی فاشیزم بوەستنەوە، با هەمیشە بە جۆش و موراڵتر بن. با بەردەوام دەنگیان بەرز بکەنەوە کە چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت.

دیکتاتۆری ئەردۆغانی فاشیست بە درێژایی زستان پڕوپاگەندەی بۆ هێرشێکی نوێ دەکرد. هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەم ئامادەکارییە لە مەتینا بە هێرشکردنە سەر گەریلاکان و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەوانی ئازاد دەستی پێکرد. لە تورکیا ٩ ڕۆژنامەوان دەستبەسەر کران. لە سەرەتای ٢٣ی نیسانەوە حکوومەتی بەلژیکا هێرشێکی چەتەگەری لە دژی ناوەندەکانی مێدیای ستێرک تیڤی و مێدیا خەبەر ئەنجامدا. بەم شێوەیە جارێکی تر دەرکەوت كێن ئەوانەی هێزی دیکتاتۆری فاشیست و مرۆڤکوژی ئەردۆغان لە سەر پێ ڕادەگرن.

 

 بێ گومان ئەو هێرشە بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی گەورە. لە هەفتەی ڕابردوودا بووە هۆی بابەتی گفتوگۆی زۆرتر.  پێش هەمووان خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد لە بەرامبەر هێرشی لایەنگرانی فاشیزمدا دەوەستنەوە و  تێکۆشان دەکەن و ئازادی ڕۆژنامەوانی لە بەرزترین ئاستیدا دەپارێزن. لە بەیاننامەکاندا ئەم پرسیارە کرا: ئایا حکومەتی بەلژیکا بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە لەگەڵ دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کەوتووتە ڕێککەوتنەوە و لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا چی وەرگرتووە؟  بێگومان وەڵامدەرەوەکانی ئەم هێرشە وەڵامی ئەم پرسیارەیان نەدایەوە و ئەوانەی ئەو پرسیارەیان کرد وەڵامیان نەدایەوە. بەڵام جەماوەری دیموکراتیک وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە.

 

 لە لایەکی دیکەوە زۆرێک لە دامودەزگا و ڕێکخراوەکان لە تورکیا و جیهان هێرشەکانی دەوڵەتانی تورکیا و بەلژیکان دژی چاپەمەنی ئازاد بە توندی شەرمەزار کرد و پشتیوانی خۆیان لە چاپەمەنی ئازاد دەربڕی. لە نێو ئەو دامەزراوە و ڕێکخراوانەدا ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان، کۆمەڵە و پارتی سیاسی، ڕێکخستنی کرێکاری، ڕۆشنبیر و هونەرمەند هەبوون. هەموو لایەنە دیموکراتیکەکانی جیهان کە ڕۆح و هۆشمەندی کۆمەڵگان، بە توندی هێرش بۆ سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزار دەکەن.

لەسەر ئەم بنەمایە، هێرشەکانی ڕابردووە، بەشێوەیەکی فرەلایەنە هەڵسەنگێندران. لە ڕاستیدا قسە وباسی زۆر گرنگ کرا و هێرشە فاشیستیەکانی دژ بە دیموکراسی بە توندی شەرمەزار کران. لەم ڕووەوە شتێکی نوێ کە پێناسە بکرێت نەماوە. بەڵام مرۆڤ پێویستە لەبەر هۆکاری گرنگی پرسەکە، لەسەر ئەم هێرشەی دوایی ڕاوەستە بکات دووبارە سەر لە نوێ هەندێک تایبەتمەندی هەڵبسەنگێنێ.

چونکە لایەنی گرنگی ئەم هێرشانەی دوایی زۆرن. پرسی سەردەمی هێرشەکە زۆر سەرنجڕاکێشە. پێش هەموو شتێک هاوکات لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر مەتینا دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و لەهەمان کاتەدا هێرشەکان دژی ڕۆژنامەوانی ئازادی کورد لەسەر بنەمای پلانێکی هاوبەش لەگەڵ هێرش بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجام دەدرێن. واتە ئەوانەی ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە، گەریلا و چاپەمەنی ئازاد بە هەمان شێوە دەنرخێنن. واتە وەکوو یەک دەمانچە و قەڵەم و کامێرا دەبینن. ئەمەش بە ڕوونی دەرخەری ئەوەیە کە تاوانی 'تیرۆر' کە بەهۆی توندوتیژی چەکداری زیادی کردووە، لە لایەن پلاندانەرانیەوە بەکاردەهێنرێت.

لە لایەکی دیکەوە هێرشەکانی دووایی ٢٣ی نیسان، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی کردنەوەی پەرلەمان و دامەزراندنی کۆماری تورکیا. بە واتایەکی تر لەو ڕۆژەی کە دەوڵەتی تورک جەژن دەگێڕێت، وەک هێرشی چەتەگەری دەریایی لە دژی چاپەمەنی ئازاد کە دەنگی تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستانە هێرش ئەنجام دەدرێت. دیارە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت بەم شێوەیە ئەو جەژنە پیرۆز بکات و ئەم دۆخەش  درکی پێدەکرێت. بەڵام بۆچی حکومەتی بەلژیکا بەشداری ئەم ئاهەنگە دەکات دژی کورد، گەل ئازاری پێدەکێشێت و لێ تیناگات.

دیسانەوە، وەک زۆر باسکراوە، هێرشی ٢٣ی نیسان دژی ڕۆژنامەوانی ئازاد، لە سەردانەکانی ئەردۆغانی فاشیست بۆ بەغدا و هەولێر، لە کۆبوونەوەکانی هاکان فیدان لە ئەوروپا، دوور لە یەکتر نین. هاکان فیدان بۆ ئەوەی کوردان کۆمەڵکوژ بکات خۆی قوربانی کردووە. لێرەوە دەتوانین لەوە تێبگەین کە سەرکردەکانی دەوڵەتی تورک لە کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانیاندا بە ئاشکرا باسی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەوانی ئازادی کورد دەکەن. بە واتایەکی تر لە کۆتایی کۆبونەوەکانیان لێدوان دەدەن کە"ڕووداوە تیرۆریستیەکان گفتوگۆ کران". بەڵام لە جەوهەردا بێدەنگکردنی ڕۆژنامەوانی کوردی باس دەکرێت.

هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی بەلژیکا بۆ سەر ستێرک تیڤی و مێدیا خەبەر زۆر جێگای پرسە. هەرچەندە ئەو دامەزراوانە بەپێی یاساکانی دەوڵەتی بەلژیکا دامەزراون و بەڕێوەدەبرێن، بەڵام پۆلیسی دەوڵەتی بەلژیکا هێرشی نایاسایی ئەنجامدا. کاتێک کوردان دەبنە ئامانجی هێرشەکان، پۆلیسی بەلژیکا وەک پۆلیسی دەوڵەتی تورک مامەڵە دەکەن. ئەگەر مەبەست لە هێرشەکە گەڕان بە دوای شتی نایاساییدا بووبێت، بۆ نموونە گەڕان بە دوای کەس یان بەڵگەنامەدا، ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەیان بکردایە. بەڵام کاتێک سەیری ئەم هەڵمەتە دەکەی، بە ڕوونی دەبینین کە ئەمانە ئامانجەکان نین. بە ئاسانی دەتوانین بڵێین ئامانجی هێرشەکە لە چوارچێوەی دوژمنایەتی بەرفراواندا دەردەکەوێت. مەبەست زیانگەیاندن و تۆقاندنە. ئەمە زۆر ئاشکرایە. باشە بۆچی دامەزراوە و گەلی بەلژیکا بۆ بەم هێرشانەیان، دوژمنایەتی بەرامبەر گەلی  کورد دەکەن؟ ئەمەیە  ئەو پرسیارەی لێ تێناگەین.

بێگومان ئەم هێرشانە لایەنی جیاوازی هەیە کە پێویستە گەل لەسەری ڕاوەستن. وتەیەکی سلێمان دەمیرەل هەیە، دەیگوت دارێک کە میوەی هەبێت بەرد باران دەکرێت ئەوان پێکەوە هێرشەکانیان لە دژی چاپەمەنی ئازاد و دژی گەریلا ئەنجام دەدەن. بە دڵنیاییەوە ئەمە دۆخێکی جیاوازە و بە ئاسانی ڕۆڵ و مانا و گرنگی ڕۆژنامەوانی ئازاد دەبینرێت لە خەباتی ئازادیدا. بێگومان چاپەمەنی ئازاد لەمەودوا ئەم ئەرکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدات و بەپێی ڕەۆڵ و ئەرکی خۆی هەڵدەسووڕێت.

لە لایەکی ترەوە ڕەنگە زووبێت بۆ ئەم قسانە، بەڵام دیسانەوە خەڵکی دەیەوێت پرسیاری ئەوە بکەن؛ ' ئاخۆ چیاکان گوێرەکە دەهێنیت؟'. چوونکە دەسەڵاتداری ئەرۆدگانی فاشیست چەندین مانگە لە نێوان ئەوروپا، ئەمریکا، عێراق و ئێراندا هاتووچۆیەتی و بانگەشەیی پێکهێنانی هێرشی نوێ پێکدێنێت، دەکات. ئەردۆگان چەندین جار لە پێش چاپەمەنییەکاندا وتوویەتی 'لە هاوینی ٢٠٢٤دا کۆتایی بە تیرۆر دێنم لە عێراقدا'. چاپەمەنیە درۆزنەکانی ئاکەپە-مەهەپە لەوەتەی هەن دەقیڕێنن و دەڵین؛ " با هەموو کەسێک هێزی تورک ببینێت." باشە ئەمە هەمووە بۆ ئەوەبوو؟ دەوڵەتێکی گەورە بۆ ئەوەی هێرشبکاتە سەر ناوەندەکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر، ئەم هەموو ئامادەکارییە دەکات؟ پێشتریش باسمکردووە، هێشتا زووە بۆ ئەوەی مرۆڤ بڵێت ئەمە بەوشێوەیە. بەڵام کاتێک مرۆڤ لەم شتانە دەڕوانێت هەر ئەوە دەبینێت. هەرچەندە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە فرۆشتنی هەموو شتێکی تورکیا، لە ناو لێگەڕینی کۆکردنەوەی پشتیوانیش بێت لە دژی پەکەکە، بەو شێوەیە نابێت کە دیکتاتۆری فاشیست خواستێتی. تەنها دەتوانێ لە هێرشەکانی دەوڵەتی بەلجیکا لە دژی چاپەمەنی ئازاد پشتیوانی وەرگرێ. لەبەرئەوەی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە دوژمنایەتی کوردان دەکات و هێرشە داگیرکارییەکانی لەدژی کوردستانە، تورکیایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دوورخستۆتەوە. ئەردۆگان بەو سیاسەتی کە دووژمنایەتی گەلی کورد دەکات، هەم کۆتایی بەخۆی دێنێت هەم بە تورکیاش. بەڵام پێویستە گەلی کورد، هێزە دیموکراتیکەکانی تورک و دۆستەکانمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبن و بەتەواوی بزانن چۆن هێرشەکانی فاشیست تێکبدەن. لەم بابەتەدا پێویستە هیچ کەم و کوڕی و خەمساردییەک نەبێت. بە تایبەت پێویستە ورەی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد دوای ئەم هێرشانە کەم نەبێتەوە. بە پێچەوانەوە پێویستە ڕۆڵی خۆیان لە دژی فاشیزم بەجێگەیەنن و بە ورەتر و جۆشتربن. پێویستە ئەوەی لە بیربێت کە چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت. چوونکە ئازادە و بناغەیەکی بتەوی هەیە، لە بەرامبەر هێرشاکەندا هەڵناوەشێتەوە. وێڕایی بوونی هەر بارودۆخێک پێویستە ببێتە دەنگی حەقیقەت.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا