له‌وه ده‌چێت ئاڵوگۆڕێك له نێوان غهزئهو ئۆكرانیادا كرابێت، ئه‌وه‌ته‌ى غهزئه بووه به باسى میدیاكان، ئۆكرانیا وه‌ك پێویست باس و خواسى نیه، نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین‌و كه ڕێكه‌وتى شه‌ڕى غه‌ززه‌و پهلامارهكهى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له سه‌رو بهندێكدا بوو، وڵاتانى عه‌ره‌بى و به‌تایبه‌ت سعودیه زۆر نزیكبووبوونهوه له‌وه‌ى له گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌موو شتێك یه‌كلابكه‌نه‌وه، رێكه‌وتنى سعودیه و ئیسرائیل به دڵى توركیا و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسیش نه‌بووه، بۆیه له پشت هه‌ڵبژاردنى ئه‌و كاته‌وه بابه‌تگه‌لى نهێنى و شاراوه هه‌ن، ڕه‌نگه ئیدى ئه‌ردۆغان و ئیسماعیل هه‌نیه ئامانجى خۆیان پێكابێت به‌وه‌ى تا ڕاده‌یه‌كى زۆر پرۆسه‌ى ئاشتى په‌كبخه‌ن، هه‌رخۆى كارى ئه‌ردۆغان په‌كخستنى پرۆسه‌ى ئاشتیه جا له هه‌ر كوێ بێت، له لیبیا بێت، یان سوریا، یان ناگارنۆكاراباخ یان ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى خۆى، ئه‌ردۆغان نایه‌وێ به هیچ جۆرێك ئاشتى بێته دى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوون و مانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ستراوه به شه‌ڕه‌وه ئه‌مانه‌ى من ده‌یڵێم زیاتر بۆچوونن، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئه‌مه هه‌ر بۆچوون نه‌بێت و راستیش بن، بۆیه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك سه‌رۆكى ئیسرائیل ده‌ڵێت سعودیه ده‌توانێت ئاشتى بونیاد بنێت.
غه‌ززه وێران بوو، ژن و مناڵ و به‌ساڵاچووى زۆر كوژران له برى توركیا‌و هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى و به‌شێكى زۆرى وڵاتانى ئیسلامى باشورى ئهفریقیاكهى ماندێلا ده‌رگاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ڕاوه‌شان هێشتا ئێمه له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌داین، نازانین ئه‌م دابه‌شكردنى گه‌مه‌یه به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، به‌ڵام به بێده‌نگى ده‌سوتێت، وه‌ك چۆن ئۆكرانیا به بێده‌نگى سوتاو سهرۆكێكى نه‌زان به فیتى ناتۆ شه‌ڕى به ورچه سپیه‌كه فرۆشت، كه ده‌ڵێین به بێده‌نگى قسه‌مان له سه‌ر ئه‌وه‌نیه میدیا له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ى نیه، میدیاش به ویستى زلهێزه‌كان هه‌ڵده‌سوڕێت ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌موو باس باسى ئۆكراین بێت و سبه‌ى هه‌موو باسى غەززه، ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان بخرێنه چوار چێوه‌ى تیرۆره‌وه‌و سبه‌ى حیزبوڵاى لوبنان، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌س نیه ئاگرى شه‌ڕه‌كان بكوژێنێته‌وه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ویستى شه‌ڕ به سه‌ر ویستى ئاشتیدا زاڵه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى دنیاى سیاسى به‌ڕێوه ده‌به‌ن بیانویان بۆ شه‌ڕ زیاتره تا بیانو بۆ ئاشتى ،سه‌رده‌مى هاتنى په‌یامبه‌ره‌كانیش نه‌ماوه تا یه‌كێك به گۆچانێكى سیحریهوه بێت و هه‌موو لایه‌ك بوه‌ستێنێت.
له‌وه ده‌چێت ئێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه شه‌ڕ به‌شێكى گرنگ بێت له گه‌ڕان به دواى ئاشتیدا، چونكه گه‌ر شه‌ڕ نه‌بێت و شه‌ڕ دروستنه‌كرێت نهبازاڕى ساغكردنه‌وه‌ى چه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، نهدابهشكردنى كێكهكهو بهشهكێك به‌ر زلهێزه‌كان ده‌كه‌وێت ئێستا به‌شى زۆرى دنیا له ناو شه‌ڕێكى گه‌وره‌دایه ویستێكى مه‌ترسیدارى وڵاته گه‌وره‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن ئه‌وانى تر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كه‌وى بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ دوو مه‌به‌ست یه‌كه‌م: جێ پێى خۆیان له ناوچه‌كه زیاتر قایم بكه‌ن و دووه‌م :بتوانن له برى خۆیان ڕاسته‌و خۆ له شهڕدابن به كرێگرتهكانیان ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن، ئێران و توركیا له‌مه‌دا له كێڕكێیهكى توندان، له هه‌موو لایه‌كیش به‌شى ئه‌وه‌یان هه‌یه یاریه‌كه‌ى خۆیانى پێبكه‌ن، په‌لاماره‌كانى توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له ساڵانى ڕابردوو هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا پێمانده‌ڵێت ئه‌وان خه‌ریكن درزێكى گه‌وره به هاوكارى ئه‌و ئاوه‌زه كوردیه ده‌خه‌نه نێو كوردى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، له‌ناو ئه‌و بارودۆخه شێواوه‌ى دنیادا خۆ به دورگرتن و نه‌بوونه مقاشى ئه‌م و ئه‌و زۆر گرنگه، ئایه هێزه‌كانى كوردستان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌یه‌ك دوورى له ئه‌وانه‌وه بوه‌ستن كه ویستى ئه‌وه‌یان هه‌یه بیانكه‌نه به‌شێك له یاریه‌كه، ئه‌مه پێویستى به‌وه‌یه بزانین سبه‌ى چى ده‌گوزه‌رێت.
هـ . ب