جارێ پەکەکە ئەوەندە خەڵکی زۆرە، ئەوەندە گەریلای ئازادیخوازی هەیه پێویستی بەوەنییە مناڵ بڕفێنێت، تەنانەت گەورەکانیش کاتێک دەچنە شاخ ئەوەندە بەزەحمەت وەریان دەگرێ و بەپەروەردەی ئەوەندە قوڕسدا تێپەڕدەبن بەجۆرێک پاش چەندین مانگ و ساڵ و مەشق و ڕاهێنان ئینجا چەکیان پێدەدات.
بەهەرحاڵ گریمان ڕاستەوپەکەکە مناڵ دەڕفێنێت، بۆچی مەمنون نەبین کە پارتێکی سیاسی کوردی بەئەخڵاق و نامووس هەیە مناڵەکانمان دەبات فێری خوێندنەوەو دیسپلین و ژینگە دۆستی و ژیان دۆستی و پێکەوەژیان و نیشتیمان پەروەری و ئاین پەروەری و خۆڕێکخستنەوەو خۆڕاگری و ئاژەڵ دۆستی و قارەمانیەتی بەگژداچوونەوەی داگیری دەکات، ئەی مناڵەکانمان بکەونە بەر لێشاوی بێ ڕەحمی تیکتۆک؟ یان پەدەکە فێری کۆیلایەتیان بکات و فێری ئەوە بکرێن چۆن چاوساغی بۆ دوژمن بکەن؟
با نمونەیەکی زیندووتان بۆ بێنمەوەو جا پێتان دەڵێم چۆن دەبێ دوعا بکەین پەکەکە مناڵەکانمان بڕفێنێت؛
هاوڕێیەکم هەیە و ئێستا دڵنیام ئەم ووتارە دەبینێت و دەزانێت ئەم نموونەیە بەسەرهات و گێڕانەوەی ئەوە، ئەم هاوڕێیەم کە کوڕی یەکێک لەشێخەکانی دەڤەری پشدەرو ڕاپەڕینە ئەم بەسەرهاتەی بۆ گێڕامەوەو وتی"ڕۆژێکیان پیاوێک لەهەولێرەوە هاتەسنوورەکەمان و لای باوکم و وتی کوڕەکەم لەڕووی دەروونیەوە تەواو نییەو باس لەوە دەکەن پەکەکە ڕفاندوویانە یان چۆتە ناو پەکەکە، تۆش بەحکومی ئەوەی پیاوماقوڵێکی ئەم دەڤەرەی پەیوەندی باشت هەیە لەگەڵ هەڤاڵانی پەکەکە ئەگەر بکرێت دیدارێکی کوڕەکەم بۆ وەرگری و بۆئەوەی قەناعەتی پێبێنم کوڕەکەم لە گەڵما بێتەوە..
هاوڕێکەم درێژەی بەقسەکانیداو وتی"بەهەر جۆرێک بێت باوکم وایکرد باوکەکە بچێتە لای هەڤاڵان کوڕەکەی ببینێت، وەلەکاتی گەڕانەوەشدا کابرا بەلای ئێمەدا هاتەوەو دیسان هاتەوە لای باوکم و باوکمیش سۆراغی کوڕەکەی لێ پرسی ئایا بینیت؟ باوکەکەش بەم جۆرە دیداری کوڕەکەی گێڕایەوەو وتی"لەڕاستیدا ماڵت ئاوابێ و کوڕەکەم بینی، بەڵام چ کوڕێک ئەو کوڕەی لەگەڕەک مناڵ گاڵتەیان پێدەکرد و نەیدەزانی دووقسە بکات و متمانەی بەخۆ نەبوو لەهەموو شت دەترسا، ئەم کوڕەی جاران لەگەڕەک بەشێت ناویان دەبرد، ئەمڕۆ بەوپەڕی متمانەبەخۆبوون باسی فکرو ئایدیاو دیسپلین و کوردایەتی و دیموکراسی و پێکەوەژیان خەبات وتێکۆشان دەکات، بۆیە ئەگەر بشهاتایەوە لەگەڵم خۆم نەمدەهێنایەوە." بەڵێ پەکەکە مناڵ ناڕفێنێت بۆئەوەی فێری نۆکەرایەتی جاشایەتی بکات، بەڵکو مناڵ دروست دەکات، مرۆڤێک لەوپەڕی تێکشکاوی دەکات بەمرۆڤێکی ئازادو باوەڕبەخۆبوون، بۆیە دەبێ دوعا بکەین پەکەکە مناڵەکانمان بڕفێنێت.