وتار

دەبێت دەرفەتی دیموکراتیکبوون بە باشی بەکار بهێنرێت

ئەو هەنگاو و پرۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، هەموو ئەو پرۆژانەی تر تێدەپەڕێنێت و چارەسەری بەدوای خۆیدا دێنێت. بۆیە دەبێت هێزە دیموکراسیخواز و ئازادیخوازەکان خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکەن و ئاڵاکەی سری سۆرەیا ئۆندەر وەربگرن.

"بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگا بۆ تورکیا دەکاتەوە و بەرەو پێشهاتە مێژووییەکانی دەبات. هەروەها بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لێکرا. هێزەکانی ناوچەکە و ئەوانەی بەدواداچوون بۆ ناوچەکە دەکەن، هێز و کاریگەرییەکانی تێکۆشانی گەلی کوردیان بینی. دەوڵەتی تورک هەم لەناوخۆی خۆی و هەم لە عێراق و سوریا بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی گەلی کورد لە شەڕدایە. ناوچەکەی زیاتر ڕووبەڕووی قەیران و ئاڵۆزی کردووتەوە. هاوکات گوشاری دەخستە سەر هێزەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لە ناوچەکە. بۆ سەرکەوتکردنی کوردان و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام لە لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی تری ناوچەکە لە گرژی و ململانێدا بووە.

لە کاتێکدا کە هەموو جیهان یەکگرتووانە لە دژی ڕێکخراوەکانی وەک داعش و قاعیدە دەوەستانەوە، ئەم ڕێکخراوانە هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک بوون و حکومەتی تورکیا لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵیان. ئێستا پەیوەندی بە تەحریر شام (هەتەشە)وە دەکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵیان پەرە پێدەدات. دەوڵەتی تورک بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیەک دژی کوردان لە گەڵ هەمووان پەیوەندی کرد. هەمیشە ئەم هێزە تاریک پەرەستانەی لە کورد پێ باشتر بووە. تێگەیشتن لەم دوژمنایەتییە و ڕوونکردنەوەی ئەستەمە و لە سنووری عەقڵی مرۆڤ تێدەپەڕێت.

تورکیا لەبری ئەوەی بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیموکراتیک ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، ڕێگای سەرکوتکاری و لەناوبردنی هەڵبژارد. بێگومان باجی ئەم کارەی زۆر زۆر بوو. ئابووری دابەزی بۆ نزمترین ئاست. دەستکەوتە دیموکراتیکەکان سنووردار کران و پرۆسەکە بەرەو حوکمڕانی تاکەکەسی چوو. یاسا و دادپەروەری کۆتاییهات. هەژاری زیادی کرد، گەل بەهۆی هەڵاوسانەوە زیانێکی گەورەیان پێگەیشت. هەموو دەرفەتەکانی حکومەت بۆ شەڕ بەکار هێنران، سروشت تاڵان کرا. گەندەڵی و داڕمانی ئەخلاقی گەورە سەریهەڵدا. وەک بڵێی جینۆسایدێکی کۆمەڵایەتی ڕوویدابێت. تورکیە لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووی قەیرانی چارەسەرنەکراو بووەوە.

سەرچاوەی هەموو ئەو کێشانە ئەو شەڕە بوو کە دژی کورد دەستی پێکردبوو. حکومەتی ئاکەپە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی شەڕی لە گەڵ گەلی کردووە لە هەموو شوێنێ. شەڕی کردە ئامرازێک بۆ مانەوەی لە دەسەڵات. گەیشتە ئاستێک کە بەبێ شەڕ نەتوانێت بژی. کاریگەرترین ڕێگای بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگا و بێدەنگکردنی ناکۆکیەکان تەنها شەڕ بوو. هەروەها شەڕی دەروونی و نەتەوەپەرەستی بە بەکار هێنانی ئاسا و ‌هێز تا ئاستێکی زۆر پەرەو پێدا.

شەڕ و ململانێەکان، قەیران و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا هەرگیز کۆتایی نایەت. تورکیاش بەردەوام پێ زیاد کردووە. ئەگەرچی کێشەی لەگەڵ دراوسێکانی کەم بوو، بەڵام ئێستا کێشەی لەگەڵ هەمووان هەیە. تەنانەت نازانێت چۆن خۆی لەم قەیران و کێشانە ڕزگار بکات. سەربازەکانی لە عێراق و سوریا جێگیر کردووە و ناکێشێتەوە. کێشەی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا پەرەی سەندووە. بڕیار بوو ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بە هۆی کێشەکانەوە جێبەجێ نەکرا. بەهۆی شەڕی لە گەڵ کوردەوە کێشەی لەگەڵ هەموو دونیا هەیە. لەگەڵ هەمووان باسی کورد دەکات و داوای پشتیوانی دەکات. هەموو دەرفەت و وزەیەکی تەنها بۆ سەرکوتکردنی کورد بەکاردەهێنێت.

لەبەر ئەمەش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. گەر پڕۆسەکە تێکنەدرێت و دەسەڵاتداری پاشەکشێ نەکات ئەم پرسە سەختانە چارەسەر دەکرێن. لەگەڵ کورد و تورکان هەموو کەسێک قازانج دەکات. ئەگەر شەڕ کۆتایی بێت ئەوا تورکیا هەناسەیەکی ئاسودە هەڵدەمژێت. فشارەکانیش لەسەر ئۆپۆزسیۆن کۆتایی بێت. یاسا بە ئەرکی خۆی ڕاپەڕێت، هێزە چەپەکان و سۆسیالیستەکان بە ئاسودەی تێکۆشان بکەن. وە لە دەستی دەسەڵاتداری چەکی "تیرۆر و دابەشکاری" وەردەگیرێت. هەروەها بناغەی سیاسی و یاسایی سیستەمی قەیومەکانیش نامێنێت.

ئەمە بەومانایە نایەت ئەم پرسانەی باسم کرد ڕاستەوخۆ نەمێنن. گەر تێکۆشانی بەم شێوە چەندە بەهێز و ڕێکخراو بەڕێوەببرێت، ئاستی ئازادبوون و دیموکراتکبوون ئەوندەش بەرز دەبێتەوە. ئەگەر تورکیا پرسی کورد چارەسەر بکات و ڕاستی گەلی کورد قبوڵ بکات ئەوکات دەتوانێت لەبەردەم فاشیزم بوەستێت. وەک دەبینرێت حکومەت هەوڵدەدەت لە ڕێگەی هێزی دەوڵەت و سیستەمی دادوەری جەهەپە بێکاریگەری بکات. هەوڵدەدات دەستبەسەر شارەوانی ئەستەنبوڵدا بگرێت. جەهەپە بە شێوەک بەرخۆدان دەکات. چونکە حکومەت دەتوانێت بە دەسەڵاتداری هەموو شتێک بکات.

پرسی کورد، لەگەڵ هەوڵەکانی تورکیا گۆڕاوە بۆ ئاستێکی نێونەتەوەیی. کاریگەری لەسەر هەرێمەکە دەکات. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەنی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، ڕووسیا و ویلایەتە گرتووەکانی ئەمریکاوە بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لێکرا. تورکیا، لە سووریا بووە بە هۆکاری شەڕ و نائارامی بۆ کوردان. بووە بە هۆکاری شەڕوپێکدادان لە هەرێمەکە. لە عێراقیش بەمجۆرەیە. سپۆنسەری هەتەشە دەکات، بە هەموو شێوەیەک پشتیووانی هەتەشە دەکات و هەتەشە ڕووبەرووی کوردان دەکاتەوە. لە سووریا گەورەترین ئاستەنگی لە پێش بونیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک تورکیایە. چەتەکانی بە ناو سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA)ی بە ڕێکخستن کردوە، لە ناویان نابات. تورکیا دەڵێت با "پەکەکە چەک دانێت و قەسەدە نەمێنێت" بەڵام چەتەکانی دەرووبەری تورکیای کۆکردۆتەوە، لە ناوی نابات.

دەتوانین لەسەر ئەم پرسە بە دوور و درێژی نمونە بێنینەوە. ساڵانێکە باسی لێوە دەکەین و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، بەڵام ئەمانە چارەسەری ئەم پرسە سەختانەیان نەکرد. هەنگاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پڕۆسەی پێشخستنی ئەم هەنگاوانە تێیدەپەڕێنێت و دەیگۆڕێت بۆ چارەسەری. لەگەڵ هەنگاونانێکی ستراتیژیک دەبێت هێزە دیموکراسیخوازەکان و ئازادیخوازەکان خاوەندارێتی لێ بکەن و ئاڵای سری سورەیا ئۆندەر وەربگرن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆڵەتیکا