دەبێت گوڕ بە تێکۆشانی پێکەوەیی و کۆلێکتیڤ بدرێت

"ئەوانەی کە خۆیان بە 'تورک' دەزانن، دەبیت فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بخەنە ژێر پرسیارەوە. هەرکەسێک کە دژی فاشیزمە، پێویستە گوڕ بە تێکۆشانی پێکەوەیی و کۆلێکتیڤ بدات".

کاتێک کە کوردستان و تورکیا گۆڕدرا بۆ ڕووباری خوێنن، دەنگی 'کۆڕۆی نەتەوەیی' کە جەخت دەکاتەوە لە نەبینینی ئەمە و خۆی بە پارێزەری مافی مرۆڤ دەبینیت، رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبێت. کەشی رۆشنبیری تورک پەرست ئەوەی کە ئێمە لێی شارەزاین، بە  'ڕۆشنبیران' و 'ڕۆژنامەنووسەکانیان' هاوتەریب لەگەڵ دەسەڵات، بە هەڵوێستێکی  بێ شەرمانە و بێ ئەخلاقانە قسە دەکەن و دەنووسن کە زۆر نیگەرانن لەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆراوە بۆ ڕووباری خوێن. ئەوانەی ئەوروپا/ڕۆژئاوا بە دووڕوویی تۆمەتبار دەکەن ڕەنگی ڕووخساری خۆیان لەبیر دەکەن. تەنانەت کاتێک لێدوان بۆ پاراستنی فەلەستین دەدرێت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک لە ڕۆژئاوا راستەوخۆ لە خەڵکی سڤیل دەدەن.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورک فەرمان بە فڕۆکە جەنگییەکان دەدات هێرش بکەن و بە ڕوونی دەڵێت ژێرخان و سەرپێکهاتەکان دەکرێتە ئامانج و ڕاستەوخۆ گەلیش دەکرێتە ئامانج. هێرشە سەربازیەکان بۆ سەر هەموو دامودەزگا و پێکهاتەکان بۆئەوەیە کە گەل بێ بەرگری بهێلدرێت و ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکرێت. تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی واتا پێچەوانەکردنی ستەمکار و ستەملێکراو. ئەوانەی هەست بە پێویستی ناکەن کە ئاوڕبدەنەوە و بپرسن دەسەڵاتدارییەکەیان لە ڕۆژئاوا/باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوچەکە چی دەکات، حیکمەتێکی زۆر بە جیهان دەبەخشن. ئایا مرۆڤ دەتوانێت ئەوەندە بێ پرەنسیپ بێت؟ هێزەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا هەمیشە لەدژی داعش  شەڕیان کردووە. گەڕان بەدوای مرۆڤایەتی، لۆژیک و مافدا بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن ئەقڵیەتێکن کە بە ئایدۆلۆژیای تورک پەرستی ژهراوی بووە، بێهودەیە.

خۆشیەکەی لە قۆرگی دا مایەوە

 فاشیستی ئەردۆغان بیانوو دەهێنێتەوە و هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، چونکە لە سوریا ژیانی خۆبەڕێوەبەر و ئازادی کوردەکان قبوڵ ناکات. دەوڵەتی تورک لە دژی داعش تەنانەت یک گۆلەشی نەتەقاند، بە پێچەوانەوە پشگیری لە داعش  کرد و بەخێوی کرد، سنوورەکانی کردەوەو چاوەرێی ئەوە بوو کە داعش گەلی کورد و گەلی ئیزیدی  کۆمەڵکوژ بکات. لە کاتێکدا داعش لە ڕۆژئاوا کورد، لە شەنگال ئێزیدی و ژنەکانیان تیرۆر کرد، ئەردۆغان کە بە شەو و ڕۆژ لە سنوور پاسەوانی دەکرد، دڵ خۆشی ئەوەی کە  دەیگوت "کۆبانی کەوت، ئێستا دەکەوێت" لە قۆرگی دا مایەوە. ئەردۆغان کە هێشتاش لەناو ئەم تەنگەتاویەدایە، بە پەرەپێدانی هێرشی سەربازی کە نەیتوانی لەگەڵ داعش سەری بخات، شەڕەکە قووڵتر دەکاتەوە. ئێوە  بە  دروشمی 'سەرکەوتنی نەتەوەیی' پێشوازی لە هەر کوردێکی کوژراو دەکەن.

شەرم لە دەوڵەتەکەتان بکەن

لەسەر زمانتان وشەی تۆلەسەندنەوە هەیە و دەستتان بە خوێنی کورد، یۆنانی، ئەرمەنی، ئێزیدی و عەلەویەکان سورە. خۆشی ئێوە بە تەواوکردنی جینۆسایدی ئەرمەنەکان بە هێرشی لەسەر عەلیێڤ لەسەر قەرەباخ، هەستی هیستریکی فاشیستییە. ئەگەر ئێمە مێژووی خوێناوی کۆمار لە لایەک دابنێین، دەوڵەتی ئاکەپە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە باشووری کوردستان خەلکی سڤیلی کردۆتە ئامانج. سۆلینا کە مندالێکی ساوا بوو لەگەل خێزانە ٥ کەسییەکەی لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان لە مانگی ئابی ٢٠١١ کرانە ئامانج و تیرۆر کران. دەوڵەتی تورکی فاشیست لە تیرۆر کردنی ڤێزان حوسەین، سۆنیا شەماڵ، خوناڤ عوزەیر، حوسێن مستەفا، حاجی مام کاک، زانا حوسێن و کۆرپەی ٦ مانگان سۆلین وەک کۆمەڵ کۆژییەکانی تر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکرا. دەوڵەتی تورک بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆبۆسکی، جەیلانی مندال، دایکانی تەیبەت، شەنیاشاران، کۆمەڵکوژیی گار، ئەو زیندانییە سیاسیانەی لە تەمەنێکی بچووکدا زیندانی کران و تابوتەکانیان دۆزرایەوە و بەرپرسیارە لە چەندان کۆمەڵکۆژی تر. هەرکەسێک شەرم لە دەوڵەتی تورک نەکات، وازلە دیمۆکراتبوون بێنە، مرۆڤ نییە.

جینۆساید لە هەوێنی دروست بوونی تورکدا هەیە

تورکایەتی بە سۆس و بەرامەی ئیسلامی دەجووڵێندرێت و بۆ هێرشی سەربازی هێندەی تر بەدوای هۆکار و بیانوودا دەگەڕێت. قڕکاری دامەزرێنەری ئەقڵیەت و ئایدۆلۆژی تورکایەتییە و لە هەوێنی  دامەزراندنی دا هەیە. ئەوانەی خۆیان بە تورک دەزانن، ناتوانن تەنانەت یک هەنگاویش بۆ پێشەوە بنێن، بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ڕابردووە خوێناوییە ببنەوە و بەبێ ئەوەی ئەمڕۆ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەردۆغان بە فڕۆکە عەفرینی لەگەل زەویدا یکسان کرد، بەلام ئێوە هۆشیاری مەدەنیتان لەدەستدا و چەپڵەتان لێدا.

دیموکراسی بۆ فەلەستین، فاشیستی بۆ کورد

پارتی کومۆ نیستی ئیسرائیل و ئیسرائیلییە دیموکراتەکان لێدوانی بوێرانە  دەدەن و ناتانیاهۆ بە بەرپرسی شەڕەکە دەبینن. ئەوانەی کە لە بەرامبەر ئەو شەڕانەی ئەردۆغان بێدەنگن و خۆیان ماتداوە، بۆ دۆزی فەلەستین بوون بە دیمۆکرات. کاتێک باس لە فەلەستین دەکرێت دەبن بە دیمۆکرات، کاتێکیش باس لە کورد دەکرێت، ڕێبازی  فاشیستی و ڕەگەزپەرستانە دەگرنەبەر. ئایا دووڕوویی ئاشکراتر لەمە هەیە؟

بۆ دەوڵەتی تورک دۆزی فەلەستین ئامراز و کارتێکی دیپلۆماسییە بۆ چوونە ناو جوگرافیای ئیسلامی. لەبەر ئەوەی کۆدی ئەقڵیەتی ئێوە لەگەڵ ڕێکخراوە جیهادییە ئیسلامییەکان وەک یەکە، بۆ هەندێک بەرژەوەندی پێکەوە مامەڵە دەکەن. ئەردۆغان کە داعش و باندەکانی وەک هیوایەک بۆ خۆی دەبینێت، بۆ دۆزی فەلەستین بوون بە فریشتە، بەڵام کاتێک باس لە کورد دەکرێت دەبن بە دڕندە.

هێڵی تێکۆشان دژی دەولەتی تورک

کردارەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە باشی ناسراون، بابەتی سەرەکی ئەوەیە کە واز لە سەرقاڵکردنی خۆت بە کارە لاوازەکان و سەیرکردنی پرۆسەکە لە گۆشەیەکەوە بهێنیت، بەشداری ناو خەباتی کۆمەڵایەتی  ببیت بە یارمەتیدەری چالاکییەکان، ببیت بە دەستپێکێکی بوێرانە و پێشەنگێکی ڕاستەقینە. بەو بۆنەیەوە یەکەم شت کەدەبێت بکرێت گۆڕینی ئەقڵیەتی کلاسیکی حکومەت-ئۆپۆزسیۆنە، واز لە تێکۆشانی ناو سیستەم بهێنە، لەدژی رژێمی تورکیا کە بە دیکتاتۆری فاشیستییەوە بەڕێوەدەبرێت بە ڕوانگەی شۆرشی تورکیا هێلی تێکۆشان پێش بخرێت.

بە بینینی ئەوەی کە سیاسەت و پراکتیکەکان لەسەر بنەمای حزبایەتی، جگە لە خزمەتکردنی حکومەت و قەوارەی دەوڵەتی فاشیستی هیچ مانایەکی تری نییە. بۆ ئایندەیەکی گەشاوەی هاوبەشی نێوان گەلی تورکیا و کوردستان دەبێت بە ماتەوزەی هاوپەیمانی و ئەنجامدانی چالاکی هەلسوکەوت بکەین.

هەر کەسێک دۆزی سەرەکی  بناغەکەی ئازادیی ژنان، ئازادی، یەکسانی-دادپەروەری کۆمەلایەتی و ئاشتی بێت، بەبێ ئەوەی کە رۆبەرووی کێشەی ناوخۆی ببێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مافی بنەڕەتی و ئازادییەکانی مرۆڤ کۆببیتەوە و لەبەرامبەر ئەوەدا بە هێزێکی کۆلێکتیڤ هەڵسۆکەوت بکات.

هەر تەڤگەر و پارتێکی سیاسی و ڕێکخستنێکی مەدەنی کە دژ بە فاشیزم بەراستی تێدەکۆشێت، دەبێت دەستبەرداری کارنامە دانان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆیان بن و سەرنجیان لەسەر کێشە ڕاستەقینەکان بێت و سەرنجیان لەسەر دانانی چارەسەری  بۆ کێشەکان بێت.

هەموو ئەو کەسانەی کە لە دژی فاشیزمن، ئەگەر لەسەر کێشە بنەرەتییەکانی تورکیا و کوردستان هاوپەیمانیەکی راست و هاوبەش دروست نەکەن و خۆیان بە بەرپرسیار نەبینن، ئەوا تەمەنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە درێژ دەبێتەوە. ئەرکی سەرەکیی داینامیکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی-سیاسی و هەموو پێکهاتەکان و ڕێکخستنەکان بە پارتە سیاسییەکانیشەوە، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، کە شەڕەکەی قووڵتر کردووە، کوردستانی خستۆتە ناو بازنەی ئاگرەوە، تورکیای لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووریەوە   بەرەو داڕمانی کۆمەڵایەتی بردووە، دەبێت تێکۆشانی جەماوەریی پێش بخەن.

تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت کەس ناتوانێت هەناسە بدات

 پێکهاتەی دژە دیموکراتیکی کۆماری تورکیا کە بە عەقڵییەتی ئیتیحاد و تەرەقی دامەزرا، وردە وردە گۆڕا بۆ ڕژێمێکی فاشیستی ئیسلامی، سەرچاوەی خۆی لە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن کە لە کێشەی کوردا بەکاری دەهێنێت وەردەگرێت. هەتا وەکو سیستەمی ئیمرالی هەبێت و لەسەر کورد ستراتیژی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت، دیموکراسی دەبێت بە خەونێک. دەسەڵاتداری  فاشیست بۆ ئەوەی کردارە سەربازییەکانی جێبەجێ بکات ناسیۆنالیزم، شۆڤێنیزم و ئیسلامی سیاسی بەهێز دەکات. تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت و کێشەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر نەکرێت، تورکیا ناتوانێت دیموکراتیک ببێت و کەس ناتوانێت هەناسە بدات.

مەترسی لەپێش دەرگا نییە، بەڵکۆ لە ماڵەوەیە

ئەو گرووپە دژە دەسەڵاتانەی کە لە دژی هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژئاوا بیدەنگ بوون و هیچ هەنگاوێکیان نەنا، بە یەک وشەی ناتەبا و هەلپەرست خاوەنداریان کرد لە دۆزی فەلەستین. تابلۆیەکی زۆر ترسناک هەیە کە ناتوانرێت بە راگەیەندراوێک یان لە پەرلەمانەوە یان بەناوی پێکهاتەی نوێنەرایەتیکراوەوە باس بکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی بۆردومانی خەڵکی ڕۆژئاوا و پێشهاتە ترسناکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەگەر نابێت هێزە دیمککراتە ڕاستەقینەکان بە هاوبەشی باس لەوە بکەن کە پێویستە چی بکرێت؟ چاوەڕوانی کۆمەڵگا ئەوەیە کە بەبێ ئەوەی خۆی رادەستی سیاسەتی پەرلەمان بکات، شان بەشانی گەل تێکۆشان بکات. نەک تەنها داهاتووی ژیانی ژنان و گەلەکەمان لە مەترسییەکی گەورەدایە. بەڵکو مەترسییەکە زۆر گەورەیە کە لە دەستی لیژنەیەک و کۆبوونەوەکانی ناوخۆیی یەک پێکهاتەی سیاسی جێبهێڵرێت و لەوەش زیاتر مەترسییەکە لە پێش دەرگا نییە بەڵکو لە ئێستاوە لە ماڵەوەیە.

پێویستە ڕوو لە شێوازی چالاکی ڕاستەقینەی بکەین

ئەو کەسانەی کە لە دژی بێدادی و ستەمی گۆشەگیری سەر ئیمراڵی کە قورسترین پێشێلکاری یاسایی و مافی مرۆڤایەتی، بێدەنگن و داوای دادپەروەری بۆ جان ئاتاڵای دەکەن، کاتێک لەسەر تەرازووی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و سیاسەت قسەدەکەن، شکست دەهێنن. وەک دەبینرێت هەنگاوی ئازادی لە کەسایەتی جان ئاتاڵای لەلایەن پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)ەوە، دەستیپێکرابوو، بە پەراوێزی مایەوە. بە سەدان جان ئاتاڵایان لە ناوەوە گرتووە. پێویستە لە سیاسەتی تاکەکەسی و ناوچەیی دەرباز ببێت و بەرەو بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری کۆمەلایەتی دیموکراتیک هەنگاو بنێن، کە تێکۆشانی دەستەجەمعی پەرە پێبدات. هەرچەند خودی چالاکییەکە مانادار و بەنرخیش بێت، ئاشکرایە کە دەوڵەتی ئاکەپە بنیاتنەری فاشیزمە لەلایەن ستاف، رێکخراوە میدییایەکانەوە و دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە دامەزراوەیی بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دیارە ئەم جۆرە چالاکیانە جگە لە سەرنج ڕاکێشان بۆ ئەو بابەتە هیچ قۆرساییەک بۆ دەوڵەتی ئاکەپەدا دروست ناکات. ئەگەر ئامانجیان ئەوە نییە کە خۆیان لە سیاسەت و رۆژەڤدا بهێلنەوە پێویستە سەرنج بخەنە سەر جەوهەری کرداری. جان ئاتاڵای کێشەی هەمووانە. فیدان یوکسەکداغ، گوڵتەن کشاناک، لەیلا گۆڤەن، سەباحەت تونجەل، سەلاحەدین دەمیرتاش، سەلچوک مزراکلی کێشەی هەمووانن.

کەسانی ستەملێکراو نە دەکرێت سوکایەتییان پێبکرێت و نە دەبێت دەستبەسەر بکرێن.  کەسانی ستەملێکراوبە هەموو سادەیی و روونبوونی کۆمەڵگا لە دەوری حەقیقەت یەکدەخەن. پێویستە لە تێگەیشتنی چالاکی پرۆپاگەندەیی زیاتر، بەرەو شێوازی ڕاستەقینەی چالاکی هەنگاو بنێین. ئەوەی کە لە گروپە شۆڕشگێڕەکان، چەپەکان، سۆسیالیستەکان، کرێکارییەکان، وڵاتپارێزەکان و دیموکراتەکان چاوەڕوان دەکرێت، ئەمەیە. ئەوەی پێشەنگایەتی ئەم قۆناغە دەکات، بزووتنەوەکانی ژنانن. ئایا پێویستیەکی بەپەلە نییە کە بزووتنەوەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی دیکە کۆنفرانسێکی بەرفراوان لەسەر ڕۆڵی خەباتی ژنان لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و مسۆگەرکردنی ئازادی ساز بکەن؟

ئەو ڕاستییەی کە ژنان وەک ئامانجی سەرەکی لە شەڕدا دەستنیشان دەکرێن و دەبنە ئامانجی هێرش و چەوساندنەوەی رەگەزی، کە هەموو بزووتنەوەکانی ژنان بە ئاشکرا سەرکۆنەی دەکەن، بەردەوامە. کاتی ئەوە هاتووە بەرنامەی گۆڕینی ژیانمان بە بەهەشت بە بەرزکردنەوەی دەنگی نەتەوەی دیموکراتیک لە دژی بە نەتەوە دەوڵەت و فاشیزمی پیاو جێبەجێ بکەین. کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان و گەلان لە هەر کوێیەکەوە هاتبێت، ناکرێت رەوایەتی پێبدرێت و ناکرێت هەڵاواردن و جیاکاری بکرێت. کاتی ئەوە هاتووە بە وشیاری و هۆشمەندی ژنان و بەرنامەی تێکۆشانی کاریگەری ئەوان دەستوەردان لە پرۆسەکەدا بکەین. بە بنەماگرتنی پرۆژەی رۆژهەڵاتی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ، دیدگای چارەسەری بنەڕەتییە.

پێویستی بە پێشەنگایەتیەکی دەستپێشخەرانە هەیە

بۆ ئەویە ژنان، گەلان و گەنجان دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکەن، پێویستی بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەرانە هەیە. بەم شێوەیە ئەمجارە خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە فەرمانڕەوایان و کۆلۆنیالیستەکان بدەین مێژوو بنووسنەوە. گەل بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی کە ژنان و بەشداریی هەموو بەشە کۆمەڵایەتییەکان گوڕیان پێداوە، سەردەکەون. رۆڵ و بەرپرسیارێتی مێژوویی ژنان ئەوەیە کە لە تورکیا دەستوەردان لە قۆناغەکەدا بکەن، سنوورەکانی ئەقڵیەتی تەسک و سیاسی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا تێپەڕێنن، ئەزمونی خۆیان بە دەوڵەمەندترین شێوە بخەنەڕوو لەگەڵ بزوتنەوەی گەنجاندا یەکانگیری بکەن و لە دژی دەسەڵاتداری باوکسالاری پەرە بە تێکۆشان بدەن. ژیانی کۆمەڵایەتی نوێ بە رەنجی ژنان شکڵ و شێوە دەگرێت، بە هۆشمەندی ژنان ئازاد دەکرێت و بە چالاکیەکانی رزگار دەکرێت. هیوا خودی ژنە.