دەبێت ڕەگی خیانەت بسوتێت، نەک سروشتی کوردستان
ئەوانەی مێژووی خۆیان لەبیرکردووە، بەداخەوە لە ڕێگەی خیانەتەوە جارێکی دیکە هێرشی سەر جوگرافیایی بێهاوتایی کوردستان دەکەن. پێویستە ڕەگی خیانەتی نۆکەرەکانی داگیرکەران بسوتێت، نەک سروشتی کوردستان.
ئەوانەی مێژووی خۆیان لەبیرکردووە، بەداخەوە لە ڕێگەی خیانەتەوە جارێکی دیکە هێرشی سەر جوگرافیایی بێهاوتایی کوردستان دەکەن. پێویستە ڕەگی خیانەتی نۆکەرەکانی داگیرکەران بسوتێت، نەک سروشتی کوردستان.
دوو هێڵی زۆر ڕوون لە کوردستاندا هەیە؛ هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشان لە دەرنجامی بەها کۆمەڵایەتییەکاندا، لەبەرامبەریشدا هێڵی خیانەت بە شێوەیەکی زۆر قێزەون و مەترسیدار. ئەم هێڵانە کە لەمڕۆدا بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرا خۆی پیشان دەدات، چارەنوسی گەلێک دیاری دەکەن.
کوردستان لە بەرامبەر هەموو هێرشێکدا تۆوی خۆی پاراستووەو سەرلەنوێ ئافراندوویەتییەوە و نەمردووە، بۆیە تۆوی ژیانی شین کردووەوەتەوە. لە بەرامبەر هەموو ئەو هێزانەدا کە خواستویانە کاولکاری دۆزەخی و دڕندەی بەسەردا بهێنن، بە ئاوە بەهەشتیەکەی و خاکە بەپێتەکەیی ژیانی بە گەلەکی بەخشیوەتەوە. بە ڕێگەی بەرخۆدانی خۆیەوە لە ناو ڕەگی خۆیەوە، پیرۆزییەکانی لەم خاکەدا هەموو کاتێک پاراستووە. بۆیە گەلی کورد دڵسۆزی چیا و خاکی بەپێتی کوردستانە. ئەو چاوانەی کە ئەم کرۆکە پیرۆزە نابینێت کە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بووە بە ژیان، ئەو دڵە وشکانەی وەک بەردییان لێهاتووە کە هەست بە ژیانی لەم خاکەدا ناکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەم خاکە بەهەشتییە بگۆڕن بۆ دۆزەخ بە ڕوومەتی ڕەشیانەوە هێرش دەکەن. ئایە بۆ خیانەت لە سەرچاوەکانی خاک دەکەن؟ پێویستە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکە بەرۆکی ئەوانە بگرن و لێیان بپرسێت؛ ئایە سەختە ڕووناکی لەم خاکەدا ببینن؟ پێویستە لێیان بپرسن ئایە ئەم چیایانە ئەوەندە بێ بەهان کە گڕییان تێبەردەدەن، پارچەی دەکەن و دەیفرۆشن. پێویستە لێپرسینەوە لەو کەس و هێزانە بکات کە لە ناو خیانەتدا ڕۆڵ دەگێڕن. لە ڕاستیدا وەڵامی ئەو پرسیارانە، وەک ئەو چیایانەی کە لەبەرچاوی هەمواندا دەسوتێن ڕوون و بە ئازارە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە لێپرسینەوە لەو خیانەتانە بکرێتەوە کە میللەتی داگیرکەری تورکییان هێناوەتە ناو ئەم خاکە پیرۆزەوە.
پێویستە ئەم یارییە قیزەوونە تێکبشکێنرێت
کاتێک مرۆڤ تەماشای کوردستان دەکات، پێویستە لە دڵیدا هەست بە ئازاری جوگرافیایی کوردستان بکات کە هەموو ڕۆژێک لە ژێر بۆردووماندایە. گەر مرۆڤ ئەمە نەبینێت، ئەوا هەست بە ئازاری سوتانی ئەو دارانە تەمەن سەدان ساڵانەش ناکات، گەر هەست نەکات ئەوا لە مرۆڤایەتی بوونی خۆی کەوتووە. نەبینینی ئازاری چیاکان کە لە ژێر چنگی خیانەتدا دەگۆڕرێت بۆ مشتێک لە خۆڵ، بە مانای نەبوونی ئەخلاق و کەرامەتی مرۆڤایەتییە. هەر ئەمەیە کە مرۆڤەکان لە مرۆڤایەتی دادەبڕێت. ئەو کاتە پێویستە چیبکەین؟ پێویستە ئەم یارییە قێزەونە تێکبدەین؟ کام یاری؟ ئەو یارییە قێزەونەی کە داگیرکەران و خیانەتەکاران لەسەر پاشەڕۆژ، مێژوو، ڕەگ و بەهاکانی گەلی کورد دەیگێڕن، پێیویستە بێ بیرکردنەوە ئەو یارییانە تێکبدرێن. پێویستە ڕەگی خیانەت هەڵبکێشرێت کە خۆی خزاندووەتە چیاکانی کوردسانەوە کە سەرچاوەی ژیان و بەرهەمدارییە. پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی نمونەی ڕوونی ئەم دۆخەیە. بەڵێ، ئەوان هەوڵدەدەن جوگرافیاییەکی پارچەکراو بخوڵقوێنن و پێشکەشی داگیرکەرانی بکەن.
خیانەت چارەنووسی ئەم گەلە نیە
ئەم ئازارانەی بەسەر گەلی کورددا دێن، بە تایبەت خەڵکی باشوور دەیکێشن، هیچ کاتێک چارەنووسی ئەو خەڵکە نیە. بۆردوومانکردن و سوتاندی چیاکان، بڕینەوەی داری سەدان ساڵە و سوتاندی هەموو ئەو گیانلەبەرانە لەناو ئەم خاکەدا، پێویست نیە وەک چارەنووس وەربگیرێت. ڕووانین لەم کارەساتانە تەنها وەک ڕووڕەشییەک لە پەڕەکانی مێژوودا دەکەوێتە بیری مرۆڤ. پێویستە پریشکی ئەم ئاگرانە نۆکەرەکانی داگیرکەران بسوتێنێت نەک سروشتی بێهاوتایی کوردستان. خاینان کە خەنجەرەییان لە پشتی گەلی خۆیان چەقاندووە مەحکومی تێکچوون و لەناوچوونن، نەک شەڕڤانانی ئازادی. ئەوانەی کە شەڕی حورمەت لە پێناو ئەم گەلەدا دەکەن، ئەوانەی کە دەبنە هاوڕێی چیاکان، گەریلاکان کە هیوا دەئافرێنن، بەڵێنیان بە خۆیان و خاکییان داوە کە خۆیان لە ئاگردا بسوتێنن و خۆیان پاک بکەنەوە و بەم شێوەیە ببنە هیوای گەلەکەیان و کرۆکی کۆمەڵگەکەیان بپارێزن. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک چاوەکانی بکاتەوە، هەیبەتی میللەتی بەرخۆدان ببینین و لەگەڵیدا بجوڵێنەوە. هەر بەم شێوەیەیە ئیدی خیانەت ناتوانێت ببێت بە چارەنووسی ئەم گەلە، گورزی کوشندەی لە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەوە بەربکەوێت. باجی سوتاندنی ئەم خاکە دێریینە بدات، تۆڵەیەکی لێبکرێتەوە هێندەی ئازاری سوتانی ئەم خاکە گەورەبێت.