بە دیمەن

جەمال ئامەد: دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی، بۆ یەکگرتنی راستی گەل و ڕێبەرتی زۆر گرنگە

جەمال ئامەد یەکێک لە نوێنەرانی ١٢هەمین کۆنگرەی نایاسایی پەکەکە وتی: "بە تێکۆشانی ٥٢ساڵان و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ بە شۆڕشێکی هەرێمیەوە بۆ یەکگرتنی راستی گەل و ڕێبەرتی زۆر گرنگە."

١٢هەمین کۆنگرەی نائاسایی پەکەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە نێوان ٥ تا ٧ی ئایار بەڕێوەچوو. ئەنجامنامەی کۆنگرەکە و بڕیارەکانی لە ١٢ی ئایار بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرەکە جەمال ئامەد ڕایگەیاند؛ پرۆسەی تێکۆشانی ٥٢ ساڵە کۆتاییهات و پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەستیپێکردووە."

پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان

جەمال ئامەد، یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرە ڕایگەیاند: "بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی ٥٢ ساڵە و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان و بۆ کۆتاییهێنان بە هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی ٥٢ ساڵ و یەک مانگ و ١٠رۆژ، لە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی سەد ساڵە دژی گەلی کورد بەڕێوە چوو و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان، ئەم کۆنگرەیە زۆر گرنگ و سەربەرست بوو. هەروەها بۆ پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، پرۆسەیەکی مێژوویی بوو. ئەم پرۆسەیە کە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەستی پێکرد خۆی لە خۆیدا پرۆسەیەکی مێژووییە. هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی بندەست لە ناوچەکە، بۆیە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە وەک یەکەمین کۆنگرە مانایەکی زۆر مێژوویی، قووڵ و سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە کە بۆ گەلەکەمان بەهایەکی بەمانادارتر بە دوای خۆیدا دێنیت.

سەربەرست بوونی تێکۆشانی ئاپۆیی

ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان وەک هەموو ڕووداوێکی مێژوویی خاوەن سەرەتایەک و کۆتاییەک" پێناسە دەکات. ئەمە سەربەستی تێکۆشانی ئاپۆیی نیشان دەدات کە ئەم دوو هەستە پێکەوە دەژین. هەم کۆتایی و هەم سەرەتایەکی نوێ. دەستپێکی تێکۆشانێکی نوێ لە ئەنجامی سەرکوتوانەی ٥٢ساڵی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت کە لە مێژوودا شوڕشگێڕان نەیانتوانی بە ئەنجامی بگەیەنن. ڕاستی ئەم کۆنگرەیە قوڵکردنەوەی بیری ئازادی و ژیانی ئازادە لەسەر هێڵی ئازادی ژن بۆ هەموو گەلانی ناوچەیە. بۆ ئەوەی هەمیشە تێکۆشانی ئازادی بە بنەما بگیردرێت، دەبێت پشت بە قووڵایی بیرۆکەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ببەسترێت.

سەردەمێکی نوێی شۆڕشگێڕیی

کۆتاییهێنان بە تێکۆشان بە رێبازی پەکەکە و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان بە دەستپێکردنی هەنگاوی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتەوە ڕاگەیەندرا، هەنگاوێکە کە هەموو مرۆڤایەتی لەگەڵ گەلی کورد بە تێگەیشتنێکی نوێی سۆسیالیستیەوە لەدەور یەک کۆدەکاتەوە، بێگومان لەگەڵ خۆیدا بەرپرسیارێتی، هەستیاری، پەرۆشی، ورە و ئیرادە دەخوڵقێنێت. بۆیە دۆخێکی سەرەکی کۆنگرەکەمان ئەوەیە کە پرۆسەیەکی وەهای مێژوویی دامەزراند و بە سەرەتایەکی نوێ تاجداری کرد. تێکۆشانی ٥٢ساڵە وەک سەرەتای تێکۆشانێکی نوێیە بۆ مرۆڤایەتی. ئەمە بنەمای کۆنگرەکەمان و ئیرادەی هەموو هەڤاڵان تێدا ڕەوڵی هەبوو.

بڕیاری سەرەکی کۆنگرەکە ئەوە بوو کە منەتداری، ڕێز و سڵاوی خۆی پێشکەش بە ڕێبەر ئاپۆ بکات کە پرۆسەیەکی وەهای دەستپێکردووە.

هەروەها لەو کۆنگرەیەدا شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد و هەڤاڵ ڕەزا ڕاگەیەندرا. ڕۆحی بنەڕەتی کۆنگرەکە ئەوەبوو کە لە کەسایەتی هەردوو هەڤاڵی شەهید و قارەمانماندا تێکۆشانی ٥٢ساڵەمان بە بیر هێنایەوە و بە وەفاداری بۆ شەهیدانمان گەیشتینە ئەو ڕادەیەی کە تێکۆشانی ٥٢ ساڵە بە تێکۆشانێکی نوێ تاجدار دەبێت.

هەروەها وەڵامدانەوەی گەلەکەمان، بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک هێڵی بنەڕەتی کۆنگرەکەمان بوو. بۆیە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان لەسەر بنەمای ٥٢ساڵ تێکۆشان، هەروەها لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە راستی ڕێبەرتی، شەهیدان و گەلەکەمانە کە بوو بە بنەمای کۆنگرەی ١٢ـەهەمین. هێندەی شکۆمەندی ئەم پرۆسە مێژووییە، ئێمەش بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان لە ئەستۆدایە، من لەمەودوا بە گرنگیەوە ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ دەگرم.