دەستپێکی شەڕی تونێلەکان

ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریی کە لەم دواییانەدا ئەنجام دران، بووە هۆی ئەوەی کە حکومەتی داگیرکەری تورک تووشی شۆکی زۆر ببێت. ئێستا گەریلا لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی کوردستان و ئازادی ڕێبەرایەتی نزیکتر بوونەتەوە.

حکومەتی داگیرکەری تورک لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ هێرشی کردە سەر گارێ. لەم هێرشەدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی فەرماندەکەیان شۆڕش بەیت ئەلشەباب و هەڤاڵەکانی گورزێکی قورسیان لە حکومەتی داگیرکەری تورک وەشاند. حکومەتی داگیرکەری تورک کە دەیزانی بە دەستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان شکستی پێدەهێنرێت، ڕێگا و ڕێبازە گڵاوەکانی خۆی دەستپێکرد و تەقەمەنی قەدەغەکراوی بەکارهێنا. لەم شەڕە ٤ ڕۆژەدا فەرماندەی نەمر شۆڕش بەیت ئەلشەباب و هەڤاڵەکانی گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند و پەیوەست بوون بە کاروانی نەمرانەوە.

لە ساڵی ٢٠٢١ حکومەتی داگیرکەری تورک بە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیا هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی گارێ. ئامانج لەم هێرشە ڕفاندن و کوشتنی ئەو سەربازانە بوو کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بە دیل گیرابوون. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە شێوەیەکی پیشکەوتوانە وڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. لەم شەڕەدا سوپای داگیرکەری تورک تێکشکێندرا و ئەمەش بە ئازایەتی فەرماندەی گەورە شۆڕش بەیت ئەلشەباب بەدەست هات. فەرماندە شۆڕش لە ڕۆحی سەردەم تێگەیشت و پێشەنگی شەڕی تونێلەکانی گرتە ئەستۆ. فەرماندە شۆڕش بە بەرخۆدانی خۆی، ڕێگەی بۆ دووبارە لەدایکبوونەوە و گۆڕانکاریەکی مەزن خۆشکرد. ئەم بەرخۆدان و سەرکەوتنە ڕێگەی بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان کردەوە هەتا شێوازێکی نوێی شەڕ و گۆڕانکاری مەزن لە تاکتیکدا بخوڵقێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەزموونێکی بەرچاویان لە شەڕی تونێلەکاندا بەدەستهێنابوو. ئەم ئەزموونانە کە بە چەندین ساڵ تێکۆشانی سەخت بەدەست هاتبوون، ئێستا  خرانە بواری جێبەجێکردنەوە. دوای ئەم شکستە، حکومەتی داگیرکەری تورک بۆ تۆڵەسەندنەوەی شکستەکانی لە گارێ ڕووی لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین کرد و ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی لەو ناوچانە دەستپێکرد و ویستی پلانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر باشوری کوردستان دەست پێبکات. بێگومان حکومەتی تورکی داگیرکەر بەتەنها دەستی بەم ئۆپەراسیۆنە نەکرد. یەکەم: بە هاوکاری هێزە نێودەوڵەتییەکان و کوردە خاینەکان کە ساڵانێکە لەگەڵ داگیرکەران دژی گەلی کوردن، واتە بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکە، ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکرد. ئەم پرۆسەیە بۆ گەلی کورد بە تایبەت بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان  پرۆسەیەکی نوێ لە تێکۆشان بوو.

پێش دەستپێکردنی شەڕ لەو هەرێمانە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان خۆیان بۆ هەر چەشنە هێرشێک ئامادە کردبوو. ئامادەکارییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پێی ناوە قۆناغێکی نوێی سەردەمیانەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئیرادەیەکی پتەو چوونە ناو ئەم پڕوسە لە تێکۆشانەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گەریلاکان شەڕی تونێلیشیان دەستپێکرد، واتە دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر دوژمن و گورزیان پێ گەیاندن. لە مام ڕەشۆ، زندورا، شاخی ئاڤاشین، شەڕی کەرامەت، شەڕی پاراستنی بەهای مرۆڤایەتی دەستی پێکرد. شەڕی قارەمانان لە زاپ دەستی پێکردووەتەوە. گەنجانی کوردستان زیاتر لە جاران خۆیان بۆ شەڕێکی سەخت ئامادە کردبوو و لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکاندا بە بەرخۆدانی بێوچان بوونە چەکێک لە دژی سوپای داگیرکەر. ئەوان بوونە بەربەست لەبەردەم داگیرکردنی شاخەکانی کوردستان. گەنجان کە سنگیان کردبووە قەڵغان لە بەرامبەر تانک و تۆپەکانی دوژمن، ئێستا سنگیان لە چەکی قەدەغەکراو و تاکتیکی ئەتۆمی کردووە قەڵغان. نە ماددە کیمیاییەکان و نە فڕۆکە و تانک و تۆپەکانی داگیرکەران نەیانتوانی لە بەرامبەر بەرخۆدانی مەزنی گەریلادا سەرکەون. سەرەڕای هێرشە قورسەکان، گەریلا لە هەموو کاتێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیک بوونەتەوە. ئەم شێوازە لە شەڕی تونێلەکان بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمر شۆڕش بەیت ئەلشەباب دەستی پێکرد و ئەمڕۆ لە سەرتاسەری کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئێستا پرۆسەی شەڕێکی نوێ، بەرخۆدانێکی نوێ بۆ گەریلا دەستی پێکردووە. ئەمەش پرۆسەی بنیاتنان و پەرەپێدانی شەڕی تونێلەکان بوو. لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەم شەڕە سەخت و بەرفراوانتر بوو و داگیرکەران دەیانویست زاپ و ئاڤاشین و مەتینا داگیر بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی گورزی قورسی گەریلاکانی کوردستان بوونەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان زیاتر لە جاران بە بەکارهێنانی تاکتیکی نوێ و ڕێوشوێنی بەهێز ڕێگەیان لە داگیرکارییەکان گرتەبەر. هەرچەندە حکومەتی داگیرکەر و دڕندەی تورک ویستی بە پاڵپشتی بنەماڵەی بارزانی لەشەڕەکەدا پێشڕەوی بکات، بەڵام نەیتوانی. چونکە ئەمە خاکی پیرۆزی گەلی کوردستانە و ئازادیخوازانی کوردستان کەرامەتی گەلی کوردستان بۆیان گرنگە و پاراستیان. بەتایبەت دیسان لە ساڵی ٢٠٢٣دا هێرشی داگیرکەران بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چڕتر بووەوە. بەهۆی گورزی قورسی گەریلاکانی ئازادییەوە، حکومەتی قڕکەری تورک کە بە درێژایی مێژووی خۆی لە شەڕێکی گەورەدایە دژی گەلی کورد، چەندین جار پەنای بۆ پیسترین شێوازەکانی شەڕ بردووە. لە مام ڕەشۆ، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە پێشەنگایەتی فەرماندە سەرحەد گراوی، گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند. حکومەتی داگیرکەری تورک نەیتوانی بەرەنگاری بەرخۆدانی قارەمانانەی گەنجەکان ببێتەوە و چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنا. حکومەتی داگیرکەری تورک لە ناو تاوانێکی بەرفراوانی شەڕدایە دژی گەلی کورد و بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی زیاتر و دەیان جار لە شوێنە جیاجیاکاندا چەکی قەدەغەکراوی لە دژی گەریلاکانی ئازدی کوردستان بەکارهێناوە و بووەتە هۆی شەهیدبوونی ئازادیخوازانی کوردستان. داگیرکەران کە ناتوانن بەرگەی بەرخۆدانی گەریلا بگرن، زۆرجار چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن. لە ساڵی ٢٠١٢ چەکی قەدەغەکراو لە دۆڵی تییار دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکارهێنرا و بووە هۆی شەهیدبوونی زۆرێک لە گەریلاکان. هەروەها لە ماوەی ٣-٤ ساڵی ڕابردوودا لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ڕۆژانە و بەردەوام چەکی قەدەغەکراو لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنێت.

بەتایبەتی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا، ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجامیان داوە، مۆری خۆی لە ساڵی نوێ دانا. لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا، بە هۆی بارینی بەفر و بارودۆخی سەختەوە، گەریلا بۆ ساتێکیش نەوەستا و هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا داگیرکەران کە بە هاوکاریی پەدەکە لە چیاکانی کوردستان جێگیر بوون، گورزی قورسیان لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بەرکەوت. لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە ڕووبەڕووی داگیرکەران بوونەوە. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا چەکێکی زۆر دەستکەوت و زۆرێک لە داگیرکەرانیش سزا دران. هەروەها گەریلا زۆر شوێنی ستراتژی داگیرکەرانیان وێران کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بە ناوی شەهید لەیلا سۆرخین و شەهید ئەحمەد ڕوبار و شەهید هەڵمەت دێرەلوکەوە ئەنجامدرا، بووە هۆی ئەوەی حکومەتی داگیرکەری تورک بکەوێتە ناو ترس وتۆقینی زۆرەوە. مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٤دا  و گەریلا بە ئیرادە و ورەیەکی بەرزەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ شکستپێهێنانی داگیرکەران بە بەهێزترین شێوە ئەنجام دەدەن. دەوڵەتی تورک کە زۆر ستایشی سەربازەکانی دەکرد، ئەوەندە شەڕی تایبەتی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڕێوەدەبرد، هەموو درۆکانیان بە ئۆپەراسیۆنی گەریلاکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بوو. ئێستا گەریلا لە هەموو کاتێک زیاتر لە کوردستانی ئازاد و ڕێبەریەتی ئازاد نزیکتر بووەتەوە.