دەوڵەتی تورک بە پاسەوانی پەدەکە لە گوهەرزێ ڕێگەی درووست دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی جووڵەی داگیرکاری لە نزیک گوندی گوهەرزێ لە باشووری کوردستان ڕێگەی نوێ درووست دەکات، پەدەکەش ڕۆڵی پاسەوان دەگێڕێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی جووڵەی داگیرکاری لە نزیک گوندی گوهەرزێ لە باشووری کوردستان ڕێگەی نوێ درووست دەکات، پەدەکەش ڕۆڵی پاسەوان دەگێڕێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان بەردەوامە لە هێرشەکانی، لە نزیکی گوندی گوندی گوهەرزێ لە باشووری کوردستان ڕێگەی نوێ درووست دەکات. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، پەدەکە لە درووستکردنی ڕێگەکەدا ڕۆڵی پاسەوان دەگێڕێت.
لە دیمەنەکانی درووستکردنی ڕێگەکەدا دەردەکەوێت، دەوڵەتی تورک چەندین ئامێری هێناوەتە گوندی گوهەرزێی سەر ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.