دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد بخاتە دەرەوەی پرۆسەکەوە

تورکیا بە گوتنی 'یەپەگە هەر پەکەکەیە' لە هەوڵی ئەوەدایە نەهێڵێت کوردان بەشداری پڕۆسەی سیاسی لە سوریا ببن. وێڕایی هەموو گەمارۆردان و هێرشەکانی، لە ڕووی سیاسی و دیبلۆماسیشەوە لە هەوڵی ئەوەدایە کوردان لە پڕۆسەکە دوورخاتەوە.

هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان لە سووریادا بەشێوەیەکی ورد لە جوڵەدان. ئیسرائیل لەسەر ڕێگە-ئامانجی خۆی بەردەوامە. کاتەکانی خۆیی بە دانوستاندنەکانی کام دەوڵەت چی دەڵێت، چۆنهایی سووریا بونیادبنێرێتەوە سەرقاڵ ناکات. پەیوەست بە ئاسایشی خۆیەوە لە هەنگاوی یەکلایەنەی خۆی بەردەوامە. لەم بابەتەدا دەسەڵاتی تەواوەتی هەیە و سەربەستە. هەرخۆی هەموو سەرڕاستکردنەوەکانی ناوچەکە لە پێناو ئاسایشی ئیسرائیلدایە. ئەمریکا، بەریتانیا و هێزەکانی دیکە کاریگەری کارەکانی ئیسرائیلیان قبوڵ کردووە. بەدەرلەمەش پلانییان سەبارەت بە هەرێمەکە پێکەوە داڕشتووە.

ئێرانیان هاویشتە دەرەوەی سووریا. ڕووسیا دووچاری لە دەستدانی پێگەی ستراتیژی خۆی بووەتەوە. هەموو کات دەگوترا ئیدی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێزێکی کاریگەرە، دەوڵەتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵدا بەهێز دەکرد، بەڵام لە ئێستادا قسەکە گۆڕاوە بۆ 'ڕووسیا لە دەریایی سپی ناوەڕاستدا دابڕێنراوە' بە سەرقاڵکردنی ڕووسیا بە ئۆکرانیاوە دەستکەوتەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە دەست دەرهێنا. لێرە بە دواوە ئێران زیاتر دووچاری مەترسییەکان دەبێتەوە. لە دەستدانەکانی ئێران تەنها بە سووریا سنوردار نابێت. هەرخۆی ڕێکخراوەکانی حەماس و حیزبوڵا بە دەرکردنیان بە سەرییاندا سەپێندرا. ئێران بە کێشە ناوخۆییەکانییەوە سەرقاڵ دەکرێت ئا ئەوەی بگەینرێتە ئاستێک کە نەتوانێت زیان بە ئیسرائیل بگەیەنێت. هەرخۆی وڵاتانی دیکەی عەرەبی بە پەیمانی ئیبراهیمەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی کراوەتەوە. هەنگاوەکانیان بەم ئاڕاستەیەدا بەردەوام دەبێت.

وەک چاوەڕوان دەکرێت تورکیا کە هەتەشەی پاراستووە و ئامادەی کردووە دەیەوێت لە هەموو کەسێک زیاتر لە سووریادا قسەی هەبێت. دۆخی ئێستا ئەوە دەرخات کە بەرژەوەندییەکی بە دەستهێناوە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەم ئەزموونە چۆن بەکاربهێنێ؟ ئەمریکا و ئیسرائیل تا چەندە ڕێگە بۆ تورکیا دەکەنەوە؟ ئەردۆغان تا کوێ بەوەی لە دەستییدایە دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا لە نێو هاوسەنگییەکاندا بێت. ئەگەر قسەکان درووستبن، ئەردۆغان رووسیای توشی شکست کرد. شکستێکی گەورە کە پۆتینی هاوپیشەی باجەکەی دا! لە کاتێکدا کە ئەوانیش ئەم مافەیان بەدەستهێنا، ئیدی کاتی ئەوەیە بیر لە کارەکانی خۆمان بکەینەوە.

وەک چاوەڕوان دەکرێت لەم مژارەدا تورکیا نیشانی دا ئاستەنگە لە پێش سووریایەکی دیموکراتیکدا. هەموو کاریگەر و حساباتی خۆ لەسەر دەرەوە دادەنێت، بۆ ئەوەی کوردان بەشداری ئەم قۆناغە نەبێت و کورد بە کەمترین دەستکەوتەوە دەرباز ببێت. هێزەکانی هەتەشەی بەردایە شام و ئەوانەی سوپای نەتەوەیی سوریایی بەردایە سەر تل ڕەفعەت و شەهبا. ئامانجی سەرەکییان دەرپەڕاندنی کورد بوو لەو هەرێمەدا. بەمەوە نەوەستا و چەتەکانی بەردایە سەر منبج. وە دیسانەوە بەمەشەوە نەوەستا و هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق. چاوی ئەردۆغان ڕەش بووە بۆ ئەوەی کوردان تەنگەتاو بکات و هەرێمەکانی خۆسەر لەناوبەرێت. لەسەر ڕەقە و هەرێمەکانی دیکە خواستی لە ڕێگەی عەرەبەکانەوە ئاژاوە بنێتەوە. بە تەواوەتی ویستی بەرنامەی قەیران و ئاژاوەگێڕیی بێنیتە ئاراوە و بڵاوەی هەموو جێگەیەکی بکات. لە دژی کوردان هەموو جێگەیەک ببێتە بەرەی شەڕ و بەم شێوەیە کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شکست بهێنن.

لە ئێستادا هێزەکانی خۆی لە دەرووبەری کۆبانی کۆدەکاتەوە و دەیەوێت ئەو شارە گەمارۆ بدات و تێکبشكێنێت. ئەو کۆبانێیەیی کە لە ڕووی مەعنەوەییەوە بۆ کوردان بەهایەکی زۆری هەیە و بە بەرخۆدان لە دژی داعش بوە سیمبوڵ. دەیەوێت ئەم شارە بخات و بەم جۆرە ئیرادەی کوردان بشکێنێت. بەڵام ئامانجەکەی بە تەنها کۆبانێ نییە، دەیەوێت تەواوی رێکخستنەکانی کورد لەناوبەرێت و کۆتایی بە ئیرادەی کوردان بهێنێت.

لە کۆبوونەوەی ئوردنەوە، ئەمریکا، ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی بانگەوازی کۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەکانی سوورییان کرد. لانی کەم وا خۆیان دەرخست کە دەیانەوێت ئاڵۆزییەکان لە سووریادا ڕاگرن و دەرگا بە ڕووی چارەسەییدا بکەنەوە. هەرخۆی لە ئێستادا جگە لە تورکیا هیچ هێزێکی دیکە نییە شەڕ بکات. لە ئێستادا دەیانەوێت بە پاساوی گۆری سولەیمان پاشا شەڕێک بێننە ئاراوە. ئەم گۆڕە لە جێگەیەکی بچووکەدا بە شێوەیەکی سیمبوڵی بوونی هەبوو. لە سەر هەڕەشەکانی داعش ئەو کاتە ئەردۆغان بە هاوکاری یەپەگە ئەم گۆڕەیان گواستەوە گوندێکی کوردی بە ناوی ئەشمێ. لە ئیستاشدا دەیانەوێت بیگەڕێننەوە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش ئاشکرایکرد کە پەیوەستە بە ڕێکەوتنەکانەوە، لەبەر ئەوە دەتوانن گۆڕەکە بگوازنەوە بۆ جێگەی سەرەتای خۆی. تورکیا خاکێکی زیاتر داوا دەکات و دەیەوێت لەو جێگەیەدا بنکەیەکی سەربازیی دامەزرێنیت و چەکی قورسی لێ جیگیر بکات. ئەمریکا نێوەندگیری دەکات. لەبەر ئەم داواکارییانە، کۆیی چاوپێکەوتنەکان بێ ئەنجام بوو.

ڕوونە کە نیازی تورکیا چەنێک خراپە. بۆ گەڕاندنەوەی ئەم گۆڕە دۆخێکی ئاوا لەناکاوی ناوێ. هەرخۆی ئەو گۆڕە ساڵانێکە لە ئەشمێ-یە. گەر ماوەیەکی دیکەش لەوێ بمێنێتەوە چی دەبێت؟ گەر بیشیگەڕێننەوە دەبێت پابەندی پەیوەست بە ڕێکەوتنەکەوە بێت! بەڵام ئامانجیان سازاندنی سەروەرییە لەسەر پردی قەرەقۆزاق و گەمارۆدانی کۆبانێییە. هەرخۆی پێشتریش هێرشی قورسییان کردبووە سەر ئەو پردە. لەو هێرشانەدا شکستی هێنا بەڵام هێشتا دەستبەرداری نەبووە. هەر بۆیە کۆبانێ و پردی قەرەقۆزاق لە ژێر گەمارۆ و هەڕەشەیەکی گەورەدایە. بۆئەوەی کورد لە سووریادا ڕێکخراو نەبێت و بێ ستاتۆ بن ئەم کارانە دەکات. لە کاتێکدا هێزەکانی هەتەشە و ئەوانی دیکە دەڵێن کورد بەشێکە لە سووریا، دەبێت مافەکانیان بەدەستبهێنن، بەڵام تورکیا لەسەر خراپەکارییەکانی بەردەوامە. ئەوەی لە دەستی ماوەتەوە و کردوویەتی بە پاساو تەنها پەکەکەیە. دەڵێن 'پەکەکە لە نێو قەسەدەدا خۆی شاردووەتەوە. یەپەگە و پەکەکە یەکێکن و با یەپەگە لەناوببرێت.' هەرخۆی هەتەشەیان کردبووە نێو لیستی تیرۆرەوە کەچی لە ئێستاشدا لە گەڵییدان. ئەمە بەو مانایە دێت کە وشەی 'تیرۆریست' وشەیەکی لەو جۆرەیە کە لەڕووی یاساییەوە دیاری دەکرێت و هەمیشەیی نییە. هەرکەسێک لە بەرژەوەندییاندا نەبێت بەوە دەڵێن تیرۆریست. گەر بەو حساباتەی ئەوان بێت ئەو کاتە کێشەیەک نییە. بەڵام هیچ دەوڵەتێکی جیهانی یەپەگەی وەک تیرۆرست دانەناوە. پەکەکە لە لیستی تیرۆردایە. تورکیا بەمەوە دەردەکەوێت و دەڵێت یەپەکە هەر پەکەکەیە، لە نێو قەسەدەدا خۆی شاردووەتەوە. بەم هۆیەوە دەیەوێت بەشداربوونی کوردان لەم قۆناغەدا هەڵپەسێرێت. بەم شێوەیە لە سەر زەوییەوە بە گەمارۆدان و هێرشکردن و لە ڕووی سیاسی و دیبلۆماسییەوە خواستێتی کوردان بێ ڕۆڵ و کاریگەر بکات.

کوردان و دەوروبەرە دیموکراتیکەکەیی دەبێت بزانن کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە. ئەگەری دەستپێکردنی هێرشەکان لە ئان و ساتدایە...

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ڕۆناهی