وەک دەزانرێت پەکەکە ئەو کارانەی بەناوییەوە دەکرێن کۆتایی پێهێنا و ڕایگەیاند کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری لە بەرانبەر دەوڵەتی تورک هێناوە. پەکەکە بەم بڕیارە ئەو چەکەی لە دەستی دەوڵەتی تورکە "تێکۆشان لە دژی تیرۆر" وەرگرت. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی نکۆڵیکردن، لەناوبردن، فشار و تیرۆر لە بەرانبەر گەلی کورد بە پاساوی "تێکۆشان لە دژی تیرۆر" دەکات و بەڕێوەی دەبات. لەگەڵ ئەوەی پەکەکە بڕیارییدا ئەوکارانەی بەناوییەوە دەکرێن کۆتایی پێبهێنێت و تێکۆشانی چەکداری کۆتایی پێهێنا، دەبوو دووژمنایەتی لە بەرانبەر گەلی کورد کۆتایی هاتبا. هەروەها دەبێت زەمینەی سیاسی و یاسایی بونیاتبنرێت و لە ناو سیستەمدا گەلی کوردیش جێ بگرێت. بۆ ئەمەش پێویستی بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد و بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە هەیە، بەڵام حکومەتی ئاپەکە لەم بابەتدا هێشتا هەنگاوێکی ڕوونی نەناوە. لە پرسی گۆڕانکاری یاساییدا هێشتا هەنگاوێک نەنراوە و پێشکەوتن نییە.
دەوڵەتی تورک بە پاساوی تێکۆشان لە دژی تیرۆر دەستی بە داگیرکردنی سووریا کرد. هەرێمەکانی وەک عەفرین و سەرێکانی داگیرکەران. لە بەرانبەر گەلی کورد دەستی بە سڕینەوەی ئەتنیکی کرد. ئەمە چەند مانگە ڕژێمی بەعس ڕووخاوە بەڵام هێشتا ڕێگەنەدراوە ئەو گەلەی لە زێدەکانی خۆیان دوورکەوتوونەوەتەوە، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵكی خۆیان. هەڕەش و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش بەردەوامە.
نادیاری لە سووریا
داهاتووی سووریا چۆن دەبێت، هیج کەسێک ناتوانێت پەیوەست بەم پرسیارەوە وەڵامێکی دڵنیاکەرانە بداتەوە. ئەو دەستوورەی لە لایەن هەتەشەوە نوسراوە و ئیدارەدانی دڵنیایی بە هیچ کەسێک نابەخشێت. هەتەشە لە لاوازترین و بێچارەترین دۆخییدا لە بەرانبەر عەلەوییەکان کۆمەڵکووژی ئەنجام دا. ناتوانین بڵێین هێرشەکانی لە سەر درووزەکان بە تەواوی وەستاوە یان ئەمنیەتیان مسۆگەر کراوە. تا ئێستا نازانرێت ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری واژووی کردووە، چۆن دەسەپێنرێت و جێبەجێ دەکرێت.
هەڕەشەی کۆمەڵکووژی هەیە
هێشتا لەسەر گەلی کورد ئەگەری هەڕەشە و کۆمەڵکووژی بەردەوامە. قەسەدە لە هەلومەرجی ئێستادا، هەم ئەمنیەتی ناوچەکە مسۆگەر دەکات و هەم تاکە هێزێکە کە بەرگری لەو سیستمە دیموکراتیکە دەکات کە دامەزراوە. تاوەکو ئێستا ئەمنیەتێکی دەستووری نییە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند کە داوای سووریایەکی دیموکراتیک و یەکگرتوو دەکات. ڕێککەوتنە واژۆکراوە ئەمە ڕوونە. هەروەها پەیوەست بە بۆچوونی نابێت لە دەوڵەتێکدا سوپا هەبێت، قبووڵی کردووە کە قەسەدە بەشداری ناو سوپای سوریا ببێت، بەڵام دەیەوێت ئەم بەشداربوونە لە چوارچێوەی پاراستنی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری خۆیدا بێت.
دەبێت قەسەدە لە پاراستن بەردەوام بێت
کاتێک لە دۆخی سووریا دەڕوانین، دەبێت قەسەدە وەک هێزی پاراستنی گەل لە هەرێمەکە بمێنێتەوە. هەرواش دامەزرا، سنوورەکان پارێزران، بەڵام لە ئێستادا هیچ پێکهاتەیەک نییە کە ئەمنیەتی گەل لە هەرێمەکان دابین بکات. کاتێک سەیری دۆخی گەلی کوردی خۆبەڕێوەبەری دەکەین، ڕەنگە پێویست بێت بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو هەرێمانەی تێیدا دەژین، لە ئەستۆ بگرن. ئەمەش بە مانای سوپایەکی جیاواز نییە. وەک بەشێک لە سوپای ئەوە، هەروەها سەقامگیری مسۆگەر دەکات.
دەوڵەتی تورک ئاستەنگی دروست دەکات
ئەگەری ئەوە هەیە تەحریر شام بەم شێوەیە لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریدا بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام ئەوە دەوڵەتی تورکە ئاستەنگی دروست دەکات و هەر لە سەرەتاوە دژایەتی دەکرد. ئەم حکومەتە لە بەرامبەر هەموو دەستپێشخەرییەکان لە بەرژەوەندی کورداندا لە هەرێمەکە و جیهان بە هەوڵەکانی ئاستەنگی لە پێشی دروستکردوون. لەکاتێکدا کە ئێستا لە تورکیا دەڵێن: "ئێمە ئامادەین بەرەی ناوخۆیی پێک بێنین و خوشک و برایەتی کورد-تورک بەهێز بکەین"، لەسەر ئەو بنەمایە چوونە ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ بڕیاریدا کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنێت و بەرپرسیارێتیە مێژووییەکەشی لە ئەستۆ گرت بۆ ئەوەی دەرفەتێک ببەخشێت بە پرۆسەکە. ئێستا کە پەکەکە کۆتایی بە پێکهاتەی ڕێکخستنی و چالاکیەکانی بە ناو پەکەکەوە هێناوە، ئەی بۆچی ئەم دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژئاوا بەردەوامە؟
پێویستە هەڵوەشاندنەوەی قەسەدە نەسەپێنێت
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی زۆر ئارام و سەقامگیر نییە. ئەوەی بەسەر فەلەستینیەکاندا هات لەبەر چاوی هەمووان ڕوونە. لەگەڵ ئەوەشدا بۆچی دەوڵەتی تورک تەحریر شام بەسەر گەلی کورددا فەرز دەکات؟ ئایا ئەوان لە تورکیا نزیکترن یان زیاتر پشتیوانی لە سیستەمێکی دێموکراسی دەکەن؟ تەحریر شام هێشتا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا، ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. چونکە هێشتا هیچ متمانەیان پێی نییە، بەڵام هیچ کەسێک لە جیهاندا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە تیرۆریست نازانێت. ئەم هێزە بۆ شەڕی دژی داعش پێکهێنراوە و لەگەڵ هاوپەیمانان لە هاوکاریدایە. قەسەدە جگە لە پاراستنی خۆیان و گەلانی ناوچەکە هیچ چالاکییەکی تری جیاوازی نەکردووە. بۆچی تورکیا دەیەوێت سەرجەم پێکهاتە کوردییەکان و دەستکەوتەکانی بکاتە ئامانج؟ چۆن دەبێت خوشک و برایەتی لە ناو تورکیا و دوژمنایەتی لە دەرەوەی تورکیا؟ پێویسته دەوڵەتی تورکیا دەست له کاروباری ناوخۆی سوریا وەرنەدات و گوشار نەخاته سەر تەحریر شام و داوای هەڵوەشاندنەوەی قەسەدە و سیستەمی خۆبەڕیوەبەری نەکات.
گەلی کورد دەبێت هۆشیار بێت
گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ چاوەروانیەکی نییە. ترەمپ لە سعودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێتەوە. ئەو ئەم لێدوانانەی بۆ پەراوێزخستنی هێزە ئەوروپییەکان و هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاند. هەڵوێستی تەحریر شام کە بەردەوام بە هێز دەکرێت سەبارەت بە هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری چی دەبێت؟ ئەمە هێشتا نادیارە.بەڵام ئەوەی دیارە هەوڵەکانی ئەردۆغانە بۆ هەڵوەشانەوەی ستاتۆی کوردانە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە کورد رووبەڕووی هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە. پێویستە گەلی کورد و هەرێمی خۆبەڕێوەبەری و هێزە دێموکراسیەکان لەبەرامبەر مەترسی و پەرەسەندنی گرژییەکان هۆشیار و لە ئامادەکاریدا بن.
سەرچاوە؛ ڕۆژنامەی ڕۆناهی وەرگیراوە